وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

800 هەزار پەنابەری ئەفغانی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە وڵاتەکەیان

لەلایەن رووداو 9/1/2019
دابەزینی بەهای تمەن هۆکاری سەرەکی گەڕانەوەی پەنابەرانی ئەفغانییە

رووداو-هەولێر

لە سەرەتای 2018 تاوەکوو ئێستا زیاتر لە 800 هەزار پەنابەری ئەفغانی لە ئێرانەوە گەڕاونەتەوە ئەفغانستان. بەشێک لە کۆچبەران بە زۆرەملێ لەلایەن پۆلیسەوە دیپۆرتکراونەتەوە بەڵام زۆربەی کۆچبەران بەهۆی دابەزینی بەهای تمەن و کەمبوونەوەی داهاتیان بە ناچاری روویان لە زێدی خۆیان کردووەتەەوە.

بەپێی ئاماری رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان نزیکەی یەک ملیۆن و 500 هەزار پەنابەری ئەفغانی لە ئێران دەژین. گەڕانەوەی پەنابەرە ئەفغانییەکان لە ئێرانەوە بۆ وڵاتەکەیان لە ساڵی 2018 بەرزترین ئاستی تۆمارکردووە.

بەپێی ئامارەکان لە ساڵی رابردوو زیاتر لە 800 هەزار پەنابەر گەڕاونەتەوە ئەفغانستان و بەشێکی زۆر لەو پەنابەرانەش بەشێوەیەکی خۆبەشخانە گەڕاونەتەوە. 

عەبدولحەکیم، پەنابەرێکی ئەفغانی کە لە ئێرانەوە گەڕاوەتەوە وڵاتەکەی دەڵێت: "من لە ژوورەکەم بووم، کاتێک پۆلیس هات، دەستگیری کردم و بردمیان بۆ زیندان. بۆ دیپۆرتکردنەوەم داوای پارەیان لێکردم. زۆر بێڕێزبوون لەگەڵمان و هەرگیز خواردنیان پێنەدەداین."

هۆکاری کۆچکردنی ئەفغانییەکان بۆ ئێران جیاوازەو لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە دەگۆرێت. بەڵام نەبوونی کار و پەیداکردنی بژێوی ژیان بە سەختی لە وڵاتەکەیاندا هۆکاری سەرەکی کۆچەکەیانە.

عەسکەر، پەنابەری گەڕاوە لە ئێران دەڵێت: "ئەگەر بمانتوانیبایە لێرە (ئەفغانستان) پارووێک نان پەیدابکەین، هەرگیز نەدەچووینە هیچ شوێنێکی دیکەی جیهان، بەڵام ئەگەر نەتوانین، ئەو کاتە دەبێت جارێکی دیکە کۆچبکەین."

بەشێک لە کۆچبەرەکان پارەیەکی زۆریان بۆ گەیشتن بە ئێران خەرجکردووە، بەڵام دوای گەیشتنیان بەم وڵاتە بەماوەیەکی کەم دیپۆرتکراونەتەوەو ئێستا کەوتوونەتە ژێر باری قەرز.

بەپێی ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان نزیکەی 1.5 ملیۆن پەنابەری ئەفغانی لە ئێران دەژین و بەشێکی زۆر لەم پەنابەرانەش بەشێوەیەکی قاچاخ روویان لەو وڵاتەکردووە.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| 21/1/2019 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| 21/1/2019 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری 3 کاژێر لەمەو بەر |

فلتەرەکانی سناپچات، هۆکارن بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری جوانکاری

نەشتەگەری لووت، فیلەر و بۆتۆکس زۆرتر
بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن 15 کاژێر لەمەو بەر |

بەریتانیا.. میوزیک، دانس و وێنەکێشان وەک دەرمان بۆ نەخۆش دەنووسرێن

دەیانەوێ لە زۆربەکارهێنانی دەرمان رزگاریان ببێت زۆرتر
لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات 16 کاژێر لەمەو بەر |

لە ئوسترالیا ئەپلیکەیشنێك پشکنینی توانای بیستنی قوتابییان دەکات

د. گێما کوخ: زوودەستنیشانکردنی کەمبیستن زۆرتر
0.766 seconds