وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

گەورەترین مانۆڕی سەربازیی ئەمریکا و کۆریای باشوور

لەلایەن رووداو 6/12/2017
10074 ژمارەی بینین

رووداو - AFP

ماوەی دوو رۆژە ئەمریکا و کۆریای باشوور گەورەترین مانۆڕی سەربازیی هاوبەشیان لە ناوچەی پێوینگاتێک لە کۆریای باشوور دەستپێکردووە، ئەوەش دوای تاقیکردنەوەی مووشەکێکی بالیستیکی کیشوەربڕ لەلایەن کۆریای باکوورەوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی کۆریای باشوور رایاگەیاند: بڕیارە فڕۆکەی سەربازی ئەمریکی جۆری "بی ئای بی وان لانسەر" بە ئاسمانی نیمچە دوورگەی کۆریا بفڕێت.

ئاژانسی یۆنهاب، سەر بە حکومەتی کۆریای باشوور لە سەرچاوەیەکی سەربازی ئەو وڵاتە بڵاویکردەوە، رۆژی چوارشەممە، 6ی ئەم مانگە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە جۆری بی بی وان لانسەر بە ئاسمانی نیمچەدوورگەی کۆریادا بفڕن وەک بەشێک لە مانۆڕە سەربازییە هاوبەشەکانی نێوان ئەمریکا و کۆریای باشوور.

فڕۆکەی سەربازی بی بی وان لانسەر، فڕۆکەی بۆمبهاوێژە و بەیەکێک لە فڕۆکە بەهێزەکانی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دادەنرێت.

مانۆڕی سەربازی ئەمریکا و کۆریای باشوور  لە رۆژی 4ی ئەم مانگە دەستیپێکردووە و تاوەکو رۆژی هەینی 8ی ئەم مانگە بەردەوام دەبن.


0.156 seconds