وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

بردنه‌وه‌ى 4 تۆپی زێڕین به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ ته‌نیا به‌ میسی ده‌كرێت

لەلایەن رووداو وەرزشی 25/7/2014
 ماركۆ ماتیرازی
ماركۆ ماتیرازی




له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێكی درێژدا .TVELHEDDAF چه‌ندین پرسیارى ئاراسته‌ى ماركۆ ماتیرازیی یاریزانی پێشووى هه‌ڵبژارده‌ى ئیتاڵیا و یانه‌ى ئینته‌رمیلان كردووه‌، (رووداوى وه‌رزشی) به‌شێكی ئه‌و هه‌ڤپه‌یڤینه‌ ده‌كاته‌ كوردی:

.TVELHEDDAF: په‌یوه‌ندیت له‌گه‌ڵ خۆزێ مۆرینیۆ چۆن بوو؟
ماركۆ ماتیرازی: په‌یوه‌ندی نێوانمان نایاب بوو، ئێستاش هه‌روایه‌. ئه‌و له‌ ئینته‌رمیلان خۆشه‌ویستى هه‌موویانى به‌ده‌ستهێنا، سۆز و گیانى خۆشه‌ویستى له‌نێوان هه‌موویاندا چاند.
.TVELHEDDAF: ده‌ڵێن په‌یوه‌ندییه‌كانت له‌گه‌ڵ رافایێل بینیتێز خراپ بوون، چونكه‌ یارى پێنه‌ده‌كردى؟
ماركۆ ماتیرازی: نه‌خێر وانییه‌، چونكه‌ من هه‌ر له‌ سه‌رده‌مى مۆرینیۆدا یاریكردنم كه‌م بوو، بیرم له‌ وازهێنان كردبووه‌.
.TVELHEDDAF: به‌ كام یاریزان زۆر سه‌رسامبووى؟
ماركۆ ماتیرازی: زۆر به‌ ڤان باستنی هۆڵه‌ندی سه‌رسامبووم، به‌ڵام نموونه‌ى به‌رزی من هه‌میشه‌ پاولۆ ماڵدینی و ئه‌لیساندرۆ نیستا بوون.
.TVELHEDDAF: تۆ كام هه‌ڵبژارده‌ت پاڵاوتبوو بۆ بردنه‌وه‌ى جامى جیهانى؟
ماركۆ ماتیرازی: له‌ راستیدا دامنابوو به‌رازیل به‌ پله‌ى یه‌كه‌م جامه‌كه‌ بیباته‌وه‌، ئینجا ئه‌ڵمانیا، ئه‌رجه‌نتین و ئیسپانیا. پێموابوو ئه‌گه‌ر ئیتاڵیاش قۆناخی یه‌كه‌مى ببڕێت ده‌بێته‌ مه‌ترسی بۆ هه‌مووان.
.TVELHEDDAF: به‌ڕاى تۆ بالۆتێلی هێزی یه‌كه‌مى ئیتاڵیا نییه‌؟
ماركۆ ماتیرازی: نه‌خێر، هه‌میشه‌ گوتوومه‌ جیانلویجی بۆفۆن و ئه‌ندریا پێرلۆ و دانیێلی دی رۆسی هێزی یه‌كه‌مى ئیتاڵیان، بالۆتێلی یایزانێكی باشه‌، به‌ڵام هێزێكی سه‌ره‌كی نییه‌.
.TVELHEDDAF: به‌ڕاى تۆ كێ باشترین یاریزانى جیهانه‌، لیۆنێل میسی یان كریستیانۆ رۆناڵدۆ؟
ماركۆ ماتیرازی: ئێستا رۆناڵدۆ باشترین یاریزانى جیهانه‌، به‌ڵام میسی و مارادۆنا باشترین یاریزانن له‌ مێژوودا. چونكه‌ ئه‌و دووانه‌ تاكه‌ یاریزانن له‌ مێژوودا كه‌ بتوانن به‌ ته‌نیا یاری ببه‌نه‌وه‌. بردنه‌وه‌ى 4 تۆپی زێڕین به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ كه‌م نییه‌. یاریزانێك ده‌توانێت ساڵێك بباته‌وه‌و ئه‌گه‌ر هه‌یه‌ دواى چه‌ند ساڵێك یه‌كێكی دیكه‌ش بباته‌وه‌، به‌ڵام بردنه‌وه‌ى 4 تۆی زێڕین به‌سه‌ریه‌كه‌وه‌ وابزانم ته‌نیا به‌ میسی ده‌كرێت.
.TVELHEDDAF: ئه‌ى به‌ڕاى تۆ كام تیپ باشترین تیپ بووه‌ له‌ مێژوودا؟
ماركۆ ماتیرازی: بێگومان به‌رشلۆنه‌ى سه‌رده‌مى گواردیۆلا باشترین تیپه‌ له‌ هه‌موو مێژووى تۆپی پێدا.

