وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

نانسی پیلۆسی: هاوسەنگی بۆ ئیدارەی ترەمپ دەگێڕینەوە

لەلایەن هۆشەنگ دارا 8/11/2018
ترەمپ ئەنجامەکە بە "سەرکەوتنی مەزن" ناودەبات

رووداو - هەولێر

دوای سەرکەوتنەکەیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران، نانسی پیلۆسی، سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجوومەنی نوێنەران رایگەیاند، هاوسەنگی بۆ ئیدارەی ترەمپ دەگێڕنەوە.

لە هەڵبژاردنەکانی خولی نیوەی کۆنگرێسی ئەمریکادا دیموکراتەکان توانیویان زۆرینەی کورسییەکانی ئەنجوومەنی نوێنەران بەدەستبهێنن و ببنە زۆرینە. هاوکات کۆمارییەکان کە لە ئەنجوومەنی پیران زۆرینە بوون وەک زۆرینە ماونەتەوە.

لە کۆی 435 کورسی ئەنجوومەنی نوێنەران، تاوەکو ئێستا ئەنجامی 420 کورسی یەکلابووەتەوە، لەوانەش 223 کورسی بۆ دیموکراتەکان و 197 کورسیش بۆ کۆمارییەکانە، بەوپێیەش دیموکراتەکان دەنگی پێویستیان هەیە بۆ ئەوەی بە تەنیا لە ئەنجوومەنی نوێنەراندا بڕیاربدەن.

ئەوەی کە پەیوەندی بە ئەنجوومەنی پیرانەوە هەیە، هەڵبژاردنەکە بۆ پڕکردنەوەی 35 کورسی لە 100 کورسییەکە بوو و ئەنجامەکەیشی بەو جۆرەیە، کۆمارییەکان بەزۆرینە دەمێننەوە، واتە لانیکەم 51 کورسییان مسۆگەرە.

کۆمارییەکان هەوڵدەدەن بە دەربڕینی خۆشی سەرکەوتنیان لە ئەنجوومەنی پیران، شکستی خۆیان لە ئەنجوومەنی نوێنەران لەبیربەرنەوە. ترەمپ بۆ ئەوە سوپاسی دەنگدەرانی کرد و بە "سەرکەوتنێکی مەزن" ناویبرد. 

مانەوەی کۆمارییەکان لە ئەنجوومەنی پیراندا بەو پێگە بەهێزە لە بەرژەوەندی دۆناڵد ترەمپدایە، بەتایبەتی لە هەندێک بواری وەک متمانەبەخشین بە وەزیر و باڵیۆز و گۆڕانکاریکردن لە رێککەوتننامە نێودەوڵەتییەکاندا. 

نانسی پیلۆسی، سەرۆکی دیموکراتەکانیش لە ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی "ئەمڕۆ رۆژێکە کە تایبەت نییە بە دیموکراتەکان و کۆمارییەکان، بەڵکو رۆژێکە بۆ گێڕانەوەی چاودێریکردنی دەستوور و هاوسەنگی بۆ ئیدارەی ترەمپ". 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Azad Azad | 22/03/2019 10:34:07 ص
پیرۆز بێت له‌ روداو و خانمه‌ جوانه‌كه‌ی روداو به‌ڕێز ئاڵا شاڵی به‌راستی شایانی ئه‌و ناسنامه‌یه‌یه‌ هه‌ر سه‌ر كه‌وتو بن.
ئه‌نجوومەنی یەكێتی ئەوروپا وێنەی ئاڵا شاڵی لە پێشانگەکەیدا دادەنێت
| دوێنێ کاژێر 11:33 | (1)
پاداشت | 21/03/2019 08:05:39 م
ته‌قاندنه‌وه‌ی كارێكی باش نه‌بوه‌، له‌وانیه‌ پڕ بوبێت له‌ مادده‌ی بڵاوكه‌ره‌وه‌ی نه‌خۆشی ترساناك وه‌ به‌ تاك تیك به‌ردرابێته‌وه‌.
مووشەکەکەی قەڵادزێ تەقێندرایەوە
| 21/3/2019 | (1)
Shex darawan | 21/03/2019 06:48:03 م
خوات لەگەڵ ئامۆزا گیان جیگات بەهەشت بێت
گەنجێکی خەڵکی سۆران لە مەککە کۆچی دواییکرد
| 20/3/2019 | (1)
0.468 seconds