رووداو-هەولێر
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەبێتە باڵیۆزی نوێی وڵاتەکەی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و شوێنەکەی نیکی هایلی کە بڕیارە لە کۆتایی ئەمساڵ واز لە پۆستەکەی بێنێت، دەگرێتەوە.
میدیاکانی ئەمریکا بڵاویانکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا یەکلایی بووەتەوە لەوەی هێزەر ناوێرت، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەکەی وەک باڵیۆزی نوێی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان دەستنیشانبکات.
ناوێرێت پێشتر بێژەربووە لە کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی، بەڵام لەگەڵ هاتنە سەرکاری ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ، وەک گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەستبەکاربوو.