وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

بەڕێوەچوونی پرۆسەی دەنگدان لە ئەمریکا

لەلایەن رووداو 6/11/2018
1452 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

پرۆسەی دەنگدان لە هەڵبژاردنئی میدتێرم دەستیپێکرد، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و بەشێکی ئەنجوومەنی پیران، هەروەها هەڵبژاردنی حاکمی چەند ویلایەتێک.

ئەمریکییەکان دەنگ بە ئەندامانی ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەران دەدەن، واتە بۆ هەردوو ئەنجوومەنەکەی کۆنگرێسی ئەمریکا، کە کۆنگرێس ناوەندی یاسادانانی حکومەتی ئەمریکایە. 
کۆنگرێسی ئەمریکا لە دوو ئەنجوومەن پێکدێت، ئەنجوومەنی نوێنەران 435 ئەندامی هەیە و ئەنجوومەنی پیرانیش 100 ئەندامی هەیە. ماوەی خولی ئەنجوومەنی نوێنەران تەنیا دوو ساڵە، هی ئەنجوومەنی پیران شەش ساڵە.

لە هەڵبژاردنی میدتێرمدا، هەر 435 ئەندامەکەی ئەنجوومەنی نوێنەران و 35 نوێنەر لە ئەنجوومەنی پیران هەڵدەبژێردرێن. هەر پارتێک بتوانێت لە ئەنجوومەنی نوێنەران، 218 نوێنەر و لە ئەنجوومەنی پیران 51 نوێنەر بباتەوە، دەبێتە براوەی هەڵبژاردنەکە و زۆرینە دەبێت لە کۆنگرێس.

بەپێی ئەو راپرسییانەی لە ئەمریکا لەبارەی ئەم هەڵبژاردنە کراون، دیموکراتەکان ئەگەری زۆرە زۆرینەی ئەنجوومەنی نوێنەران ببنەوە، کۆمارییەکانیش پارێزگاری لە زۆرینەکەیان لە ئەنجوومەنی پیران بکەن، کە ئێستا 51 ئەندامیان لەم ئەنجوومەنەکە هەیە.

0.187 seconds