وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەوروپا بڕیارەکەی ترەمپ لەبارەی ئۆرشەلیم رەتدەکەنەوە

لەلایەن دەرباز ساڵح 6/12/2017
فێدریکا مۆگرینی و تێرێزا مەی
فێدریکا مۆگرینی و تێرێزا مەی

رووداو - لەندەن

تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا، ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیا و فێدریکا مۆگرینی، بەرپرسی کاروباری دەرەوەی یەکێتیی ئەوروپا بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکایان لەبارەی ئۆرشەلیم رەتکردەوە و رایانگەیاند گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا بۆ ئۆرشەلیم گرژی و ئاڵۆزی دروستدەکات.

ئەمشەو 6-12-2017، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئۆرشەلیم (قودس) ی وەک پایتەختی ئیسرائیل ناساند و داوای لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی کرد کار بۆ گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم بکات، ئەمەش کاردانەوەی تووندی وڵاتانی لێکەوتەوە.

وێڕای رەتکردنەوەی بڕیارەکە، تێرێزا مەی رایگەیاند دەبێت دەسەڵاتەکان لە ئۆرشەلیم دابەشبکرێن. فێدریکا مۆگرێنیش رایگەیاند: "نیگەرانین لە بڕیارەکە، ناوچەکە پێویستی بە ئاشتی هەیە و پێمانوایە ئەمە ئاڵۆزی دروستدەکات".

هاوکات ئەنجێلا مێرکڵ، راوێژکاری ئەڵمانیاش رایگەیاند: "گواستنەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە تەلئەبیبەوە بۆ ئۆرشەلیم رەتدەکەینەوە و ئەمە کێشەی ناوچەکە زیاتر دەکات".

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل دوای گوتارەکەی دۆناڵد ترەمپ راستەوخۆ گوتارێکی پێشکەشکرد و بە رووێکی گەشەوە بڕیارەکەی بە مێژوویی وەسفکرد. ناتانیاهۆ گوتی: "ئەمە رۆژێکی مێژووییە، سێ هەزار ساڵ ئۆرشەلیم پایتەختی جووەکان بووە، ئەم شوێنە بووە پیاوانی ئایینی دینداریان تێداکردووە و پێغەمبەران بانگەوازیان تێدا ئەنجامداوە، سێ سەدەیە ئۆرشەلیم خاڵی بەهێزی خەون و هیوا و نزاو پاڕانەوەکانمان بووە".

پێچەوانەی بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکی فەڵەستین بەتووندی بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپی ئیدانەکرد، بڕیارەکەشی بە خۆدزینەوەی واشنتن لە چارەسەرکردنی کێشەی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین وەسفکرد.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.328 seconds