وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئیدارەی ترەمپ لەسەر گشتپرسی رووبەڕووی رەخنەی میدیا و بەرپرسان دەبێتەوە

لەلایەن رووداو 5/10/2017
"واشنتن پاڵپشتی لە حکومەتێک دەکات کە راوێژ و بڕیارەکانی لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەردەگرێت، لەنێویشیاندا بڕیارەکان دژی باشووری کوردستان".

رووداو- هەولێر

میدیا و بەرپرسانی ئەمریکا رەخنە لە هەڵوێستی وڵاتەکەیان دەگرن بەرامبەر گشتپرسی و دەڵێن :" ئەمریکا جەخت لە یەکپارچەیی وڵاتێک دەکاتەوە کە لەمێژە یەکپارچە نییە". رەخنەکان لە ئەمریکا لەسەر گشتپرسی لەوە سەرچاوەی وەرگرتووە کە پێیانوایە، حکومەتی عێراق بڕیار لە کاربەدەستانی شیعە وەردەگرێت و ئەوانیش راسپاردە و بڕیارەکانی ئێران جێبەجێ دەکەن.


کۆبوونەوەی سەرۆکوەزیرانی کوردستان و دۆگلاس سلێمان، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەرەڕای ئەوەی ئەمریکا رایگەیاندووە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کوردستان وەکو خۆیەتی و گۆڕانی بەسەر دانایەت، بەڵام هەڵوێستێکی نەگۆڕی هەبووە و دەڵێت دان بە گشتپرسییەکەدا نانێن.

ئەمریکا جەخت لە یەکپارچەیی عێراق دەکاتەوە، بەڵام بەگوتەی چەند بەرپرسێکی ئەمریکی عێراق نە یەکگرتوو بووە و نە یەکگرتووش دەبێت.

پرسیار لە هۆکارەکانی نا یەکگرتوویی عێراق چەندین بابەت دەوروژێنێت ، ئەمریکا مەبەستیەتی لە هەڵوێستەکانی پشتگیری عەبادی بکات، بەڵام لەولاوە عەبادی دژی باشووری کوردستان لەگەڵ کەسێک وەکو قەیس خەزعەلی، سەرۆکی رێکخراوی عەسائیبی ئەهلی حەق کۆدەبێتەوە کە هەموو ئامانجیان دژایەتی کوردستان و تەنانەت خودی ئەمریکاشە.

خەزعەلی  کە بە ئاشکرا پاڵپشتی لە ئێران وەردەگرێت، دەگوترێت عێراقیان کردووەتە پێگەیەک بۆ ئێران و بەرگری لە خواستەکانی تاران دەکەن، ئەوان لە قسەکانیاندا بە ئاشکرا دژایەتی ئەمریکا دەکەن، نموونەی مەهدی موهەندیس، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کە بە ئاشکرا دەڵێت ئەمریکا لە عێراق دەردەکەن.

ئێمە بەڕاستی دژی ئەمریکاین ، بەشێوەیەکی ئاشکرا و بەرەسمی دەیلێین دژی بوونی بێگانەشین لە عێراق پێویستمان پێیان نییە ، پێویستمان بە جێ پەنجەی بیانییەکان نییە لەسەر خاکی عێراق.
 
لە ئەمریکا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی بەرامبەر هەڵوێستەکانی ئەمریکا دژی گشتپرسی کوردستان بەزبووەتەوە.

نیویۆرک تایمز لە راپۆرتێکدا دوو خاڵ دەخاتەڕوو یەکەمیان ئەمریکا هەڵوێستی روونی نییە کە بۆچی دژایەتی گشتپرسییەکەی کوردستان دەکات لەکاتێکدا زۆربەی خەڵک داوای دەوڵەتێک بۆ خۆیان دەکەن. خاڵی دووەمیش بەپێی راپۆرتەکە نە عێراق و نە ئێران و نە تورکیاش لەو کاتەدا توانای کردەی سەربازیان نییە بۆ سەر کوردستان، ئەمەش بەهۆی کۆمەڵێک کێشەی نێوخۆیی هەر سێ پایتەختەکە.

جگە لە میدیا بەرپرسانی ئەمریکیش رەخنە لە هەڵوێستی ئەمریکا دەگرن بەرامبەر گشتپرسی ، رایان کرۆکەر، باڵیۆزی پێشووی ئەمریکا لە عێراق دەڵێت: "گشتپرسی موفاجەئە نەبوو و ئەمریکاش هەڵەی کردووە دژی ئەو پرسەیە کرۆکەر پێیوایە رۆڵی ئێران لەو پرسەدا تەنیا کێشە دروستکردنە ، چونکە ئەگەر تاران بیەوێ دەتوانێت بە ئاسانی کێشە دروست بکات لە رێگەی میلیشیاکان و هەوڵی بەرپاکردنی شەڕ".

بۆیە ئێستا ئەمریکا لەژێر گوشاری میدیا و بەرپرسانی دایە و دەڵێن: "واشنتن پاڵپشتی لە حکومەتێک دەکات کە راوێژ و بڕیارەکانی لە میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەردەگرێت، لەنێویشیاندا بڕیارەکان دژی باشووری کوردستان".

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

KGHD | 22/07/2018 10:43:16 ص
هه ولير له فرمان بران هه ستمان بي كرد زؤر به به هيزيش بوو ما شاء الله
Mohammadi | 22/07/2018 01:52:59 م
ئه مه هه مووی درۆیه هیچی بومه له رزه نیه. کۆماری ئیسلامی له ژێر زه وی بۆمبی ناوه کی تاقی ئه کاته وه و بۆ کوردستانی باشور یه تی . له پاش هه ڵبژاردنی...
بوومەلەرزە رۆژهەڵات و باشووری کوردستانی هەژاند
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
Sya | 22/07/2018 11:20:58 ص
ئةوة مةسيحي بواية يان موسلمان نةبواية ئيستا مةدالياي ريزلينانيان لة مل ئةكرد...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (2)
Azad Azad | 17/07/2018 03:34:40 م
به‌ڕێزان له‌وه‌ ختیا له‌ وڵاتێك ئه‌وروپا بوم وه‌ر كێر بۆم بانگیان كردم بۆ زه‌لامێك ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه‌ نوسه‌ره‌ و داوای ناس نامه‌ی نوسه‌ری...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:38:23 م
جوان جوان فرۆشتیان ، زۆر به هه‌ رزان .
دەستهەڵگرتن لە بەغدا و زامنكردنی كەركووك
| 17/7/2018 | (2)
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
Rizgar Khoshnaw | 21/07/2018 07:31:04 م
ئه مریکا وه کو جاشی هه‌ رزان ته ماشای کورد ئه کات ، کورد له ڕۆژ ئاواش هه‌ ر جاشی هه‌ رزان فرۆشن ، حه ق نیه پێشمه رگه به کوشت بده ن ...له پێناوی...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت 5 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئەمستردام 22هەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی ئەیدز بەڕێوەدەچێت

بە گەورەترین کۆنفرانسی زانستی تەندروستی لە زۆرتر
ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە 10 کاژێر لەمەو بەر |

ڤیتامین دی ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی کۆلۆن کەمدەکاتەوە

ڤیتامین دی بە بەرکەوتنی تیشکی خۆر بە پێست زۆرتر
خواردنی هێلکە  تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 01:08 |

خواردنی هێلکە تووشبوون بە شەکرەی جۆری دوو کەمدەکاتەوە

هێلکەی کوڵاو سوودەکانی زۆرتن زۆرتر
0.5 seconds