وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ترەمپ ئۆرشەلیمی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند

لەلایەن دەرباز ساڵح 6/12/2017
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا گوتارێکی لەبارەی کێشەی فەڵەستین و ئیسرائیل پێشکەشکرد

رووداو- واشنتن

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆرشەلیم (قودس) ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ قودس بکات.

ترەمپ لەسەرەتادا رایگەیاند: "گەیشتوومەتە ئەو بڕیارەی ئۆرشەلیم وەکو پایتەختی ئیسرائیل بناسێنم، هاوکات سەرکردەکانی پێشووی ئەمریکا کامپەینیان بۆ ئەم بڕیارە پێکهێناوە، بەڵام شکستیانهێنا بیبەنە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمڕۆ من بڕیارەکە دەبەمە بواری جێبەجێکردنەوە".

سەرۆکی ئەمریکا بە ئاماژەدان بەوەی هەوڵ بۆ ئاشتیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدات، رایگەیاند: "ئەمریکا پاڵپشتی لە دوو دەوڵەت دەکات بۆ ئیسرائیل و فەلەستین". گوتیشی: "بڕیارێکی تایبەت بۆ چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەدەم".

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای گوتارەکەی دۆناڵد ترەمپ راستەوخۆ گوتارێکی پێشکەشکرد و بە رووێکی گەشەوە بڕیارەکەی بە مێژوویی وەسفکرد. ناتانیاهۆ گوتی: "ئەمە رۆژێکی مێژووییە، سێ هەزار ساڵ ئۆرشەلیم پایتەختی جووەکان بووە، ئەم شوێنە بووە پیاوانی ئایینی دینداریان تێداکردووە و پێغەمبەران بانگەوازیان تێدا ئەنجامداوە، سێ سەدەیە ئۆرشەلیم خاڵی بەهێزی خەون و هیوا و نزاو پاڕانەوەکانمان بووە".

پێچەوانەی بنیامین ناتەنیاهوو، سەرۆکی فەڵەستین بەتووندی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی ئیدانەکرد، بڕیارەکەشی بە خۆدزینەوەی واشنتن لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین وەسفکرد.

مەحموود عەباس، سەرۆکی فەڵەستین گوتی: "ئەم بڕیارەی کە دراوە لادان و پێچەوانەی هەموو بڕیار و رێککەوتننامە نێودەوڵەتی و ئیقلیمییەکانە کە ئەنجامدراون، هاوکات پێچەوانەی بڕیار و هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و سەرکردەی وڵاتانی سەرانسەری جیهانە." 

 

 


کۆمێنتەکان

 
Azad Azad | 6/12/2017
كورد ده‌بێت خۆی حازركات شایه‌كه‌ ده‌ستی پێ كرد....!!!!
delshad | 7/12/2017
piroz bit le israele.
Azad Azad | 7/12/2017
Congratulations, پیرۆز بێت له‌ گه‌لی جوه‌كان و وڵاتی ئیسرائیل.
khoshi tahir | 7/12/2017
دەستی ترەمپ خۆش بی . ئیسرائیل شایەنی هەموو سەرکەوتنەکە . لە هەمان کاتدا ئێمەی کوردیش چاوەرێێی بریارەکی ئازایانەی سەرۆک ترەمپ وە بە پشتیوانی دەوڵەتی ئیسرائیلی دۆستمان دەکەین لۆ جاردانی سەربەخۆیی کوردستان

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

sarkawt saeed | 17/07/2018 08:16:27 ص
زۆر بە داخە وە دووبارە بە کوشت دانی کورد له پێناو ولاتێکی بێ خێر و هیچ
شاخه‌وان | 18/07/2018 07:38:43 ص
به‌ هه‌مووی دوو ئه‌مريكي نه‌بوون به‌شدار بوون و ته‌ياره‌كانيش ته‌نها بۆ پۆز هاتبوون گه‌رنا 5 پيشمه‌رگه‌ شه‌هيد نه‌ده‌بوون. ئه‌مريكي ته‌نها بۆ...
وردەکاریی ئۆپەراسیۆنەکەی پێشمەرگە و هاوپەیمانان لە چیای قەرەچووغ
| 16/7/2018 | (4)
سێنیار بامەڕنی | 17/07/2018 09:06:45 م
دوور لە سیاسەت و مەرامە گڵاوەكانی سیاسیەت، من لە رووی مرۆڤایەتییەوە ئەم پەیامە ئاراستەی (نادیە موراد و نەتەوە یەكگرتووەكان) دەكەم و دەڵێم: من كەسێكی...
رزگاركەری نادیە موراد داوای یارمەتی دەكات
| 17/7/2018 | (1)
معتصم شوانی | 10/07/2018 06:30:40 م
ئه‌زانن ئه‌م هه‌واڵه‌ی ئێوه‌ ڕوون نییه‌؟
Danar | 17/07/2018 07:11:34 م
کەی کەم ئەندام دابەش دەکرێت
 دابەشکردنی مووچەی بەشێک لە خانەنشینان راگەیێندرا
| 9/7/2018 | (3)
Khoshi Tahir | 17/07/2018 03:15:00 م
بە قوربانی هەموو پێشمەرگەکان بم
شیخ محمد امین | 17/07/2018 04:59:57 م
ئه ی پیشمه رگه ، که ی بو حه شدی شه عبی چول ده که ن؟ ولله حه یفم دیتی و دلم ده تاویته وه بو شه هیدانی ئه م شه ره و خه لک ده بی لیپرسینه وه ی توند له...
ئۆپەراسیۆنی پێشمەرگە بە پاڵپشتی هاوپەیمانان لە قەرەچووخ کۆتاییهات
| دوێنێ کاژێر 05:45 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت دوێنێ کاژێر 10:13 |

هەڕەشەی کوشتن لە دەرمانسازێک دەکرێت

دەرمانسازەکە پێشتر تەزویرچییەکی دەرمانی بۆ زۆرتر
تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن 17/7/2018 |

تویتە ناسازەكانی ترەمپ بازاڕی وزە دەشێوێنن

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بە ناڕاستەوخۆ زیانی بۆ زۆرتر
حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی  15/7/2018 |

حکومەتی عێراق هۆشداری دەداتە ئەو خۆپیشاندەرانەی هێرشدەکەنە سەر دامەزراوەکانی

خۆپیشاندەران داوای جێبەجێکردنی داواکارییەکانیان زۆرتر
0.437 seconds