وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و سعودیە قەیرانی سووریایان تاوتوێکرد

لەلایەن عەلی زەڵمی 5/10/2017
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و رووسیا
کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی وەزیرانی دەرەوەی سعودیە و رووسیا

رووداو- هەولێر

وەزیرانی دەرەوەی رووسیا و سعودیە رایانگەیاند، حکومەتی وڵاتەکانیان دەیانەوێت پەیوەندییە دوو قۆڵیەکانی نێوانیان پەرە پێ بدەن. 


سێرگی لاڤرۆڤ و عادل جوبەیر گوتیان، واژۆکردنی چەندین رێککەوتننامە لە بوارەکانی وزە و ئابوورییەوە بیگرە تاوەکو دەگاتە هاریکاری ئەمنیی گەواهیدەری دەستپێکردنی ئەو پەیوەندیە نوێیەیە لە نێوان هەردوو وڵاتدا. 

وەزیری دەرەوەی رووسیا ئاماژەی بەوەکرد کە لە کۆبوونەوەکانیدا لەگەڵ هاوشانە سعودیەکەی دەربارەی گۆڕانکارییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست قسەیان کردووە، لەوانەش بارودۆخی سووریا و عێراق و یەمەن و کێشەی نێوان فەلەستین و ئیسرائیل. 

وەزیری دەرەوەی سعودیەش رایگەیاند، هەردوو وڵات هاوڕان لە سەر ئەوەی کە سەروەری وڵاتان پارێزراو بێت، رێز لە یاسا نێودەوڵەتییەکان بگیرێت و دەست لە کاروباری ناوخۆی وڵاتانی دیکە وەرنەدرێت.

کۆبوونەوەکەی هەردوو وەزیری دەرەوەی رووسیا و سعودیە لە چوارچێوەی ئەو کۆبوونەوانەدایە شاندی سعودیە بە سەرۆکایەتی شا سەلمان لە رووسیا ئەنجامیان دەدات. 

سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی رووسیا رایگەیاند: "شا سەلمان بەشێوەیەکی ئەرێنی لە هەوڵەکانی روانی کە دەدرێن بۆ چارەسەرکردنی پرسی سووریا لە چوارچێوەی ئاستانەدا. لە بەرامبەریشدا، رووسیا پاڵپشتی لە هەوڵەکانی شانشینی سعودیە دەکات بۆ یەکخستنی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بۆ مەبەستی ئەنجامدانی دیالۆگ لەگەڵ حکومەتدا، ئەوەش لەسەر بنچینەی بڕیاری 2254ی نەتەوەیەکگرتووەکان". 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| 17/7/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات 4 کاژێر لەمەو بەر |

چەرەس توانای بەپیتی پیاوان زیاددەکات

چەرەسەکان بە برێکی زۆر لە ماددە دژەئۆکسێنەکان زۆرتر
غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون 17 کاژێر لەمەو بەر |

غەززە؛ لەماوەی 110 رۆژدا 150 فەڵەستینی و یەک ئیسرائیلی کوژراون

خۆپیشاندانی فەڵەستینییەکان دژ بە ئیسرائیل زۆرتر
0.485 seconds