وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

راپۆرت؛ شێوازی دوورخستنەوەی مۆرینیۆ لە مانچێستەر یونایتد

لەلایەن سامان وڵاتژێری 18/12/2018
خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری لەکارلادراوی مانچێستەر یونایتد
خۆسێ مۆرینیۆ، راهێنەری لەکارلادراوی مانچێستەر یونایتد

رووداو - هەولێر

کاژێر 11:02 ـی سەرلەبەیانی ئەمڕۆیە، خۆزێ مۆرینیۆ بانگهێشتی کۆبوونەوەیەک کراوە لە کارینگتۆن، ئەمە دوا وێنەی سپێشڵ وەنە وەک بەڕێوبەری هونەری مانچێستەر، تەنیا 46 خولەک دوای ئەم وێنانە، مۆرینیۆ لە پۆستی راهێنەرایەتی مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە.

یانە ئینگلیزییەکە لەسەر ماڵپەری فەرمی خۆی لە بەیاننامەیەکی 65 وشەییدا ماڵئاوایی لە مۆرینیۆ کرد، ئەمە دوای ئەوەی لە دوایین یاریی پرێمەرلیگدا بە 1-3بەرامبەر یانەی لیڤەرپوول تووشی دۆڕانێکی گەورەبوو.

مۆرینیۆ لە رۆژی 2016-5-27 دوای پێنج رۆژ لە دوورخستنەوەی لویس ڤانخال، راهێنەری ئەو کاتەی یانەکە وەک راهێنەری نوێی رێد دیڤڵز دەستنیشانکرا، ئەو سەرەرای ئەوەی دوای سێر ئەلێکس فێرگسۆن پڕ دەستتکەوترین راهێنەری یانەکەبوو، بەبردنەوەی نازناوێکی یورۆپالیگ، نازناوێکی جامی خولی ئینگلیزی و قەڵغانێکی خێرخوازی، بەڵام ئەم نازناوانە بەس نەبوون بۆ ئەوەی دەستەی کارگێری یانەکە لە راهێنەرەکە رازی بن.

لە ناوەڕاستی ئاداری ئەم ساڵ پەیوەندییەکانی مۆرینیۆ، لەگەڵ پۆڵ پۆگبا، ئەستێرەی فەرەنسی یانەکە تێکچوون، ئەوەش بەسەرەتای خرابپوونی بارودۆخی مۆرینیۆ دادەنرێت، تاوەکو گەیشتە دوورخستنەوە لە راهێنەرایەتی یانەکە.

سپێشەڵ وەن، دوای ئەوەی لە چێڵسی وەک راهێنەر دوورخرایەوە، ئەمە جاری دووەمە لە کاروانی راهێنەرایتیکردنیدا لە پۆستەکەی دووردەخرێتەوە، لەکاتێکدا خراپترین دەستپێکی مانچێستەر یونایتدی لە ماوەی 28 ساڵی رابردوودا لەسەرەتای ئەم وەرزەوە تۆمارکرد، لەکاتێکدا لە دوای 17 گەڕی پرێمەرلیگ یانەکە تەنیا 7 یاریی بردووەتەوە و لە پلەی شەشەمی ریزبەندی خولەکەیە.

ئێستا مۆرینیۆ لە مانچێستەر یونایتد دوورخرایەوە و داهاتووی ئەو راهێنەرە دیارنییە، مایکل کاریک بەشێوەی کاتی تاوەکو کۆتایی وەرز جێگەی دەگرێتەوە، دوای ئەوەش هەموو ئەگەرەکان کراوەن و زۆرترین قسە و باسیش لەسەر زینەدین زیدانە بۆ ئەوەی ببێتە راهێنەری یانەکە، لەکاتێکدا چەند مانگێک لەمەوبەر زیدان لە بەریتانیا خۆی فێری زمانی ئینگلیزی دەکرد، جگە لە زیدانیش ماوریسیۆ پۆچێتینۆ، ئەنتۆنیۆ کۆنتی و لۆران بلان بۆ وەرگرتنی راهێنەرایەتی یانەکە پاڵێوراون.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| دوێنێ کاژێر 09:49 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| دوێنێ کاژێر 08:50 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 10:24 |

وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە

لەو کەسانەی فاکتەری مەترسیداریان هەیە زۆرتر
تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟ دوێنێ کاژێر 10:11 |

تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟

پێکهاتەکانی رەنگاورەنگ و هەمەجۆر بن زۆرتر
0.203 seconds