وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

كوردێك پاڵه‌وانیه‌تییه‌كی جیهانی دێنێته‌ هه‌ولێر

لەلایەن رووداو وەرزشی 23/5/2017
ئارام ساڵح
ئارام ساڵح


كارزان كانه‌بی
رووداوی وه‌رزشی ـ هه‌ولێر

ئارام ساڵح، ناسراو به‌ ئارامیر، پاڵه‌وانى زۆرانبازى جیهانى به‌ (رووداوى وه‌رزشی) راگه‌یاند له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ سپۆنسه‌رێك په‌یدا بكات بۆ ئه‌وه‌ى گه‌وره‌ترین پاڵه‌وانیه‌تى زۆرانبازى له‌سه‌ر ئاستى جیهان بێنێته‌  شارى هه‌ولێر و گوتی "چه‌ندین ئه‌ستێره‌ى زۆرانبازی جیهانیی به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن".

دواى ئه‌وه‌ى چه‌ندین پاڵه‌وانیه‌تى جۆراوجۆر له‌ شارى هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چوون، ئه‌مجاره‌ پاڵه‌وانێكى كورد له‌ هه‌وڵى ئه‌وه‌دایه‌ پاڵه‌وانیه‌تییه‌كى زۆرانبازى سه‌ربه‌ست له‌سه‌ر ئاستى جیهانى بهێنێته‌ پایته‌ختى كوردستان، كه‌ وه‌ك خۆی به‌ (رووداوی وه‌رزشی) گوتى "14 یاریزانى 8 وڵاتی جیهان به‌ڵێنی به‌شداریكردنیان پێداوم". 

ئارامیر، به‌وه‌شی به‌ (رووداوی وه‌رزشی) راگه‌یاند كه‌ تاوه‌كو ئێستا هیچ لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار یاخود سه‌رمایه‌دارێك به‌ڵێنى هاوكارى پێنه‌داوه‌ "سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ من به‌رده‌وام ده‌بم له‌ هه‌وڵه‌كانم بۆ ئه‌وه‌ی ده‌رگایه‌ك بدۆزمه‌وه‌، ده‌مه‌وێ سپۆنسه‌رێك بدۆزمه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بده‌ین".

ئارامیر، هه‌روه‌ها گوتیشی "قسه‌م له‌گه‌ڵ چه‌ندین پاڵه‌وانى به‌ناوبانگ كردووه‌ له‌ كچان و له‌ پیاوان، كه‌ ئه‌مریكى و مالیزى و سه‌نگافوری و رووسین، ئه‌وان ئاماده‌یی خۆیان نیشانداوه‌".

له‌باره‌ى ئه‌وه‌ى كه‌ چه‌ند پاره‌ى بۆ ئه‌و كاره‌ پێویسته‌، ئه‌م پاڵه‌وانه‌ كورده‌ گوتى "سه‌رجه‌م تێچووى  پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه‌ ته‌نیا 15 هه‌زار دۆلاره‌، داوامان له‌ وه‌زیری رۆشنبیرى و چه‌ندین شوێنى دیكه‌ كردووه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌م پاڵه‌وانیه‌تییه‌ به‌ڕێوه‌ى ببه‌ین". 

ئه‌و هه‌روه‌ها گوتیشى "له‌ رێگه‌ى رووداوى وه‌رزشییه‌وه‌ ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ بڵێم كه‌ هه‌ر لایه‌نێكى په‌یوه‌ندیدار یاخود ده‌زگا حزبییه‌كان، كۆمپانیا، هوتێل و هه‌ر شوێنێك بتوانێت سپۆنسه‌رمان بكات ئێمه‌ كارێكی زۆر باش بۆ كوردستان ده‌كه‌ین، ئه‌م پاڵه‌وانییه‌تییه‌ش به‌ ناوى پێشمه‌رگه‌ و شه‌هیدانى كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه‌و ده‌نگۆیه‌كى زۆر گه‌وره‌ دروست ده‌كات، چونكه‌ ئه‌م یارییه‌ له‌ ئاستى جیهان خاوه‌ن هه‌وادارێكى زۆره‌".

نیشانەکردن : ئارام ساڵح
1447 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

اكيد شيخان برادوستي | 07/11/2018 08:41:16 ص
خواي كه وره به به هةشتي بان و بةرينيان شاد بكه، بةراستي كةراساتة ئه مة انشاءالله هيج كورديك ئةو حالةته ي به سه ر نايه ته وه...
منداڵێکی دیکەی ماڵە سووتاوەکەی رانیە گیانیلەدەستدا
| 7/11/2018 | (1)
Azad Azad | 07/11/2018 07:15:45 ص
پیرۆز بێت له‌ رووداو به‌راستی شایانی هه‌مو خه‌ڵاتێكه‌ رۆڵی سه‌ره‌كی خۆی بینیوه‌ له‌ ئاستی كوردستانی و جیهانیدا به‌باشی، به‌تایبه‌تی رووداو ڕۆڵی...
Khoshi Tahir | 07/11/2018 07:51:44 ص
شايانيتى و ليى دةوةشيتةوة 👏 پيروزى خوى و تورى ميديايى رووداو بى 👍 چاومان رون
مەجید نیزامەدین گلی خەڵاتێکی نێودەوڵەتی پێدەبەخشرێت
| 7/11/2018 | (3)
ali | 07/11/2018 07:10:18 ص
زور راسته‌ كه‌ركوك كه‌ره‌سته‌یه‌ خاكفروشان بازای پیده‌كه‌ن
كەركووك نە دڵ و نە قودسی كوردستانە
| 7/11/2018 | (1)
ره شید | 06/11/2018 12:39:17 م
کاک "هیمن" ی خوشه ویست و دلسوز پیم وابی پارتی ده بی زور به ووردی دیراسه تی حکوومه تی داهاتووی کوردستان بکاته وه و ئه م ویشه بابه تی په له کردن نییه...
پارتی دەبێ پەلە بکات
| 6/11/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە 16 کاژێر لەمەو بەر |

فەیسبووک هۆکارێکی خەمۆکی گەنجانە

بەکارهێنەرانی فەیسبووک زیاتر تووشی خەمۆکی دەبن زۆرتر
توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن 11/11/2018 |

توێژینەوە: ئەوانەی شەش کاژێر و کەمتر دەخەون تووشی وشکبوونەوە دەبن

کەمخەویی کاری هۆرمۆنەکانی جەستە تێکدەدات زۆرتر
چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە 10/11/2018 |

چەرەس دژی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵە

رۆژانە بڕێکی کەمی لێبخورێت زۆرتر
0.281 seconds