وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

عەبادی و ماکرۆن کۆدەبنەوە و گشتپرسی پرسی سەرەکییە

لەلایەن زنار شینۆ 5/10/2017
عەبادی گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ

رووداو - پاریس

حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا پێشوازی لێکرا.

گشتپرسیی باشووری کوردستان بۆ سەربەخۆیی پرسی سەرەکی کۆبوونەوەی عەبادی و ماکرۆن دەبێت.

بەپێی ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی فەرەنسا کۆبوونەوەکەی ماکرۆن و عەبادی کاژێر 9:00 بە کاتی فەرەنسا و 10:00 بە کاتی هەولێر دەستپێدەکات.

نێردراوی رووداو لە پاریس دەڵێت، بەپێی ئەو زانیارییانەی لە پاریس دەست رووداو کەوتوون، مژاری سەرەکی کۆبوونەوەی عەبادی و ماکرۆن گشتپرسیی باشووری کوردستانە، ئەگەرچی بە فەرمی باسی ئەوە نەکراوە، بەڵام پاریس خوازیاری ئەوەیە رۆڵی نێوەندگیر لەنێوان هەولێر و بەغدا ببینێت.


نێردراوی رووداو لە پاریس دەشڵێت، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ عەبادی لەگەڵ بژاردەیەک لە رەوەندی عێراقی کۆببێتەوە، کە بە داواتنامەی فەرمی باڵیۆزخانەی عێراق لە پاریس بانگهێشتکراون و بۆ ئەوەی لە کۆبوونەوەکەی عەبادی بەشدار ببن.

وەزیرانی کۆچ و کۆچبەران، بەرگری، نەوت، کشتوکاڵ، خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، پیشەسازی و کانزاکان و راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان یاوەری شاندەکەی عەبادی دەکەن.

چەند رۆژێک پێش گشترسییەکە، سەرۆکی فەرەنسا پەیوەندی بە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و دوای گشتپرسیش پەیوەندی بە عەبادی کردبوو. هەرچەندە عەبادی پێشتر رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ فەرەنسا پەیوەندی بە گشتپرسییەوە نییە، بەڵام چاوەڕوان دەکرێت، گشتپرسی مژارێکی سەرەکی نێوان عەبادی و ماکرۆن بێت و رەنگە لەو بارەوە ماکرۆن دەستپێشخەری هەبێت.

داڕشتنەوە: حەکیم داود

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| دوێنێ کاژێر 07:50 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

شاندێکی نێودەوڵەتی پێشێلکارییەکانی داعش و حەشدی شەعبی و پەکەکە تۆماردەکات

شاندێکی یەکێتیی مافپەروەرانی نێودەوڵەتی گەیشتە زۆرتر
  هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان 16 کاژێر لەمەو بەر |

هەڵوێستی حکومەتی سووریا لەبارەی هێزە کوردییەکانی رۆژئاوای کوردستان

بەشار جەعفەری وەسفی پەیامنێرێکی رووداو دەکات زۆرتر
وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا 17 کاژێر لەمەو بەر |

وێنەگرتن لەنێو هەردوو حەرەمی مەککە و مەدینە قەدەخەکرا

هەر کەسێک سەرپێچی بکات سزادەدرێت زۆرتر
0.36 seconds