وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

فڕۆکەی هەڵگری تەرمی مام جەلال لە ئەڵمانیاوە بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت

لەلایەن ئاڵا شاڵی 6/10/2017
رووداو

رووداو- بەرلین

کاژێر 5:20 خولەکی بەیانی ئەمڕۆ هەینی 6-10-2017 تەرمی مام جەلال ، لە نەخۆشخانەی شاریتەی بەرلین بۆ فڕۆکەخانەی تیگڵ بەڕێکرا و لەکاژێر 5:35 خولەک گەیشتە فڕۆکەخانەی تیگڵ.


لە کاژێر 6:00 بەکاتی ئەڵمانیا و کاژێر 7:00 بەکاتی باشووری کوردستان فڕۆکەی هەڵگری تەرمی مام جەلال لە بەشی سەربازی فڕۆکەخانەی تیگڵی ئەڵمانیا بەرەو سلێمانی بەڕێکەوت و بڕیارە لە کاژێر 10:30 خولەک بگاتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.

شێرزاد سوڵتان، بەرپرسی تیمی پرۆتۆكۆڵ و تەشریفاتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "رۆژی هەینی 6-10-2017، تەرمی مام جەلال، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و سەرۆککۆماری پێشووی عێراق دەگاتەوە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی و لەکاتی گەیشتنیشی 21 تۆپ و 21 گوللە دەتەقێندرێن".

لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان  ئامادە دەبێت، شێرزاد سوڵتان گوتیشی "لە کاتی گەیشتنی میوانەکان نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە میوانەکان دەکات و لە مەراسیمەکەدا بەشداردەبێت".

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان

 

 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

كامیل | 24/09/2018 12:46:35 م
گومانه‌كه‌ت له‌ جێگه‌ی خۆیه‌تی
ره شید | 24/09/2018 06:22:28 م
ده ستت خوش بیت کاک ئاکو منیش شه ریکه خه می تو به ریزم ،پیم وابوو دوکتور به رهه م " ئه ستوونده گی تاولی موررادی یه کیه تیه " و ده یتوانی یه کیه تی له...
پیلانە یان گەڕانەوەیە
| 19 کاژێر لەمەو بەر | (3)
Azad Azad | 24/09/2018 04:48:12 م
ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا نه‌بێت ئاخونه‌كانی ئێران ڕۆژهه‌ڵاتی ناوراست داكیر ده‌كه‌ن بێ شك...!!! هه‌مو خه‌ڵكه‌كه‌ش ده‌كه‌نه‌ شیعه‌ به‌ زۆر و به‌ده‌ستوری...
پۆمپیۆ: دەبێ خەڵکی عێراق دەنگیان بە کێ داوە، ئەو کەسە سەرکردایەتییان بکات
| 14 کاژێر لەمەو بەر | (1)
احمد حسم زێڕۆ گه‌ردی | 24/09/2018 11:46:11 ص
ده‌ستخۆش كاك ڕێبوار بابه‌تێكی به‌هاداره‌ ، من پێموایه‌ یه‌كیه‌تی به‌به‌ردێك دوو چۆله‌كه‌ ده‌كوژێ له‌لایه‌ك به‌رهه‌م سالح ده‌كا به‌ فیلم له‌...
Dana | 24/09/2018 04:22:09 م
شەرت ئەوەیە دوای تەواوبوونی ڕێ و ڕەسمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی عێراق هەمان هەڵوێست و قسەت هەبێت، کاتی ڕیفراندۆمیش لەم قسانەت زۆر کرد بەس هەموی بە...
یەكێتی یاری بە كلكی شێر كرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (4)
محمد كوردي | 24/09/2018 11:15:23 ص
بةم بةيان و بريارةتان ئيوه بونه هوكار و دةستبيشخةرى تيكجونى يةكريزى كورد و ئةو كاره له تو زور ئةوةشيتةوة ..
عبدالکریم حسن | 24/09/2018 03:37:41 م
پشتیوانی لە دکتۆر فواد حسێن دەکەین بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، دەست نیشانکراوی سەرۆک مەسعود بارزانی بۆ پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق. دکتۆر عبدالکریم...
بارزانی: بەهەموو توانایەکەوە پشتیوانی د. فوئاد حوسێن دەکەین بۆ پۆستی سەرۆککۆمار
| 21 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

کەشتی نەخۆشخانە لە چینەوە گەیشتە ڤەنزوێللا 8 کاژێر لەمەو بەر |

کەشتی نەخۆشخانە لە چینەوە گەیشتە ڤەنزوێللا

بە خۆڕایی نەخۆش چارەسەردەکات زۆرتر
باڵابەرزەکان زۆرتر تووشی دەوالی دەبن 11 کاژێر لەمەو بەر |

باڵابەرزەکان زۆرتر تووشی دەوالی دەبن

توێژینەوەیەکی نوێی ئەمریکی دەریخستووە زۆرتر
چاویلکەی خوێندنەوە بۆ کۆمپیوتەر گونجاو نییە 16 کاژێر لەمەو بەر |

چاویلکەی خوێندنەوە بۆ کۆمپیوتەر گونجاو نییە

چاو ماندوودەکات زۆرتر
0.406 seconds