وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

کەتەلۆنییەکان بنکەکانی دەنگدان لە پۆلیسی ئیسپانیا دەپارێزن

لەلایەن 1/10/2017
1077 ژمارەی بینین
رووداو - AFP

حکومەتی مەدرید هەزاران پۆلیسی ناردووەتە هەرێمی کەتەلۆنیا بۆ ئەوەی رێگری لە ئەنجامدانی گشتپرسیی سەربەخۆیی ئەو هەرێمە بکەن، بەڵام چالاکوانانی کەتەلۆنی لە شەوی رابردووەوە لە بنکەکانی دەنگدان ماونەتەوە و پاسەوانییان دەکەن، هەروەها رێگە نادەن پۆلیسی ئیسپانیا بچێتە نێو بنکەکانەوە.

زیاتر لە 5.3 ملیۆن هاووڵاتی کەتەلۆنیا ئەمڕۆ (یەکشەممە، 1-10-2017) روو لە سندوقەکانی دەنگدان دەکەن، بۆ ئەوەی  بە بەڵێ یان نەخێر دەنگ لە گشتپرسیی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا بدەن بۆ جیابوونەوە لە ئیسپانیا.

حکومەتی ناوەندیی ئیسپانیا بەتووندی لەدژی ئەو گشتپرسییە وەستاوەتەوە و بە نادەستووری و نایاسایی لە قەڵەمی دەدات، لەبەرامبەدرا حکومەتی کەتەلۆنیا دەڵێ "هەرچەندە ئیسپانیا رێگری لە بەڕێوەچوونی گشتپرسی دەکات، بەڵام هەرچی رووبدات گشتپرسییەکە هەر ئەنجام دەدەین".
0.156 seconds