وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ترەمپ: حەوت تریلیۆن دۆلارمان لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە

لەلایەن لهۆن نەسرەدین 6/2/2019
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەکاتی پێشکەشکردنی دووەمین گوتاری ساڵانەی لە کۆنگرێس

رووداو - ئەمریکا 

سەرۆکی ئەمریکا لەنێو هۆڵی کۆنگرێس، گوتاری ساڵانەی تایبەت بە رەوشی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکای پێشکەش کرد و گوتارەکەی نزیکەی یەک کاژێر و نیوی خایاند. ترەمپ جەختی کردەوە لەوەی وڵاتەکەی حەوت تریلیۆن دۆلاری لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە.

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەشی زۆری کاژێری یەکەمی گوتارەکەی تەرخان کرد بە پرسە ناوخۆییەکان و نیو کاژێری کۆتاییشی، تایبەت کرد بە پرسە نێودەوڵەتییەکان، کە ئێران و هەڕەشەکانی یەکێک بوون لەو پرسانە.

سەرۆکی ئەمریکا دووبارە بە ئێرانی گوت "سپۆنسەری تیرۆر" و، رایگەیاند "ئیدارەکەی من بە شێوەیەکی یەکلاییکەرەوە، کاری کرد بۆ رووبەڕووبوونەوەی وڵاتێک کە سپۆنسەری تیرۆر دەکات، رژێمی تووندڕەو لە ئێران. رژێمێکی تووندڕەوە کە کاری زۆر زۆر خراپ دەکات. دەبێت دڵنیاببینەوە لەوەی ئەو رژێمە دیکتاتۆرە هەرگیز دەستی بە چەکی ئەتۆمی نەگات. من ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکام لە رێککەوتنی کارەساتباری ئەتۆمی ئێران کشاندەوە".

ترەمپ هەروەها گوتی "ئێمە قورسترین سزامان سەپاند کە تاوەکو ئێستا بەسەر وڵاتێكدا سەپێندرابێت، ئێمە چاومان لە رژێمێک لانادەین کە درووشمی مەرگ بۆ ئەمریکا بەرزدەکاتەوە و هەڕەشەی جینۆسایدکردنی جووەکان دەکات".

لە بەشێکی دیکەی دووەم گوتاری ساڵانەیدا لەماوەی سەرۆکایەتیکردنی ئەمریکا، ترەمپ باسیشی لە داعش لە سووریا و عێراق کرد.
 
دۆناڵد ترەمپ گوتی "کاتێک من بوومە سەرۆک، داعش کۆنترۆڵی زیاتر لە 20 هەزار میلی دووجای لە عێراق و سووریا دەکرد. ئەمە تەنیا دوو ساڵ لەمەوبەر بوو. ئەمڕۆ ئێمە بە کرداری هەموو ناوچەکەمان لە دەستی ئەو خوێنمژە دڕندانە رزگارکردووە. ئێستا کە ئێمە لەگەڵ هاوپەیمانەکانمان کاردەکەین بۆ تێکشکاندنی پاشماوەکانی داعش، کاتی ئەوە هاتووە بەخێرهاتنەوەیەکی گەرمی شەڕکەرە مەزنەکانمان لە سووریا بکەین بۆ ماڵەوە".

دۆناڵد ترەمپ دەڵێ "19 ساڵە لە عێراق و ئەفغانستان شەڕدەکەین، حەوت هەزار سەربازی ئەمریکی کوژراون و 52 هەزار سەربازی دیکەش بە سەختی برینداربوون، هەروەها حەوت تریلیۆن دۆلارمان لە شەڕەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست خەرجکردووە"، بۆیە وەکو ترەمپ دەڵێت "نەتەوە مەزنەکان (خەڵکی ئەمریکا) تێکەڵ بەو شەڕانە نابن کە کۆتاییان نایەت". 

هاوپەیمانیی ناتۆ و پشکی خەرجییە سەربازییەکانی وڵاتانی ئەندام و کشانەوە لە رێککەوتنی مووشەکە ئەتۆمییە مامناوەندەکان لەگەڵ رووسیا، هەروەها نزیکبوونەوە لە کۆریای باکوور، هەنگاونان بەرەو رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ چین، قەیرانی سەرۆکایەتی ڤەنزوێلا و گفتوگۆکانی ئەفغانستان و چەند بابەتێكی دیکە، بەشێک بوون لەو پرسانەی ترەمپ لە گوتارەکەیدا ئاماژەی پێدان.

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار


 

نیشانەکردن : دۆناڵد ترەمپ
3312 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.407 seconds