وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

لە پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێک لەبارەی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت

لەلایەن گۆڤەند مستەفا 9/1/2018
کوردستان حەسەن، پەیامنێری رووداو لە لەندەن باسی دانیشتنەکە دەکات

رووداو - لەندەن

لە پەرلەمانی بەریتانیا دانیشتنێک لەبارەی باشووری کوردستان بەڕێوەدەچێت و تێیدا گفتوگۆ لەبارەی ئەو سیاسەتانە دەکرێت کە دوای ئەنجامدانی گشتپرسی لەلایەن حکومەتی لەندەنەوە لە عێراق پەیڕەوکراون.

کوردستان حەسەن، پەیامنێری رووداو لە لەندەن رایگەیاند: تائێستا دیبەیتەکە دەستی پێنەکردووە، بڕیارە کاژێر 2:45 خولەک بەکاتی لەندەن، واتە 5:45 خولەک بەکاتی کوردستان لەنێو تەلاری پەرلەمان دەستپێبکات.

پەیامنێری رووداو دەڵێ: لە دیبەیتەکەدا وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی نێوڕاست و لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی بەریتانیا و ژمارەیەک پەرلەمانتار بەشداردەبن، هاوکات سەرۆکی تاسکی هەردوو وڵاتی عێراق و ئێران لەوێ ئامادەدەبن.

دیبەیتەکە لەژێر ناوی "هەڵوێستی بەریتانیا بەرامبەر بە خەونی کورد"ە. بەگوتەی پەیامنێری رووداو، پێدەچێت لە دیبەیتەکەدا باسی ئەوە بکرێت بۆچی کورد نەیتوانیوە ئامانجە گەورە ستراتیژییەکانی خۆی بەدەستبێنێت؟ ئەو لەمپەرانە چیبوون؟ هەروەها هەڵوێستی بەریتانیا بەرامبەر بە خەونی کورد و لێکەوتەکانی دوای گشتپرسی، ئەمەش لەکاتێکدایە تائێستا کوردستان لەژێر گەمارۆیەکی سەختی عێراقدایە بەهۆی ئەوەی گشتپرسی ئەنجامداوە.

پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەش کرد کە تائێستا پرسی کورد لە نێوندە گرنگەکانی لەندەن بەردەوام باسدەکرێت، ئەمڕۆ دووەم رۆژی دەستبەکاربوونەوەی پەرلەمانە، لەگەڵ پرسە گرنگەکانی دیکە پرسی کورد دەبێتە مژارێکی گەرمی نێو تەلاری پەرلەمان.

بەریتانیا یەکێک بوو لەو وڵاتە زلهێزانەی هەر لە سەرەتاوە دژایەتی بۆ ئەنجامدانی گشتپرسی راگەیاند و پشتیوانی خۆی بۆ یەکپارچەیی خاکی عێراق دووپاتکردەوە، دوای 16 ی ئۆکتۆبەریش پشتیوانی بۆ مافەکانی کورد لە چوارچێوەی دەستووری عێراقدا نیشاندا و لە چەند پەیامێکی جیاوازدا رایگەیاند بەرگری لە کورد دەکات.

هەر پەیوەست بە گشتپرسی، هاوشێوەی سەرۆکی فەرەنسا و راوێژکاری ئەڵمانیا، تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانی بانگهێشتکردووە، بڕیارە بەمنزیکانەش سەردانەکە ئەنجامبدات و لە نزیکەوە دۆخی کوردستان و کاردانەوەکان تاوتوێ بکەن.

داڕشتنەوە: دەرباز ساڵح

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 6 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 19 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 20 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.484 seconds