وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی بۆرما دەدات

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 9/9/2017
ئەنتۆنیۆ گوتێراش، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان: لە میانمار مەترسی کۆمەڵکوژی لەئارادایە

رووداو - نیویۆرک

لە وەڵامی پرسیارێکی رووداودا، ستێفان دوژاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری بە دەسەڵاتدارانی بۆرما (میانمار) دەدات.

لە وەڵامی ئەو پرسیارەی: زۆربەی ئەو راپۆرتە پشتڕاستکراوانەی لە بۆرما دێن ئاماژە بەوە دەکەن کە دۆخەکە هاوشێوەی چەند رۆژ و مانگی پێش روودانی جینۆسایدی هاوشێوەی ئەنفال و رواندایە، لە نامەکەی سکرتێری گشتی بۆ ئەنجوومەنی ئاسایش ئاماژە بە ئەگەری جینۆساید نەکراوە، ئایا ئەو بەپێویستی نازانێت ئەنجوومەنەکە هەوڵی رێگەگرتن لە جینۆساید بدات؟ ستیڤان دوژاریک، گوتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان بە رووداوی گوت: "بەرپرسیارێتی رێگەگرتن لە تووندوتیژی زیاتر دژی هاووڵاتیانی میانمار لەئەستۆی دەسەڵاتدارانی میانمارە".

تەنانەت سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان کە زۆربەی جار خۆی لە بەکارهێنانی وشەی کۆمەڵکوژی بەدووردەگرێت، دەربارەی موسڵمانانی بۆرما باسی ئەگەری کۆمەڵکوژی کرد. ئەنتۆنیۆ گوتێراش گوتی: "لەو باوەڕەدام مەترسی پاکتاوی ئتنی و نەتەوەیی لەئارادایە".

بۆ رێگەگرتن لەو مەترسییە، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان داوای لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی کرد چارەسەرێک بۆ قەیرانی بۆرما بدۆزێتەوە، بەڵام ئەنجوومەنی ئاسایش جگە لە ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی داخراو تاوەکو ئێستا بەیاننامەیەکیشی دەربارەی موسڵمانانی بۆرما دەرنەکردووە. هۆکارەکەشی وڵاتی چینە، چونکە چین هاوپەیمانی سەرەکی حکومەتی بۆرمایە.

ئەو کۆبوونەوە داخراوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەسەر داوای وڵاتانی زۆرینە موسڵمان نەبوو، بەڵکو بەریتانیا داوای کۆبوونەوەکەی کرد.

ڤاسلی نابینزا، باڵیۆزی رووسیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان رایگەیاند: "لەوباوەڕەدام بۆ ئێستا ئەنجوومەنی ئاسایش ئەوەی لە توانایدابوو کردی و هیوادارین دۆخەکە هێوربێتەوە".

هاوکات فرانکۆس دیلاترێ، باڵیۆزی فەرەنسا لە نەتەوە یەکگرتووەکان گوتی: "ئەو کۆبوونەوەیەی کرا، گرنگ بوو بۆئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایش لە دۆخەکە ئاگاداربێت".

سەرەڕای بوونی 57 وڵاتی زۆرینە موسڵمان لە نەتەوە یەکگرتووەکان، کەچی هیچ دەنگێکی دیبلۆماسی بەهێز نییە بەرگری لە مافی موسڵمانانی بۆرما بکات.

پێداچوونەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

دلشاد | 15/12/2017 09:22:16 ص
ره‌نگه هێزی نه ناسراویش هه ر سازکراوی عبادی و حه‌شدی شه‌عبی ، پیلانێک بۆ ئه‌وه ئه‌و جار به بیانوی شه‌ڕ له گه‌ڵ پاشماه‌ی داعش شوێن و ناوچه‌...
حەشدی شەعبی لە خورماتوو هێز کۆدەکاتەوە، پێشمەرگە لەئامادەباشیدایە
| دوێنێ کاژێر 11:55 | (1)
سالار | 14/12/2017 03:05:11 م
Good bless you
seamand | 14/12/2017 10:58:52 م
baqurbany bm sera kura qaraman xo wak parlamantarakany ema neen la Baghdad
عوسمان بایدەمیر بەهۆی بەکارهێنانی ناوی کوردستان سزادرا
| 13/12/2017 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەرزشە ماندووکەرەکان نەخۆشیی پارکینسۆن هێواشدەکەنەوە 3 کاژێر لەمەو بەر |

وەرزشە ماندووکەرەکان نەخۆشیی پارکینسۆن هێواشدەکەنەوە

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
سوێد بڕیارێکی بەغدا سەرکۆنە دەکات 3 کاژێر لەمەو بەر |

سوێد بڕیارێکی بەغدا سەرکۆنە دەکات

باڵیۆزی عێراق لە سوێد بانگدەکرێت زۆرتر
ژنەكەی لە ماڵ دەریكرد 4 کاژێر لەمەو بەر |

ژنەكەی لە ماڵ دەریكرد

چیرۆکی هاوسەرگیریی پیاوێکی هەژار و ژنێکی زۆرتر
0.422 seconds