وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

نه‌یمار ده‌توانێت به‌شداری له‌ كلاسیكۆدا بكات

لەلایەن رووداو وەرزشی 20/4/2017
نه‌یمار
نه‌یمار

رووداوی وره‌زشی ـ  Gulf News
یانه‌ی بارسێلۆنای ئیسپانی پلانێكی داناوه‌ بۆ ئه‌وه‌ی به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یمار دا سیلڤای ئه‌ستێره‌ی به‌رازیلی بتوانێت به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆدا بكات، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی به‌هۆی سزادانه‌وه‌ ناتوانێت به‌شداری له‌ 3 یارییدا بكات.

بارسا هێشتا هیوای به‌وه‌ ماوه‌ كارێك بكات به‌هۆیه‌وه‌ نه‌یمار بتوانێت به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆدا بكات، كه‌ رۆژی 23/4/2017 له‌سه‌ر یاریگه‌ی سانتیاگۆ برنابیۆ له‌ مه‌درید به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
 
سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیك له‌ یانه‌ی كه‌تالۆنی ئاشكرایكرد لیژنه‌ی یاسایی یانه‌كه‌ پلانێكی ستراتیژی داناوه‌، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ كه‌ هیچ تانه‌یه‌كی له‌ بڕیاره‌كه‌ نه‌داوه‌و ئه‌و كاره‌ی هێشتووه‌ته‌وه‌ بۆ 2 رۆژ به‌ر له‌ یاری كلاسیكۆ، كه‌ 10 رۆژیان له‌پێشه‌ بۆ ئه‌وه‌ی تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ بده‌ن. 

به‌پێی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ بارسا به‌م هه‌نگاوه‌ ده‌یه‌وێ فێڵێكی شه‌رعی له‌ لیژنه‌ی سزادان بكات، چونكه‌ كاتێك به‌ر له‌ دوو رۆژ له‌ یاری كلاسیكۆ تانه‌ له‌ بڕیاره‌كه‌ ده‌دات، لیژنه‌كه‌ ناتوانێت له‌و ماوه‌ كه‌مه‌دا بڕیار بدات، ئه‌وكات بارسا په‌نا ده‌باته‌ به‌ر دادگای كارگێڕی وه‌رزشیی، كه‌ 2 رۆژ به‌ر له‌ یارییه‌كه‌ كۆده‌بێته‌وه‌و داوای هه‌ڵپه‌ساردنی بڕیاره‌كه‌ی تایبه‌ت به‌ ره‌فتاری نه‌یمار له‌به‌رامبه‌ر ناوبژیوانی چواره‌م ده‌كات (كه‌ به‌هۆیه‌وه‌ 2 یاری راگیرا، به‌هۆی كارتی سووریش له‌ یاری ریال سۆسیداد بێبه‌شكرا).

وه‌ك رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی نزیك له‌ یانه‌ی ریال مه‌درید، باسی ده‌كات "ئه‌گه‌ر دادگای كارگێڕی وه‌رزشیی له‌سه‌ر ئه‌و داوایه‌ی بارسا رازی بوو، یاریزانی به‌رازیلی ده‌توانێت به‌شداری له‌ یاری كلاسیكۆدا بكات و سزادانه‌كه‌ی له‌و دوو یارییه‌ی به‌هۆی سووكایه‌تیكردن به‌ ناوبژیوانی چواره‌مه‌وه‌ به‌سه‌ریدا سه‌پێنراوه‌، بۆ ماوه‌یه‌كی دیكه‌ دواده‌خرێت".


نیشانەکردن : نه‌یمار
32908 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

hogir adil | 14/12/2017 05:38:43 ص
proud of you dear hero
Karkuk | 14/12/2017 05:40:46 ص
Deliri Bawery To Peshmargay
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (3)
rizgar | 12/12/2017 10:38:45 م
به ڕێزم هه‌ ڤال من له گه ڵتم ، قسه کانت زۆر جوانن ، به ڵا م ئه گه ر شه ڕ ڕویدا ئه وا به شێکی زۆری کورد پاڵپشتی عیڕاق ئه که ن . ئه شبێت به...
Haidari | 13/12/2017 07:59:58 ص
Dast xosh qsekant zor rasten
قوباد قەوماندی!
| 12/12/2017 | (6)
Rebwar | 13/12/2017 06:31:46 ص
dastxosh
حەشدی دوای داعش
| دوێنێ کاژێر 08:14 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 7 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 9 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 9 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.313 seconds