وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

نەتەوەیەکگرتووەکان حەشدی شەعبی خستە لیستی "شەرمەزاری"یەوە

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 6/10/2017
چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە حەویجە AFP / AHMAD AL-RUBAYE
چەند چەکدارێکی حەشدی شەعبی لە حەویجە AFP / AHMAD AL-RUBAYE

رووداو- نیویۆرک
 
نەتەوەیەکگرتووەکان ساڵانە راپۆرتێک لەبارەی پێشێلکارییەکان لە دژی منداڵان لە حاڵەتەکانی شەڕدا بڵاودەکاتەوە. لەو راپۆرتەدا لیستێکی تێدایە کە بە "لیسیتی شەرمەزاری" ناسراوە و وڵاتان هەوڵدەدەن کە ناوی حکومەت و لایەنەکانیان نەکەوێتە ئەو لیستەوە. 


ئەو لیستە ناوی ئەو لایەن و گرووپانەی تێدایە کە مافی منداڵان بە کوشتن، ئەشکەنجەدان، و بەکارهێنانیان لە شەڕدا پێشێل دەکەن. 

لە راپۆرتەکەی ساڵانی پێشوو، لە ژێر ناوی عێراق تەنیا داعش لە ریزبەندەکەدا هاتبوو، بەڵام ئەمساڵ بۆ یەکەمین جار ناوی هێزەکانی حەشدی شەعبیش خرایە ئەو لیستەوە. هەر بە گوێرەی ئەو راپۆرتە، لە ساڵی 2016 زیاتر لە 2000 منداڵ بەهۆی شەڕی داعش لە سووریا و عێراق کوژران و یان بریندار بوون.  

بەپێی ئەو راپۆرتە کە لەلایەن نووسینگەی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکانەوە دەرکراوە، تەنیا لە ساڵی 2016، لە شەڕەکانی عێراق، 229 منداڵ کوژراون ، 181 کەسیش بریندار بوون. ئەمە تەنیا ئەو کەیسانەیە کە نەتەوەیەکگرتووەکان توانیویەتی پشتڕاستیان بکاتەوە. 

راپۆرتەکە رەخنەش لە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەگرێت و تێیدا هاتووە، 172 منداڵ لە زیندانەکانی هەرێمی کوردستانی عێراقدان بەتۆمەتی هەڕەشە بۆ ئاسایشی نەتەوەیی و تیرۆریزم. 

هەروەها ئاماژە بە نیگەرانی و ترسی نەتەوەیەکگرتووەکان دەکات لە زیادبوونی دیاردەی تەجنید و بەکارهێنانی منداڵان لە شەڕەکاندا لە لایەن هێزەکانی حەشدی شەعبی. 

ئەم راپۆرتە کە ساڵانە دەردەچێت لە ناوەندەکانی دیپلۆماسی گرنگییەکی زۆری پێدەدرێت، ساڵی پار سعودیە لەسەر ریزبەندکردنی لە لیستی شەرمەزاری ، هەڕەشەی بڕینی هەموو هاوکارییەکانی کردبوو بۆ نەتەوەیەکگرتووەکان و لە ئەنجامدا نەتەوەیەکگرتووەکان ناوی سعودیەی لە لیستەکە سڕییەوە. بەڵام ئەمساڵ ناوی سعودیە و هاوپەیمانە سەربازییەکانی لە شەڕی یەمەن خراونەتە ئەو لیستەوە و بە کوشتنی ژمارەیەک زۆر منداڵی یەمەنی ، تۆمەتبارکراون.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 19/02/2018 09:25:33 ص
Dastxosh
ره شید | 19/02/2018 05:27:08 م
ده س خوش برای به ریز عه فرین چون بپاریزین؟ پیم وابی برای خوشه ویستی من جه نابت توزیک که و توویه داوی پوپولیزمی پ.ک.ک و لک وپوپه کانی یامن پیم وایه...
عەفرین، پیلانێكی هەرێمایەتی لەدژی كورد
| 19/2/2018 | (2)
Azad Azad | 18/02/2018 11:19:54 م
خودای گه‌وره‌ هاری كاریان بێت...!!!!
لە باشووری کەرکووک شەڕ لەنێوان حەشدی شەعبی و داعش روودەدات
| 18/2/2018 | (1)
فرهاد | 18/02/2018 01:42:27 م
تورکیا و ئیران و عراق و سوریا هه ر ئه وه یان ده ویست...ئه م پلانه له مژه یه دارئژراوه....ئیران یارمه تی عراقی دا و که رکوکی داگیر کرد و تورکیاش له...
شاه محمد | 18/02/2018 03:23:14 م
بەڵام هەموو پيلانەکان لەلايەن ئەمريکاو روسياوە پيرۆزبايان لێدەکرێت و نەخشە سەرکێکە ئەوان دايدەرێژن.
سووریا و هەسەدە رێککەوتن: سوپای سووریا دەربازی نێو عەفرین دەبێ
| 18/2/2018 | (2)
ره شید | 18/02/2018 11:54:40 ص
له بیرمان نه چی له جیهانی پیشکه وتوودا تووشبوون به موخه دیرات وه ک نه خوشی سه یر ده کری و به کارهینه ر نه خوشو زور جاریش قوربانیه ؛ ده بی به...
بازرگانێكی ماددە هۆشبەرەكان لە هەولێر دەستگیرکرا
| 18/2/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رەوشی عەفرینی تاوتوێکرد 4 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی ئاسایشی رووسیا رەوشی عەفرینی تاوتوێکرد

بە سەرۆکایەتیی پووتین کۆبووەوە زۆرتر
پاکستان مەترسیدارترین شوێنە بۆ منداڵی تازەبوو 4 کاژێر لەمەو بەر |

پاکستان مەترسیدارترین شوێنە بۆ منداڵی تازەبوو

گرنگی بە تەندروستی دایکی دووگیان و منداڵی تازەبوو زۆرتر
0.406 seconds