وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

وەرزشی

راپۆرتی تایبەتی.. رۆناڵدۆ، دێوەز‌مه‌ی تیپه‌كانی ئه‌ڵمانیا

لەلایەن ئه‌رسه‌لان عه‌بدولڵا 26/9/2017
بەرامبەر دۆرتمۆند
بەرامبەر دۆرتمۆند

رووداو – هه‌ولێر

خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا "چامپیۆنزلیگ" به‌ بایه‌خترین پاڵه‌وانیه‌تییه‌ له‌ لای كریستیانۆ رۆناڵدۆی ئه‌ستێره‌ی یه‌كه‌می ریال مه‌دریدی ئیسپانی، به‌ تایبه‌تی كه‌ له‌ دوا 6 یاریدا 12 گۆڵی تێیدا تۆماركردووه‌.

ئه‌مشه‌و له‌ چامپیۆنزلیگدا ریال مه‌درید له‌ ئه‌ڵمانیا رووبه‌ڕووی بۆروسیا دۆرتمۆند ده‌بێته‌وه‌ و به‌ پێی شیكردنه‌وه‌یه‌كی رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانییش، یانه‌ ئه‌ڵمانییه‌كه‌ سووره‌ له‌سه‌ر راگرتنی تواناكانی كریستیانۆ رۆناڵدۆ، كه‌ به‌رامبه‌ر تیپه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان هه‌میشه‌ گۆڵ تۆمارده‌كات و ده‌یانه‌وێت به‌ پاڵه‌په‌ستۆی جه‌ماوه‌ری سیگنال ئیدۆنا پارك كار له‌سه‌ر توانای رۆناڵدۆ بكه‌ن و له‌ گۆڵكردن بیوه‌ستێنن.

رۆناڵدۆی پۆرتوگالی وه‌رزی رابردوو له‌ قۆناخی هه‌شتی چامپیۆنزلیگدا به‌رامبه‌ر بایرن میونشن له‌ هه‌ردوو یاریی چوون و گه‌ڕانه‌وه‌دا به‌ ته‌نیا 5 گۆڵی تۆماركرد.