.TVELHEDDAF: به‌رده‌وام درێسی ژماره‌ 23 ت له‌به‌رده‌كرد؟
ماركۆ ماتیرازی: هیچ نهێنییه‌كى نییه‌، ته‌نیا له‌به‌رئه‌وه‌بوو كه‌ زۆر سه‌رسام بووم به‌ مایكل جۆردانى یاریزانى باسكه‌ى ئه‌مریكی بۆیه‌ ژماره‌ى درێسه‌كه‌ى ئه‌وم هه‌ڵبژارد. هه‌روه‌ها كوڕێكیشم له‌ رۆژى 23 مانگ بووه‌. ته‌نانه‌ت ژماره‌ى مۆبایله‌كه‌شم 23 یه‌.

.TVELHEDDAF: ئێستا له‌ مانگی ره‌مه‌زانداین، راى تۆ له‌سه‌ر ئه‌و مانگه‌ چییه‌؟
ماركۆ ماتیرازی: من چه‌ند هاوڕێیه‌كى موسڵمانم هه‌یه‌، ده‌زانم رۆژووگرتن زه‌حمه‌ته‌، به‌ڵام یاریزانانى موسڵمان ده‌توانن به‌رگه‌ى بگرن. دواى 2006 زۆر پرۆپاگه‌نده‌یان دژى من بڵاوكرده‌وه‌ گوایه‌ قسه‌ى ناشیرینم ده‌رباره‌ى ئیسلام كردووه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ هه‌مووى درۆ و بوختان بوون. من رێز له‌ هه‌موو ئایینه‌كان ده‌گرم.
 

نیشانەکردن : ماركۆ ماتیرازی
1193 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سیپان | 19/01/2019 08:19:55 ص
به راستى كاره ساته..وەک کوردیک روژ نیه خەفەت نەخوم بو کچانى کوردى ئیزیدى.گریانم دیت.ئەوەى کچى کوردى ئیزیدى بە ناموسى کورد نەزانیت با خوى به کورد...
بەکرحەسەن | 19/01/2019 11:21:23 ص
زۆر دەستخۆش، هیوادارم هەر بەردەوام بیت، کارێکی زۆر جوانە،کارێکی زۆر بەرزە،هیوادارم بیکەیت بە کتێب،دڵنیاش بە وەک ئەدەبیش بەشێک دەبێت لە ئەدەبی...
هەموو شتێكی داعشی پێ جوان بوو تەنیا كەنیزەكڕاگرتن نەبێ
| 19/1/2019 | (2)
ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات 11 کاژێر لەمەو بەر |

حکومەتی بەریتانیا رێساکانی هاتنی پزیشکانی بیانی بۆ وڵاتەکە ئاساندەکات

ساڵانە رێگە بە 1500 پزیشكی بیانی دەدرێت زۆرتر
کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام 18 کاژێر لەمەو بەر |

کەمخەوی درێژخایەن هۆکارە بۆ توڕەبوونی بەردەوام

کاتی خەوتن مێشک هەموو زانیارییەکان دەگۆڕێت زۆرتر
0.468 seconds