وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا پشتیوانی سەربەخۆیی باشووری کوردستان دەکەن

لەلایەن رێباز عەلی 5/10/2017
کۆنگرێسمانێک: ناکرێت سزای گەلێک بدرێت کە دەیەوێت ئازاد بێت

رووداو- هەولێر

پشتیوانی سیاسەتڤانان و کۆنگرێسمانەکانی ئەمریکا بۆ سەربەخۆیی کوردستان روو لە زیادبوونە و بە دیموکراتی و کۆمارییەکانەوە سەربەخۆیی بە مافی کورد دەزانن. 


ستیڤن کینگ ، یەکێکە لەوانەی پاڵپشتی هەوڵەکانی باشووری کوردستان دەکات بۆ سەربەخۆیی، کینگ بە رووداوی راگەیاند: "ناکرێت بەهیچ شێوەیەک گەمارۆ بخرێتە سەر گەلێک کە دەیەوێت ئازاد بێت، لەنێو کۆنگرێس هەوڵی بەردەوام هەن بۆ گۆڕینی بۆچوونی ئیدارەی ئەمریکا لەسەر گشتپرسی".

كۆنگرێسمان ستیڤ كینگ، یه‌كێكه‌ له‌ داكۆكیكارانی مافی كورد له‌ كۆنگرێسی ئه‌مریكا. ستیڤ كینگ هۆشداریی به‌ وڵاتانی عێراق و توركیا و ئێران ده‌دات، له‌ ئه‌گه‌ری به‌كارهێنانی هێز دژی باشووری كوردستان، ئه‌مریكا بێده‌نگ نابێت. 

ستیڤ كینگ ، كۆنگرێسمانی ئەمریکی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێموایه‌ یه‌كێك له‌و شتانه‌ی كه‌ گۆڕانكاری دروست ده‌كات ئه‌وه‌یه‌ ئه‌گه‌ر هاتوو توركیا یان هه‌ر وڵاتێكی دیكه‌ی دراسێی كوردستان هێزی سه‌ربازی دژی كوردستان به‌كاربهێنن. هه‌ر كارێكی سه‌ربازی وه‌كو هێرشێكی زۆر دووژمنكارانه‌ ته‌ماشا ده‌كرێت و ده‌بێته‌ هۆی گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئه‌مریكا. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش ئابلۆقه‌دان. ناكرێك سزای خه‌ڵكێك بدرێت كه‌ ده‌یانه‌وێت ئازاد بن. ئه‌وه‌ دژی به‌هاکانی ئەمریکا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانمانه‌. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئابلۆقه‌یه‌ ده‌بێت هه‌ڵبگیرێت". 

كۆنگرێسمان كینگ، نیگه‌رانه‌ له‌ هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌سه‌ر گشتپرسی باشووری كوردستان. ئەو دەڵێت: "ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه‌ من بینیومه‌ ئه‌وه‌ بوو كه‌ له‌ سه‌دا 92 ی كورده‌كان ده‌نگیاندا بۆ ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ. به‌ بڕوای من ئه‌وه‌ باشترین ده‌رفه‌ت بوو بۆ حكومه‌تی ئه‌مریكا و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ لانیكه‌م پشتیوانیه‌ك له‌ خه‌ڵكی ئازاد بکەن بۆ ده‌ربڕینی مافی چاره‌نووسیان، من نیگه‌رانم كه‌ ئه‌وه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مانه‌وه‌‌ رووینه‌داوه‌. هیوادارم چاوێك به‌وه‌دا بخشێننه‌وه‌. هه‌وڵه‌كانی ستیڤ كینگ و ئه‌ندامانی دیكه‌ی كۆنگرێس بۆ گۆڕینی هه‌ڵوێستی ئیداره‌ی وڵاته‌كه‌یان به‌رده‌وامن"‌. 

كۆنگرێسمان كینگ به‌ رووداوی راگه‌یاند كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا چه‌ندینجار په‌یوه‌ندی به‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ كردووه ‌و بڕیاروایه‌ له‌ چه‌ند رۆژی داهاتوودا چاوی بكه‌وێت به‌ رێكس تیله‌رسنی وه‌زیری ده‌ره‌وه ،‌ بۆ ئه‌وه‌ی روونكردنه‌وه‌ بدات له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی وه‌زاره‌ته‌كه‌ی هه‌روه‌ها راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی تیله‌رسن ده‌رباره‌ی گشتپرسی باشووری كوردستان.

