وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئیسرائیل پەرە بە وەبەرهێنانی شەراب دەدات

لەلایەن رووداو 2/2/2019
نرخى شه‌رابه‌كانى ئیسرائیل به‌گشتى به‌رزن

رووداو - هەولێر

زیاتر لە هەزار ساڵە لە ناوچەکە شەراب دروستدەکرێت، بەڵام ماوەیەکە شەرابی ئیسرائیلی سەرنجی بازاڕی بیانی بەلای خۆیدا راکێشاوە و، ئیسرائیل شەراب بەرێژەیەکی بەرچاو هەناردەی دەرەوە دەکات.

سۆمێلیه‌ر، گه‌وره‌ترین بۆنه‌ى شه‌رابە له‌ ئیسرائیل. كه‌سانى پسپۆر له‌ وه‌به‌رهێنانى شه‌رابدا ساڵانه‌ له‌ ته‌لئه‌ڤیڤ كۆده‌بنه‌وه‌، ئه‌مساڵیش 60 به‌رهه‌مهێنه‌رى شه‌راب له‌ بۆنه‌كه‌دا به‌شدارییان كرد‌. 

ئاده‌م مۆنتێفیۆر، شاره‌زا له‌ شه‌رابى ئیسرائیلی دەڵێ "ئێمه‌ نوێنه‌رى رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاستین، ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست كولتوورى شه‌رابى پێش 2000 ساڵ داوه‌ به‌ جیهان، ئیدی باسى جووەكان یان شا ده‌یڤد بكه‌یت، ئێمه‌ مێژوویێکی درێژمان هه‌یه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانى شه‌رابدا، به‌ڵام بۆ ماوه‌ى 2000 ساڵ شه‌رابه‌كه‌ زۆر ناخۆشبوو، ئێستا رۆژهه‌ڵاتى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست شه‌رابێكى نایاب دروستده‌كه‌ن و ئێمه‌ش به‌شێكین له‌وه‌. بۆیه‌ دووباره‌ من نامه‌وێت گرنگى ئیسرائیل گه‌وره‌ بكه‌م به‌ڵام ئه‌مه‌ ناوچه‌یه‌كى زۆر مێژووییه‌. ئێمه‌ وڵاتێكى تازه‌ى شه‌رابی جیهانین له‌ یه‌كێك له‌ كۆنترین ناوچه‌كانى به‌رهه‌مهێنه‌رى شه‌راب له‌ جیهاندا و خه‌ڵك ده‌یانه‌وێت تامى شتێكى جیاواز بكه‌ن". 

له‌كاتێكدا 20 ساڵ پێشتر رێژه‌یه‌كى زۆر كه‌م شه‌راب له‌ وڵاته‌كه‌دا دروستده‌كرا، ئێستا ژماره‌یه‌كى زۆر خه‌ڵك له‌م بواره‌دا كار ده‌كه‌ن. پێشتر ئیسرائیل ته‌نیا به‌ شه‌رابى كۆشێر به‌ناوبانگبوو، به‌ڵام ئێستا ئه‌و كولتووره‌ گۆڕاوه‌. 

ئیلان ئه‌وسۆلاین، دروستكه‌رى شه‌راب له‌ كۆمپانیاى 1848 باس لەوە دەکات "ئێمه‌ 170 ساڵ ئه‌زموونى دروستكردنى شه‌رابمان هه‌یه‌، بۆیه‌ بڕیارماندا شه‌رابێكى ناوازه‌ دروستبكه‌ین. باشترین خاک هه‌ڵده‌بژێرین له‌ گالیلێ، باشترین كه‌ره‌سته‌ بۆ دروستكردنى باشترین شه‌راب، باشترین هه‌ڵگر و هه‌موو كاتێك ته‌نیا باشترینه‌كان ده‌ستنیشان ده‌كه‌ین، 100 شووشه‌ شه‌رابمان دروستكردووه‌ و بڕیارمانداوه‌ ئه‌گه‌ر شێتانه‌شبێت بۆ هه‌ر یه‌كه‌یان 848 شیكل دابنێین". 

سه‌ره‌ڕاى زیادبوونى بڕی به‌رهه‌مهێنانى شه‌راب له‌ ئیسرائیل، نرخى شه‌رابه‌كانى به‌ گشتى به‌رزن له‌چاو شه‌رابى وڵاتانى دیكه‌، به‌رهه‌مهێنه‌رانى شه‌رابیش له‌ ئیسرائیل زۆر كات له‌ لایه‌ن فه‌له‌ستینییه‌كانه‌وه‌ ره‌خنه‌ى ئه‌وه‌یان لێ گیراوە، كه‌ پشتگیرى گه‌مارۆى سه‌ریان ده‌كه‌ن. 

به‌شێوه‌یه‌كى گشتی، به‌رزاییه‌كانى جۆلان زۆر له‌ لایه‌ن ئیسرائیله‌وه‌ به‌كاردێن بۆ ئه‌م وه‌به‌رهێنانه‌. 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

دەرمانێکی شەکرە رێگە لە تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ دەگرێت

مەترسییەکە بەرێژەی %20 - 40 کەمدەکاتەوە زۆرتر
رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە 23 کاژێر لەمەو بەر |

رووداو لە سوودان؛ ئاگری ناڕەزایەتیی خەڵک نەکوژاوەتەوە

چاوەڕێی هەنگاوی کرداری دەکەن زۆرتر
 پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن دوێنێ کاژێر 10:15 |

پزیشكانی بەریتانیا بەدەست گرفتە دەروونییەکانەوە دەناڵێنن

زیاتر لە چارەگێكی پزیشكانی بەریتانیا لە دۆخێكی زۆرتر
0.485 seconds