وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەوێنە؛ چیرۆکی ئازار و ئەشکەنجەی موسڵمانەکانی بۆرما

لەلایەن هونەر ئەحمەد 5/10/2017
1370 ژمارەی بینین

رووداو - بەنگلادیش

تۆڕی میدیایی رووداو لەسەر سنووری بۆرما و بەنگلادیشەوە بەوێنە دۆخی ژیانی موسڵمانە ئاوارە رۆهینگییەکان دەخاتەڕوو.

لە وێنەکاندا خراپی دۆخی ژیان، برسێتی، ئەشکەنجە و ئازار لە رووخسار و جەستەی منداڵ و ژن و بەساڵاچوواندا دەبینرێن. 

منداڵێک دەستێکی لەلایەن پزیشکەوە بڕدراوەتەوە، ئەوەش دوای ئەوەی بەهۆی سووتاندنی خانووەکەیان لەلایەن بودییەکانەوە هەردوو دەستی سووتاوە و پزیشکیش ناچار بووە دەستێکی ببڕێتەوە. ئەو منداڵە لەگەڵ دایک و دوو برای لە کەمپەکاندان، بەڵام باوکیان لە زێدی خۆیان دەستگیرکراوە و چارەنووسی نازانن، هەرچەندە دڵنیان کە کوژراوە.

ژنێکی ئاوارە هاوژینەکەی پێشنوێژ بووە لە ناوچەکەی خۆیان لە هەرێمی راکینی بۆرما، بەو هۆیەوە لەلایەن سوپا و بودییەکانەوە کوژراوە.

نێردراوی رووداو دەڵێت، رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە وەک پێویست هاوکاری ئاوارەکان بکەن، بەشێک لە منداڵان پێڵاو و جلوبەرگیان نییە بەکاریبهێنن، ئەوە جگە لەوەی کۆلێرا بڵاوبووەتەوە و ئاوی پاک بە ئاسانی دەستناکەوێت.

ئەوان کە بەهۆی ئایینەکەیانەوە لە وڵاتی خۆیان دەرکراون، لە دۆخی خراپی کەمپەکانیشدا سەرقاڵی فێربوون و خوێندنەوە قورئانن و شوێنێکی تایبەت بۆ فێربوونی قورئان کراوەتەوە، بەتایبەت بۆ منداڵان.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

0.25 seconds