وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزش

ڤیدیۆ؛ ئامارەکانی یاریی لوتکەی چامپیۆنزلیگ

لەلایەن سامان وڵاتژێری 19/9/2018
لیڤەرپوول
لیڤەرپوول

رووداو - هەولێر

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی بە زەحمەت هەنگاوی یەکەمی لە چامپیۆنزلیگدا بەسەرکەوتوویی بڕی، دوای ئەوەی لە یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بردەوە.

لەگەڕی یەکەمی رکابەرییەکانی کۆمەڵەی سێیەمدا یانەی لیڤەرپوول میوانداریی پاریس سانجێرمانی کرد و یارییەکەی بە سێ گۆڵ بەرامبەر دوو گۆڵ لێبردەوە.

لە خولەکی 30 دانیێل ستوریچ گۆڵی یەکەمی رێدزی تۆمارکرد، دوای ئەوە لە خولەکی 36 جەیمس میلنەر بەلێدانی سزا یانەکەی کردە خاوەنی دوو گۆڵ، بەرلەوەی گێمی یەکەم کۆتاییبێت لە خولەکی 40 تۆماس مۆنیێر ئەنجامەکەی بۆ پاریس سانجێرمان کەمکردەوە.

لە گێمی دووەمدا لە خولەکی 83 کیلیان ئێمباپێ ئەنجامەکەی بۆ یانەکەی پایتەختی فەرەنسا یەکسانکردەوە، بەڵام لیڤەرپوول رێگەی نەدا یارییەکە بەیەکسانبوون کۆتاییبێت کاتێک لە خولەکی 90 رۆبێرتۆ فێرمینیۆ گۆڵی سێیەمی یانەکەی تۆمارکرد و رێدز یەکەم سێ خاڵی بەدەستهێنا.


 

ئامارەکان

* لیڤەرپوول شەش وەرزە یاریی دەستپێک دەباتەوە، لە وەرزی 1962-1961ـەوە یەکەمجارە ئەو کارە دەکات.

* رۆبێرتۆ فێرمینیۆ 11 گۆڵی لە 14 یاریی یەکەمیدا لە چامپیۆنزلیگدا تۆمارکردووە، تەنیا سیمۆنی ئینزاگی 12 گۆڵی لە 14 یاریی یەکەمیدا تۆمارکردووە.

* کیلیان ئێمباپێ چوارەم بچووکترین یاریزانە لە تەمەنی 20 ساڵیدا لە 3 وەرزی جیاوازدا لە چامپیۆنزلیگ گۆڵ بکات، دوای کەریم بێنزیما، بۆیان کریکیچ و بافیتیمبی گۆمێز.

* کیلیان ئێمباپێ لە 4 یاریی ئەم وەرزەدا لەسەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا لەگەڵ پاریس سانجێرمان بەشداریی 7 گۆڵی کردووە، 5 گۆڵی کردووە و 2 ئاسیستی هەیە.

* لیڤەرپوول لەسەرەتای وەرزی رابردووەوە تاوەکو ئێستا 44 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا کردووە، زیاتر لە هەموو یانەکانی دیکە.

* دانیێل ستوریچ 4 گۆڵی لە چامپیۆنزلیگدا کردووە، هەمان ژمارەی گۆڵەکانی دینیس وایز و رۆبێرتۆ باجیۆیە.

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

داود | 24/03/2019 05:53:24 ص
زۆر بە داخەوە بۆ خەلکی مووسلی بەڕێز،هاوخەمی لێقەوماوین،زوای گەورە دلنەوایی و ئارامییەن پێ ببەخشێت،خوا تۆلەیان لە سیاسی و دەسەلاتدارانی بەغدای عیراق...
120 تەرم لە رووباری دیجلە دەرهێنراون
| 23/3/2019 | (1)
ئەحمەد | 24/03/2019 05:19:56 ص
بەردێک نەزانێک بیخاتە گۆمەوە، بە دە زانا، دەرنایەتەوە. باشترین چارەسەر قەدەغەکردنی یەکجارەکی دیاردەی چەکدارییە.
دوو ئامۆزا لەسەر كێشەیەكی بچووك دەكوژرێن
| 22/3/2019 | (1)
Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| 22/3/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات 54 خولەک لەمەوبەر |

پارێزگاری کەرکووک داوایەکی بەپەلە لە رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکات

دەیەوێت هاوکاری سەنتەری شێرپەنجە بکەن زۆرتر
 لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات 2 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئیتاڵیا منداڵێک دوای ئەوەی لەماڵەوە خەتەنەدەکرێت، گیانلەدەستدەدات

ساڵانە لە ئیتاڵیا 5000 منداڵ خەتەنەدەکرێن زۆرتر
هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان دوێنێ کاژێر 01:07 |

هەنگاوەکانی وازهێنان لە جگەرەکێشان

جێگرەوەکانی نیکۆتین بەکاربهێنە زۆرتر
0.437 seconds