رووداو - AFP
لە خۆپیشاندانەکانی پاریسی پایتەختی فەرەنسا گرژیی و ئاڵۆزی لەنێوان خۆپیشاندەران و پۆلیس روویدا و چەندین ئۆتۆمبێل سووتێندران.
خۆپیشاندانەکان دژی گرانی نرخی سووتەمەنی وەک بەنزین و بژێویی ژیانن. بەگوتەی سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا لانیکەم 36 هەزار کەس لە هەموو ناوچەکانی فەرەنساوە بەشداری خۆپیشاندانەکان بوون، کە زۆرینەیان لە پایتەخت بوون.
خۆپیشاندەران، کە بەشێکیان ماسکیان بەستووە، ژمارەیەک ئۆتۆمبێلیان سووتاند و بەردیان دەگرتە هێزە ئەمنییەکان، هێزەکانی پۆلیسیش رووبەڕوویان بوونەوە.
بەگوتەی ئیدوارد فلیپ، سەرۆکوەزیرانی فەرەنسا تەنیا لە پاریس 107 کەس دەستگیرکراون. هەروەها 10 کەس برینداربوون کە سێیان پۆلیس بوون.