وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ناکۆکی نێوان پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیا لەسەر برێکزیت قووڵبووەتەوە

لەلایەن رووداو 9/1/2019
یەکێتیی ئەوروپا رەتیدەکاتەوە رێککەوتنەکەی لەگەڵ بەریتانیا بە رەشنووس ناوزەدبکات

رووداو - بەریتانیا 

تادێت کاتی دەرچوونی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا (برێکزیت) نزیکتر دەبێتەوە و، ناکۆکی نێوان پەرلەمان و حکومەتی بەریتانیاش لەسەر ئەو بابەتە قوڵتر دەبێتەوە.
 

رێککەوتنێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانی داهاتووی بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا هەیە، کە یەکێتیی ئەوروپا رەتیدەکاتەوە بە رەشنووس ناوی ببات و، لەو باوەڕەدایە بابەتەکە کۆتایی پێهاتووە و پەیوەندییەکانی نێوانیان لەسەر ئەو بنەمایە بەردەوام دەبن. یەکێتیی ئەوروپا سوورە لەسەر ئەوەی: رێککەوتنەکە دەستکاری ناکرێت و، قسەی زیاتریش هەڵناگرێت. 

مانفرێد وێبەر، رێبەری پارتی گەلی ئەوروپی لە پەرلەمانی یەكێتیی ئەوروپا دەڵێ "بەروارەکە روونە. هیچ ئامادەکارییەک نییە بۆ هیچ جۆرە گفتوگۆی زیاتر یان گۆڕینی گفتوگۆکان کە لە سەر مێزن. ئێستا لە سەر لایەنی بەریتانییە کە بڕیار بدات".

بەڵام لە بەریتانیا رێککەوتنەکە هێشتا وەکو رەشنووسێک سەیردەکرێت، چونکە پێویستە پەرلەمان دەنگی لەسەر بدات و پەسەندی بکات. ئەمەش ئەوەیە کە تێرێزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لێی دەترسێت، چونکە نەک هەر پارتی کرێکاران کە پارتی ئۆپۆزیسیۆنە، بەڵکو بەشێک لە ئەندامانی پارتی پارێزکارانیش، کە پارتەکەی تیریزا مەیە، بەگشتی لەگەڵ برێکزیت و بەتایبەتیش لەگەڵ رێککەوتنەکە نین و لەو باوەڕەدان لە بەرژەوەندیی بەریتانیادا نییە. 

بەڵام مەی، لەسەر بڕیاری خۆی بۆ تێپەڕاندنی رێککەوتنەکە و جێبەجێکردنی برێکزیت سوورە. ئەو دەیەوێت ترسی گەورەی نەیارانی ناوخۆ کە دروستبوونی قەیرانی پەیوەست بە تەندروستییە، بڕەوێنێتەوە و باس لە سوودە داراییەکانی برێکزیت دەکات.

تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا دەڵێ "لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا بودجەی تەندروستیی ئینگلاند تاوەکو 20 ملیار و 500 ملیۆن پاوەند زیاددەبێت بە بەراورد بەمڕۆ. ئەمەش جێبەجێ دەبێت لەبەر داراییە گشتییە بەهێزەکانمان و لەبەر ئەوەی ئێمە یەکێتیی ئەوروپا جێدێڵین و کۆنترۆڵی پارەی خۆمان دەگرینەوە دەست و چیدیکە ساڵانە بڕە پارەیەکی زۆر نانێرین بۆ برۆکسل. ئەوەی گرنگە ئەوەیە؛ ئێمە بێ هیچ زیادکردنێکی باجەکانی خەڵک ئەمە ئەنجامدەدەین".

پشتگرینەکردنی پەرلەمان لە رێککەوتنی برێکزیت داهاتووی پەیوەندیی نێوان بەریتانیا تەمومژاویتر دەکات؛ لە ئەگەری روودانی ئەم سیناریۆیەدا، بۆچوونێک هەیە کە داوای ئەنجامدانی گشتپرسییەکی دیکە دەکات تاوەکو بەهۆیەوە بەریتانیا لە برێکزیت پەشیمان ببێتەوە، بۆچوونێکی دیکەش هەیە داوا دەکات برێکزیت بێ رێککەوتن جێبەجێ بکرێت، چونکە بە بڕوای ئەوان نەبوونی هیچ رێککەوتنێک، لەوەی ئێستا باشترە.

 

 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.234 seconds