لە دوایین لێدوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌ته‌كه‌ داوای گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات. هێزه‌ر ناوێرت، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەمریکا گوتی: "ئێمه‌ هیچ جۆره‌ تووندوتیژیه‌ك له‌ هه‌ر لایه‌كه‌وه‌ بێت ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌؛ له‌ باكووره‌وه‌ بێت یان له‌ حكومه‌تی عێراقه‌وه‌. پێمان وایه‌ ده‌بێت هه‌ردوولا، عێراقییه‌كان و كورده‌كان پێكه‌وه‌ دابنیشن و گفتگۆ ده‌رباره‌ی داهاتووی وڵاته‌كه‌یان بكه‌ن".

له‌ ئه‌گه‌ری بڕیاری ئه‌نجامدانی گفتوگۆ له‌ نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، واشنتن رایگه‌یاندووه‌ كه‌ ئاماده‌یه‌ هاریكاری بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و گفتوگۆیانه‌ بكات. 

لەدوای بەڕێوەچوونی گشتپرسی باشووری کوردستان لە 25-9-2017 ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکە دژی وەستانەوە و وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە دوایین هەڵوێستیدا گوتی: "ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دان بە گشتپرسییە تاکلایەنەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نانێت. دەنگدانەکە و ئەنجامەکانی شەرعییەتیان نییە و ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی عێراقێکی یەکگرتوو، فیدراڵ، دیموکرات و گەشەسەندوو".

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان وەڵامی ئەو هەڵوێستەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکای دایەوە و رایگەیاند: "لە راگەیێندراوەکەی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا نیگەرانین و هیودارین لە رۆژانی داهاتوودا، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پێداچوونەوە بە هەڵوێستی خۆی بکات". 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Behrooz Shojai
Behrooz Shojai | 19/04/2018 07:25:01 ص
کاک رەشید، مەبەستی ئەم گوتارە پەیماننامەی کەجەکە و جەوهەری تۆتالیتەری پەکەکە بوو. بۆ هەڵداڕشتنەوەی گوتار و تیۆریی ناسیۆنالیزمی نەریتی کوردی لە...
هیرانی | 19/04/2018 11:49:52 ص
وتارێكی تەواو حیزبیانەیە و لەساتەوەختێکدا نووسراوە کە تیایدا کۆنگرەی نەتەوەیی زەرورەتێکی هەنووکەییە وەک وەڵامدانەوەی ئەو هەموو هێرشە قڕکەرانەی...
كۆنگرەی نەتەوەیی پەكەكە بەپێی كۆنفیدراڵیزمی دێموكراتیك
| 17/4/2018 | (5)
ره شید | 19/04/2018 07:34:26 ص
با خه لکی کوردستان ویرای شادبوون به م رووداوه دلخوشکه ره ؛ بیر له قاره مانانی راسته قینه ی خه باتی گه له که یان که له ریبازی پر له شانازی پارتی و...
Rebwar | 19/04/2018 08:40:26 ص
zor karigara, dastxosh
دوو برا دوای 60 ساڵ بەیەکدی شادبوونەوە
| 19/4/2018 | (2)
Rebwar | 18/04/2018 04:55:19 م
Dastxosh
سووریا و عێراق.. دوو سەرچاوەی پشێوی
| 18/4/2018 | (1)
Rebwar | 18/04/2018 06:03:13 ص
ganjeki bahramandu dastrangina, hiway sarkawtni bo axwazm la gsht karakan
گەنجێک لە سۆران هاوشێو‌ه‌ی چاپ وێنه‌ی دراوه‌كان ده‌كێشێته‌وه
| 17/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خوێندنی تەمەنی منداڵی ئەگەری خەڵەفان کەمدەکاتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

خوێندنی تەمەنی منداڵی ئەگەری خەڵەفان کەمدەکاتەوە

توێژینەوەیەکی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
عەلی باپیر: تەماشاکەن ریفراندۆمە سەقەتەکە چ زەرەرێکی لێداین 9 کاژێر لەمەو بەر |

عەلی باپیر: تەماشاکەن ریفراندۆمە سەقەتەکە چ زەرەرێکی لێداین

کۆمەڵی ئیسلامی لە هەولێر دەستی بە بانگەشەی زۆرتر
0.422 seconds