وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان لە پێشوازیی ساڵی 2019

لەلایەن رووداو 1/1/2019
5210 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

یەکەمین وڵات کە پێی نایە ساڵی نوێ نیوزلەندابوو، لە کاژێر 14:00ـی (31-12-2018) بەکاتی هەولێر، لە شاری ئۆکلاند کە دەکەوێتە باکووری نیوزلەندا، بە یاری ئاگرین و ئاهەنگێکی گەورە خەڵکی ماڵئاواییان لە 2018 کرد و پێشوازیان لە ساڵی 2019 کرد.

لەدوای نیوزلەنداش، ئوسترالیا دووەمین وڵات بوو، لە شاری سیدنی بە هەزاران کەس لە بەردەم کۆشکی ئۆپێرا و لە نزیک بەرزەپردی هاربەر، پێشوازیان لە 2019 کرد و بە یارییە ئاگرینییەکان ئاسمانی ئوسترالیا رووناکبووەوە.

هەردوو کۆریاکە (باکوور و باشوور) لە یەک کاتدا ماڵئاواییان لە 2018 کرد و پێیان نایە نێو ساڵی نوێ، لە هەردوو شارەکانی سیئۆل لە کۆریای باشوور و پیۆنگیانگ لە کۆریای باکوور، ئاهەنگی تایبەت بە بۆنەی هاتنی ساڵی نوێ ئەنجامدران و، خەڵکێکی زۆر لەم دوو وڵاتە رژابوونە سەر شەقامەکان.

بەگشتی لە وڵاتانی جیهان بە ئاهەنگگێڕان بە شێوازی جیاواز، پێشوازی لە ساڵی نوێ دەکرێت، بەڵام زۆربەیان لەوەدا لەیەکدەچن کە بە یاریی ئاگرین ئاسمان رووناک دەکەنەوە و خۆشی خۆیان بەو بۆنەیە دەردەبڕن.

 

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

0.328 seconds