وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

رووسیا: لە شەڕی دژی داعشدا یارمەتی هێزە کوردییەکانمان داوە

لەلایەن عەلی زەڵمی 7/12/2017
ژەنەڕاڵ سێرگی روودسکۆی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا
ژەنەڕاڵ سێرگی روودسکۆی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا

رووداو - هەولێر 

سوپای رووسیا بڵاویکردەوە، هێزە تایبەتییەکانی وڵاتەکەی شانبەشانی هێزە کوردییەکان و هێزی خێڵەکان لە رۆژهەڵاتی سووریادا بۆ تێکشکاندنی داعش شەڕیان کردووە. 


ژەنەڕاڵ سێرگی روودسکۆی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا رایگەیاند، فەرماندە سەربازییەکانی رووسیا پلانی ئۆپەراسیۆنەکەیان داڕشتبوو و لەو بارەگا سەرەکیەیشەوە هاوئاهەنگیان لەگەڵ هێزە کوردییەکان و چەکدارانی خێڵەکانی ناوچەکە هەبوو کە پێکەوە بۆ ئەو مەبەستە دایانمەزراندبوو. 

سێرگی روودسکۆی، فەرماندەی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی رووسیا رایگەیاند "لە رۆژی 3ـی کانوونی یەکەمدا، گرووپە میلیشیاکانی خێڵەکانی ناوچەکە و هێزە کوردییەکان شانبەشانی هێزی ئۆپەراسیۆنە تایبەتییەکانی رووسیا لەژێر چەتری پاراستنی هێزی ئاسمانیی رووسیادا تێکشکاندنی تیرۆریستیەکانی داعشیان لە بەشی رۆژهەڵاتی رووباری فورات تەواوکرد و سنووری سووریا و عێراقیان کۆنتڕۆڵکرد". 

فەرماندەکەی سوپای رووسیا گوتی، بەم دواییانە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی ژمارەیەکی زۆر هێرشی ئاسمانیان بۆ پاڵپشتی لە هێزە کوردییەکان ئەنجامداوە و رۆژانە زیاتر لە 100 جار بۆ ئەو مەبەستە فڕیوون. 

لێدوانی ئەم بەرپرسە سەربازییەی رووسیا لە کاتێکدایە لە ماوەی سێ ساڵی رابردوودا هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش لە شەڕی دژی داعشدا یارمەتی یەپەگە و دواتریش هەسەدەی داوە. 


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rebwar | 16/12/2017 11:09:20 م
Dastxosh
بكرحاجى محمد | 17/12/2017 08:10:31 ص
وةك هاو ولاتيةكى دةربةنديخان زورزور دةستخوشيمان بوكاك رةنج سةنكاوى وسةتةلايتى رووداو هةية,دةستانخوش ونمونةتان زوربيت.
قۆناخی یەکەمی هاوکارییەکانی کەمپەینی رووداوی دەربەندیخان
| 18 کاژێر لەمەو بەر | (2)
اوات | 17/12/2017 07:11:15 ص
ئه گه ر.........روژى ئالام دابگرى چى. ......... له روژى دوايى ده كه ى ئه گه ر.........سه وزى ئالام بسوتينى چى. ........... له سه وزى ره زوباخم ده...
ئەمڕۆ رۆژی ئاڵای کوردستانە
| 7 کاژێر لەمەو بەر | (1)
سكفان خالد | 16/12/2017 07:22:39 ص
موجه ي خانه نشينكان كي دابش دكرئ
صلاح | 16/12/2017 01:41:02 م
مانگی 3ی خانه‌نشین چووه‌ هین .
 خشتەی مووچەی مانگی نۆی سەرجەم وەزارەتەکان راگەیێندرا
| دوێنێ کاژێر 09:20 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت 1 کاژێر لەمەوبەر |

عەلی حەمەساڵح: بەشێوەیەکی رێکخراو گەندەڵی لە دەروازە سنوورییەکان دەکرێت

"لە 2018 مووچە بەرەو کەمبوونەوە و نەمان دەڕوات" زۆرتر
 وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە 2 کاژێر لەمەو بەر |

وەزیری گواستنەوە و گەیاندن: ناردنی ئەفسەران بۆ فڕۆکەخانەکان تەنیا دەنگۆیە

"حکومەتی عێراق 29 ملیۆن دۆلاری فڕۆکەخانەکانمان زۆرتر
0.282 seconds