وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بوونەوە زۆرینە

لەلایەن عەلی زەڵمی 7/11/2018
883 ژمارەی بینین

رووداو  - AFP

بڕیار و سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ بە پاڵپشتن بە ئەنجوومەنی پیران و ئەنجوومەنی نوێنەرانی زۆرینە کۆماری لە ماوەی نزیکەی دوو ساڵی رابردوودا وایکرد، هەڵبژاردنی رۆژی 6ی ئەم مانگەی کۆنگرێس لە ناوخۆ و دەرەوەی ئەمریکادا گرنگییەکی زۆری پێبدرێت. 

ئەوەی کە پەیوەندی بە ئەنجوومەنی پیرانەوە هەیە، هەڵبژاردنەکە بۆ پڕکردنەوەی 35 کورسی لە 100 کورسییەکە بوو و ئەنجامەکەیشی بەو جۆرەیە، کۆمارییەکان بەزۆرینە دەمێننەوە.
 
مانەوەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیراندا بەو پێگە بەهێزە لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپە، بەتایبەتی لە هەندێک بواری وەک متمانەبەخشین بە وەزیر و باڵیۆز و گۆڕانکاریکردن لە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا. 

هەڵبژاردنەکەی ئەنجوومەنی نوێنەرانیش بۆ تەواوی 435 کورسییەکەی ئەنجوومەنەکە بوو و هەروەک چاوەڕوانیش دەکرا، دیموکراتەکان توانیان جارێکی دیکە ببنەوە زۆرینە. بەجۆرێک 218 کورسییان بۆ زۆرینە پێویستە بەڵام تاوەکو ئێستا زیاتر لە 220 کورسییان مسۆگەرە.

بەرپرسانی باڵای پارتی دیموکرات بە سەرکەوتنی بەربژێرەکانیان لە هەڵبژاردنەکەدا خۆشحاڵ بوون و کەسی یەکەمیشیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی، ئیدی هاوسەنگی بۆ کۆشکی سپی دەگەڕێننەوە.  


0.172 seconds