وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

سووریا

رووسیا: ئەمریکا هەوڵی دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێک دەدات لە سووریا

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 2/12/2018
نوێنەری رووسیا: ئەو هەوڵانەی ئەمریکا هەڕەشەن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی دراوسێ

رووداو - نیویۆرک

"لەم ماوەیەدا ئەمریکا هەوڵەکانی بۆ دامەزراندنی نیمچە دەوڵەتێک لە سووریا چڕتر کردووە"، ئەمە هۆشدارییەکی نوێنەری رووسیا بوو، لەبارەی بوونی سەربازیی ئەمریکا لە رۆژئاوای کوردستان.


دیمتری پۆلیانسکی، جێگری باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند "قەبارەی داگیرکاری و هەوڵەکان بۆ دروستکردنی نیمچە دەوڵەتێک لە سووریا زیادیان کردووە. ئەمەش رێگرە لە پرۆسەی سیاسی".

نوێنەری رووسیا هەروەها بە ئەندامانی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیی راگەیاند، ئەو هەوڵانەی ئەمریکا هەڕەشەن بۆ ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتانی دراوسێ.

دیپلۆماتکاران لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەمە بە هەوڵێکی دیکەی رووسیا وەسفدەکەن، بۆ زیاتر ئاڵۆزکردنی پەیوەندییەکان لەنێوان ئەمریکا و تورکیا.

ئەمە یەکەمین جار نییە رووسیا پاڵپشتی سەربازی ئەمریکا بۆ چەکدارانی یەپەگە، وەکو هەوڵێک بۆ دامەزراندنی کیانێکی سیاسی کوردی لە سووریا وەسف بکات، بەڵام لەم ماوەیەدا دیپلۆماسییەتی رووسی زیاتر کار لەسەر ئەو خاڵە دەکات و، مۆسکۆ بوونی سەربازی ئەمریکا لە سووریا بە هۆکاری سەرەکیی سەرنەکەوتنی پرۆسە سیاسییەکەی دی مستۆرا هەژماردەکات؛ پرۆسەیەک کە ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی داوای پەلەکردن دەکەن لە دەستپێکردنی.

جۆناسن کۆهن، جێگری نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەڵێ "ماوەیەکی زۆرە خەڵکی سووریا بێ دەنگ کراون، دامەزراندنی لیژنەی دەستووری دەرفەتێکی گرنگە بۆ کۆتاییهێنان بەم شەڕە".

بەڵام لەم هەفتەیەدا جارێکی دیکە رووسیا، تورکیا و ئێران پشتگیری ئەو ناوانەیان نەکرد کە ستێفان دی مستۆرا پێشنیازی کردبوون بۆ ئەوەی ببنە ئەندام لەو لیژنەیەی ئەمریکا دەیەوێت بە زووترین کات دەستبکات بە نووسینەوەی دەستووری نوێی سووریا.

جۆناسن ئاڵن، جێگری نوێنەری بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان هەروەها دەڵێ "روونە ئەو کۆبوونەوەیەی ئاستانە دەرفەتێک بوو کە لەدەستدرا. من هیوادارم دی مستۆرا سەرکەوتوو بێت، بەڵام ئەگەر نەیتوانی تاوەکو کۆتایی هیچ بکات، هۆکارەکانی بە ئاشکرا باسبکات".

رووسیا پەلەی نییە و دەڵێت دۆخی سووریا سەرەڕای شکستی پرۆسەی سیاسی، بەرەو سەقامگیری تەواو دەچێت.

ئۆلووف سکوگ، باڵیۆزی سوێد لە نەتەوە یەکگرتووەکان جەخت دەکاتەوە لەوەی "هەرچەندە بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو دۆخەکە تۆزێک گۆڕاوە، بەڵام هێشتا ملیۆنان کەس پشت بەو یارمەتییە مرۆییانە دەبەستن کە لە سنوورەکانی تورکیا (بەرەوە سووریا) دێن".

هەروەها بەشار جەعفەری، نوێنەری حکومەتی سووریا بە فەرمی داوایەکی ئاراستەی ئەمریکا و وڵاتانی رۆژئاوایی کرد: سزا ئابوورییەکانیان لەسەر سووریا کەمبکەنەوە.



داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.359 seconds