وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور رێز لە شیفا گەردی دەگرێت

لەلایەن زنار شینۆ 7/10/2017
ناوی شەهید شیفا گەردی لە مۆزەخانەی نۆرماندی نووسرا
رووداو - باییم 

رێکخراوی پەیامنێرانی بێسنوور بە هاوکاری مۆزەخانەی شاری نۆرماندنی لە فەرەنسا، ناوی شەهید شیفا گەردی، بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی تۆڕی میدیایی رووداو و سێ رۆژنامەڤانی دیکەی لەسەر بەردی گرانیت لەنێو باخچەی مۆزەخانەکەدا نەخشاند.

لە ساڵی 1994ـەوە رێکخراوی پەیامنێرانی بێ سنوور لەگەڵ شارەوانی و بەڕێوەبەرانی مۆزەخانەکە، فێستیڤاڵێکی تایبەت بە خەڵاتکردنی رۆژنامەڤانان لە شاری باییم رێکدەخەن، ئەمساڵیش لە فێستیڤاڵيکەدا رێزیان لە دوو رۆژنامەڤانی کوردنا.

ئەو رۆژنامەڤانانەی لە شەڕدا گیانیان سپاردووە، ناویان لەسەر گرانیت هەڵدەکۆڵدرێت و لە باخچەکەدا دادەنرێت، ئەمساڵیش ناوی شەهید شیفا گەردی، رۆژنامەڤانی دیاری رووداو و بەختیار حەداد، وەرگێڕ و رێنیشاندەری میدیای فەرەنسی لە کوردستان لەنێویاندا هەن.

نوێنەرایەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا هاوکار و پشتیوانی ئەو دەستپێشخەرییە بوون، بۆ تۆمارکردنی ناوی شەهید شیفا و بەختیار حەداد.

عه‌لی دۆڵه‌مه‌ری، نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌ فه‌ره‌نسا دەڵێ "ئێمە بە ئەرکمان زانی لەو مەراسیمەدا ئامادەبین. ئەو رۆژنامەڤانە فەرەنسییانەی رووماڵی شەڕیان کردووە، هەمیشە بە هەرێمی کوردستاندا چوون و ئێمەش ئاسانکاریمان بۆ کردووە. ئەو رێزلێنانە ئەوە دەگەیەنێت کورد هەمیشە قوربانی بووە، نەک تەنها پێشمەرگە بەڵکو رۆژنامەڤانانی کوردیش، چونکە یەکەم کچە رۆژنامەنووس کە لەو شەڕەدا شەهید کرا، شیفا گەردی بوو".

هیچ کەسێک لە خانەوادەی شەهید شیفا گەردی نەیانتوانی لە مەراسیمەکەدا ئامادە بن، بەڵام هاوکارانی لە تۆڕی میدیایی رووداو ئامادەبوون.

کاوە حەداد، برای بەختیار حەداد بەهەمان شێوە لە مەراسیمەکەدا ئامادەبوو و، گوتی"زۆر سوپاسیان دەکەین، هەرچەندە بەختیار کوڕی ئێرە نییە و کوڕی هەولێرە، بەڵام لە فەرەنسا زۆر گرنگییان پێدا".

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

vinwar kovli | 23/10/2017 02:01:34 م
دەنگم بوو مێسی یە
| 5 کاژێر لەمەو بەر | (1)
Iman Botani | 23/10/2017 11:25:55 ص
مەبەستی چییە لەم پشتتێنەکردنەیان. کونسوڵخانە لە هەولێر داناخرێت و چالاکی کۆمپانیای رووسیا لە کوردستان دەمێنەوە؟ خۆ ئەم بریارانە بۆ بەرژەوەندی...
ئه حمه د حه عفه ر | 23/10/2017 01:47:56 م
کورد نابی دلخوشی به بیگانه بی یه کریزی ناومالی کورد ته نیا چاره سه ری کورده. کورد نابی ئیتر بخه له تی و فیلی لی بکریت خه یانه ت هوی شکسته کانه!
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین
| 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)
hawsar | 23/10/2017 12:58:20 م
داوا لە سەرکردایەتی سیاسی پارتی دەکەم دەستبکاتەوە بە گفتوگۆ لەگەل گۆران ئەو دۆخە پێویستی بە دروست بوونی بەرەی نیشتمانی هەیە
Em ainadya basa | 23/10/2017 01:38:14 م
Başa inadı kati awa hatwe gwe le xelk bigrn
پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە
| 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە 6 کاژێر لەمەو بەر | (2)

پارتی حکومەتی رزگاریی نیشتمانیی رەتدەکاتەوە

دڵشاد شەهاب: هەوڵەکەی گۆڕان ئەنجامی نابێت زۆرتر
ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە 7 کاژێر لەمەو بەر |

ئەنجوومەنی ئاسایشی کوردستان: سوپا و حەشد هێزێکی زۆریان کۆکردووەتەوە

راگەیێندراوێک لەبارەی ناوچە کوردستانییەکان زۆرتر
رووسیا: پشت لە کورد ناکەین 8 کاژێر لەمەو بەر | (2)

رووسیا: پشت لە کورد ناکەین

"پەیوەندییە دیپلۆماسی و ئابوورییەکانمان لەگەڵ زۆرتر
0.203 seconds