وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئافرەتێکی کورد دیزاینەرێکی جیهانی ناچاردەکات بە شەرواڵ بڵێ کوردییە

لەلایەن حەکیم داود 4/12/2018
وێنەی پۆستەکەی مایکڵ سینکۆ
وێنەی پۆستەکەی مایکڵ سینکۆ

رووداو - هەولێر

دیزاینەرێکی بەنێوبانگی جیهان شەرواڵی کوردی لە فاشن شۆیەکدا نمایشدەکات، بەڵام بە فارسی ناوی بردووە، بۆیە بە هەوڵی ئافرەتێکی کورد ناچاردەبێت ناوەکەی بگۆڕێت بۆ کوردی.

مایکڵ سینکۆ، دیزاینەری بەنێوبانگی جیهانی بە رەگەز فلیپینی، کە تەنیا لە ئینستاگرام زیاتر لە یەک ملیۆن فۆڵۆوەری هەیە، لە یەکێک لە فاشن شۆکانیدا شەرواڵ-ی نمایشکرد، بەڵام لەکاتی پۆستکردنی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا بە جلوبەرگی "فارسی" ناوی بردووە.

ئەو شەرواڵە کوردییە لە هەفتەی فاشنی عەرەب لە دووبەی (Arab Fashion Week in Dubai) نمایشکرا.

بێری شەڵماشی، دەرهێنەری فیلمی سینەمایی و نووسەر یەکێکە لە فانە کوردەکانی مایکڵ سینکۆی دیزاینەرە. لەکاتی ناوهێنانی شەرواڵ بە جلوبەرگی فارسی لە ئینستاگرام قسەی لەگەڵ دیزاینەرەکە کردووە و پێیگوتووە ئەو جلوبەرگە کوردییە نەک فارسی. 

لە وەڵامی بێری شەڵماشی-دا مایکڵ سینکۆ سەرەتا بەرگریی لە بۆچوونەکەی دەکات و دەڵێت، کورد ئێرانین، بەڵام دوای هەوڵدانێکی زۆر ناچاردەبێت بۆچوونی بگۆڕێت.

بێری شەڵماشی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند "یەکەمجار وێنەکەم لە ئینستاگرام بینی، یەکسەر دیاربوو کە جلوبەرگی کوردییە، بەڵام ئەو نووسیبووی مۆدێلی فارسییە. ئەوەش زۆر ناخۆش بوو بۆ من وەک کوردێک چونکە ئەو دیزاینەرە زۆر ناسراوە و ناکرێ کولتوور و فەرهەنگی ئێمە بەناوی گەلی دیکەوە بە خەڵکی جیهان بناسێندرێت".

شەڵماشی گوتی "منیش لەسەر پۆستەکەی نووسیم ئەو جلوبەرگە کوردییە. ئەویش وەڵامی دایەوە و گوتی مەگەر کورد ئێرانی نین؟ منیش گوتم دەکرێ بڵێی ئێرانین بەڵام فارس نین، چونکە کورد لە ئێران دەژین. دواتر داوام لە هاوڕێکانم کرد ئەوانیش کۆمێنتی زۆریان نووسی. رۆژی دواتر خۆی نامەی بۆ ناردبووم و داوای لێبووردنی کرد. نووسیبوویشی ئێوە فەرهەنگێکی زۆر جوانتان هەیە. لە ئەنجامدا پۆستەکەی سڕییەوە و دواتر پۆستی کردەوە و لەسەری نووسیبوو ئەو شەرواڵە کوردییە".

بێری شەڵماشی دایکی خەڵکی مهاباد و باوکی خەڵکی سەردەشتە لە رۆژهەڵاتی کوردستان. ئەو هەر لە منداڵییەوە لە هۆڵەندا دەژی. 

بێری شەڵماشی گوتی "دەبێ بەرگری لە فەرهەنگی خۆمان بکەین ئەگەرنا گەلانی دیکە دەیبەن و دەفەوتێت. فارس لە ئێراندا شەرواڵ بە مایەی گاڵتەکردن دەزانن بەڵام لای کورد سیمبولە، چونکە پێشمەرگە و کۆڵبەر ئەو شەرواڵە دەپۆشن. زۆرینەی پیاوانیش لە بۆنە و ئاهەنگە گرنگەکاندا هەر شەرواڵ دەپۆشن، بۆیە فەرهەنگێکی جوانی ئێمە و دەبێ بەرگری لێبکەین".

بێری شەڵماشی

بێری شەڵماشی

کۆمێنتەکان

 
Iman Botani | 4/12/2018
هەڵوێستێکی گەلەک جوانە...نموونەت زۆر بێت بێری خان
نیشانەکردن : شەرواڵ
16418 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین 5 کاژێر لەمەو بەر |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت 14/2/2019 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
0.406 seconds