وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

پێنتاگۆن: ئەمریکا لەسەر یارمەتیدانی پێشمەرگە بەردەوام دەبێت

لەلایەن عەلی زەڵمی 6/10/2017
واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمریکا 13-7-2016
واژۆکردنی رێککەوتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و ئەمریکا 13-7-2016

رووداو- مۆنیتەر 

ماوەی دابینکردنی یارمەتی دارایی ئەمریکا بۆ هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان کۆتاییهات و تاوەکو ئێستاش دانوستاندنەکان بۆ ئەو مەبەستە دەستیان پێنەکردووەتەوە ، بەڵام پێنتاگۆن جەختدەکاتەوە لەوەی ئەمریکا لەسەر یارمەتیدانی پێشمەرگە بەردەوامدەبێت.


ئێریک پاهۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن رایگەیاند، ئەو رێککەوتننامە لێکتێگەیشتنەی لەنێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا و حکومەتی هەرێمی کوردستاندا هەبوو لە تەممووزی 2017دا کۆتاییهات. بەگوتەی گوتەبێژی پێنتاگۆن، دواین بڕی یارمەتی داراییش وەک مووچە بۆ هێزەکانی پێشمەرگە لە سەرەتای مانگی ئەیلوولدا نێردراوە. 

لەبارەی کاریگەری گشتپرسی باشووری کوردستان لە تەواوبوونی رێککەوتنەکە ئێریک پاهۆن رایگەیاند، گشتپرسییەکە بابەتێکی ناوخۆییە ، تەنانەت چەندین مانگ پێش 25ی ئەیلوول دانوستاندن لە نێوان حکومەتی هەرێمی کوردستان و ئەمریکا دەربارەی نوێکردنەوەی رێککەوتننامەکە نەبووە بۆیە گشتپرسییەکە لەم کاتەدا هیچ کاریگەرییەکی نابێت. 

بەگوتەی ئێریک پاهۆن، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا پێنتاگۆن ، تەنانەت ئەگەر رێککەوتننامەی لێکتێگەیشتنی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و پێنتاگۆن نوێ نەکرێتەوە، "پێنتاگۆن لەسەر یارمەتییەکانی بۆ پێشمەرگە بەردەوام دەبێت، لەوانەش لە بواری هاریکاری سەربازیی و یارمەتیدانی بواری ئاسایش، وەک راهێنان و دابینکردنی چەک". 

رۆژی سێشەممە 13-7-2016 بە ئامادەبوونی مەسعود بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان، لەلایەن كەریم شنگالی، وەزیری ناوخۆ و وەزیری پێشمەرگە بەوەكالەت و، ئەلیسا سلۆتکین، یاریدەدەری وەزیری بەرگریی ئەمریکا، پرۆتۆكۆلی سەربازی نێوان هەرێمی كوردستان و ئەمریكا واژۆكرا.

بەپێی پرۆتۆکۆلەکە ئەمریکا هاوکاریی سەربازی و دارایی پێشکەشی هێزەکانی پێشمەرگە دەکرد، وەک بەرپرسانی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی پێدەدەن، ئەمە یەکەمجارە پرۆتۆکۆلێکی هاوشێوە بەشێوەیەکی فەرمی واژۆ دەکرێت و کاری پێدەکرێت.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان


ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

باوكى بةروةر | 26/04/2018 09:07:53 ص
خاتوو جنار - كاتيك كويبستى ئةو هةوالة بووم , زور زور داخوشى كردم - سةرى بةرزى بةريزتان وةك بةرزنرين لووتكة لة جياى سةفين كة بة خويتى هةزاران...
صلاح زاخويى | 26/04/2018 09:18:24 ص
ده ستت ماچ ده كه م خاتون شير ژن ريز واحترام بؤ هه لويستت تا ئا فره تى وه ك تو له كوردستان هه بى سه ربه خوى نزيك بژى كورد بژى كوردستان سلاو بؤ گيانى...
خانەوادەی شەهید حوسێن مه‌نسوور سەردانی عەبادی بۆ ماڵەکەیان رەتدەکەنەوە
| 15 کاژێر لەمەو بەر | (3)
یاسین حمه‌ غریب | 25/04/2018 09:56:21 ص
بەڕێز دکتۆر یوسف دەیەوێت "ریفراندۆمچییەكان" دادگایی بکات، واتە نزیکەی ٩٣٪ ی خەڵکی کوردستان. کەواتە بەبۆچونی نو ئامانجی گۆڕانی جوان پێکاوە، ئەو...
Nawzet | 25/04/2018 06:29:46 م
ده ستخوش زور راسته. بو پارتى شانازيه كه پارتى بو رزگاركردنى كوردستان و پاراستنى شه ره ف و كه رامه تى خه لكى كوردستان دامه زراًوه، كه چى هه ندئك حزب...
پارتی بۆ وا بێمنەتە؟
| 23/4/2018 | (5)
Azad Azad | 25/04/2018 07:49:14 ص
dast xosh
ره شید | 25/04/2018 11:58:21 ص
ده ستخوش کاک " مه جید" گرینگترین بابه ت بو ره وتیکی سیاسی و ستراتیجیکتر له پروسه ی هه لبژاردن ئه م موهیممه یه که جه نابتان ئیشاره تتان پیداوه ؛...
ئەو عێراقەی كە كەم كەس پێشبینی دەكات
| دوێنێ کاژێر 09:03 | (2)
aso haydar | 24/04/2018 08:33:56 م
من بارتيم به لام له كه ركوك ده نك به يه ككرتوو ده ده م جونكه دواي بارتي ته نها يه ككرتوو داواي مافه كاني كه لي كورد ئه كات
لایەنە کوردستانییەکان لە کەرکووک داوای دەنگەکانی پارتی دەکەن
| 24/4/2018 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەندێک نیشانەی جەڵتە نادیدە دەگیرێن 12 کاژێر لەمەو بەر |

هەندێک نیشانەی جەڵتە نادیدە دەگیرێن

توێژینەوەیەک لە کەنەدا هۆشداریدەدات زۆرتر
بە ئامێرێکی نوێ دەتوانی دیاری بکەی خەون بە چییەوە ببینی دوێنێ کاژێر 09:56 |

بە ئامێرێکی نوێ دەتوانی دیاری بکەی خەون بە چییەوە ببینی

توێژەرانی ئەمریکا ئامێرەکەیان دروستکردووە زۆرتر
خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن دوێنێ کاژێر 12:22 |

خواردنەوە گەرمەکان تووشبوون بە شێرپەنجەی سورێنچک زیاددەکەن

دەبێ چاوەڕوان بکەی تاوەکوو سارددەبنەوە زۆرتر
0.422 seconds