وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئەندامانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش کۆدەبنەوە

لەلایەن هۆشەنگ دارا 6/2/2019
وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا تاوتوێدەکەن

رووداو - واشنتن 

ئەمڕۆ بەسەرپەرشتی مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، وەزیرانی وڵاتانی ئەندام لە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بۆ بەرەنگاربوونەوەی داعش لە واشنتن کۆدەبنەوە، پرسی کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سووریا، گرنگترین مژاری کۆبوونەوەکەیانە.

کۆبوونەوەی ئەمجارەی هاوپەیمانیێتییەکە لەکاتێکدایە ئێستا دۆخەکە جیاوازە و گۆڕانکاری زۆر سەبارەت بە سووریا و عێراق روویانداوە، گرنگترینیشیان بڕیاری دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکایە بۆ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە سووریا.

رۆژێک بەر لە دەستپێکی کۆبوونەوەکان، جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا رایگەیاند هەرچەندە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بە هاوبەشی هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) سەرکەوتنی گەورەیان لەدژی داعش بەدەستهێناوە، بەڵام شەڕەکە هێشتا تەواو نەبووە. 

ئەگەری بەهێزبوونەوەی داعش لە عێراق، هەروەها خۆڕێکخستنەوەیان لەسەر سنووری نێوان عێراق و سووریا، یەکێکە لەو هۆکارانەی ئەمریکای لە کشانەوەی خێرای هێزەکانی لە سووریا دوودڵ کردووە. 

ئەمریکا ئێستا دەیەوێت کشانەوەکەی لەکاتێکدا بێت، کە دڵنیابووبێتەوە لەوەی داعش توانای سەرهەڵدانەوەی نەماوە و لە ئەگەری سەرهەڵدانەوەشیدا هێزە لۆکاڵییەکان ئەوەندە بەهێز بن کە بتوانن بە تەنیا رووبەڕووی ببنەوە. 

جەنەڕاڵ جۆزێف ڤۆتێل، فەرماندەی ناوەندیی ئەمریکا دەڵێ "گواستنەوەی کەمپەینی تێکشکاندنی داعش لە سووریا لە ئازادکردنی ناوچەکانەوە بۆ بەتواناکردنی ئاسایشی لۆکاڵی و وەڵامدانەوەی یاخیبوونی نهێنییانەی داعش دەبێت، هێزە زەمینییەکانی ئەمریکا بە شێوەیەکی هاوئاهەنگ سووریا جێدێڵن، لەکاتێکدا ئێمە راوێژ دەکەین لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان بۆ جێبەجێکردنی هەوڵەکانی سەقامگیرکردن". 

ئەمریکا دەیەوێت کشانەوەی هێزە سەربازییەکانی بە پشتکردنە دۆخی سووریا و کۆتاییهاتنی شەڕی دژی داعش و تووندڕەوی لێکنەدرێتەوە؛ بەڵکو دەیەوێت بەرپرسیارێتییەکە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی زیاتر بکرێت و کۆمەڵی نێودەوڵەتی رۆڵی زیاتری تێدابگێڕێت. 

 

 

داڕشتنەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 15 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 19 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.171 seconds