وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

هێرشی ئەلیکترۆنی دەکرێتە سەر مێرکل و سیاسەتمەدارانی دیکەی ئەڵمانیا

لەلایەن هۆشەنگ دارا 5/1/2019
ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا AP
ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا AP

رووداو-بەرلین

حکومەتی ئەڵمانیا رایگەیاند، نزیکەی 1000 کەسایەتی و بەرپرسانی باڵای ئەو وڵاتە رووبەڕووی هێرشی ئەلیکترۆنی بوونەتەوە. 

لە نێو ئەو کەسانەی هێرشی ئەلیکترۆنیان کراوەتەسەر بەرپرسانی باڵای حکومی، ئەندامانی پەرلەمانی ئەڵمانیا و ئەندامانی پەرلەمانی یەکێتی ئەوروپا هەن. میدیاکاران، هونەرمەندان و ژمارەیەک گۆرانیبێژیش رووبەڕووی هاککردن بوونەتەوە. 

هەروەها هێرشە ئەلیکترۆنییەکە هەموو پارتە سیاسییەکانی ئەڵمانیای گرتووەتەوە کە لەنێو پەرلەماندا هەن، جگە لە پارتی ئەڵتەرناتیڤ بۆ ئەڵمانیا. 

لەنێو ئەو زانیارییانەش کە دزراون، زانیاری تایبەتی وەک ژمارەی مۆبایل و فاکس، ئیمەیل و نامەگۆڕینەوە تایبەتییەکانی کەسە هاککراوەکان دزراون و لەڕێگەی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراونەتەوە.

لەنێو ئەو کەسانەدا کە ئەم هێرشەی کراوتەسەر ئەنگێلا مێرکل، راوێژکاری ئەڵمانیا هەیە کە ژمارەی فاکس، ئیمەیڵ و نامە تایبەتییەکانی هاککراون و بڵاو کراونەتەوە. هەروەها ئەکاونتی تایبەتی رۆبێرت هابک، سەرۆکی پارتی سەوزەکانیش هاککراوە. 

میدیاکانی ئەڵمانیا بڵاویانکردەوە، نزیکەی 1000 کەسایەتی و بەرپرس رووبەڕووی ئەم هێرشانە بوونەتەوە و ئاماژەیان بەوەشکرد، هێرشەکان لە ساڵی 2018 ئەنجامدراون، بەڵام لەماوەی ئەم دوو رۆژەدا وردەکاری ئەم هێرشە ئەلیکترۆنیانە بڵاوبوونەتەوە. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 16/03/2019 03:46:26 م
والله‌ وه‌بیلاهی گه‌ر پارتی نیوه‌ی پۆسته‌كانی خۆشیان بداته‌ یه‌كیه‌تی به‌ته‌ئكید یه‌كیه‌تی له‌ به‌ینی خۆیان ڕێك ناكه‌ون باشتر وایه‌ پارتی هه‌وڵ و...
یەکێتی: بەشداریمان لە کابینەی نوێی حکومەت پەیوەستە بەوەی هاوبەشێکی راستەقینە بین
| 16/3/2019 | (1)
ئیسماعیل عەبدوڵا | 16/03/2019 08:51:18 ص
چۆن بتوانم دەنگ بدەم؟
Azad Azad | 16/03/2019 08:57:23 ص
هونەری فیلمی دۆکیومێنتاری لەبارەی ئازارەکانی گه‌لی كورد به‌گشتیی به‌درێژای ١٠٠ ساڵی ڕابرد و کیمیا باران کردنی هەڵەبجە و ئەنفال و کۆمەڵکوژی کردنی...
لە بەریتانیا فیلمێکی دۆکیومێنتاری لەبارەی کیمیابارانی هەڵەبجە نمایشکرا
| 16/3/2019 | (2)
mohammad kurdish kurdstan | 15/03/2019 03:25:34 م
أن شاءالله‌ بۆخاتری عه‌رشی په‌روه‌ردگاری پیرۆز به‌م رۆژی هه‌ینیه‌ هه‌رچی بكوژان و تاوانانی ئه‌م ڕووداوه‌ بوون سه‌رشۆر و ریسوا ودونیا و قیامه‌تبن أن...
حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بەتووندی سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى نیوزلەندا ده‌كات
| 15/3/2019 | (1)
REALMADRIDCF | 15/03/2019 02:34:00 م
ئەگەرلەسەردەستی پێرێزڕیاڵ مەدریدهەڵنەستایەوەئەواهاندەران دەیان هەوێت دەست لەکار بکێشێتەوە
پلانێکی شاهانە لە یانەی شاهانە
| 26/2/2019 | (1)
0.75 seconds