وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئیلهام ئەحمەد: ناچاربووین پەنا بۆ مۆسکۆ و دیمەشق ببەین

لەلایەن عەلی زەڵمی 9/2/2019
ئیلهام ئەحمەد ، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات
ئیلهام ئەحمەد ، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات

رووداو - هەولێر 

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات دەڵێت، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر بە ناچاری روویان لە مۆسکۆ و دیمەشق کردووە تاوەکو لە پاراستنی ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتیاندا یارمەتیان بدەن. 

ئیلهام ئەحمەد لەو بارەوە بە میدیای ئەمریکی راگەیاندووە، "ئێمە نە ئەم سیناریۆیەمان بەلاوە باشە و نە حەزمان لێیەتی. ئەگەر هێز بدەینە رژێم لە سەر سنوورەکانمان، ئەوە بە شکست بۆ ئەو پڕۆژە دیموکراسییە دادەندرێت کە توانیمان بونیادی بنێین. ئێمە ناچارکراین یان تانک و بۆردوومانی ئاسمانیی تورکیا قبووڵ بکەین یان هێزەکانی رژێم لە سەر سنوور لە نێوان ئێمە و تورکیادا جێگیر بکەین". 

دەربارەی هەبوونی سوپای سووریا لە سەر سنووری نێوان هەسەدە و تورکیا، سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات گوتی، "ئەمە دواین شتە کە دەمانەوێت بیبینین، چونکە دەمانەوێت لە کارکردن لەسەر پڕۆژە دیموکراسییەکەمان بەردەوام بین". 

ئیلهام ئەحمەد دەربارەی کاریگەرییەکانی بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا بۆ کشانەوەی هێزەکانی لە سووریا قسەی کرد و گوتی، "لەژێر رۆشنایی کشانەوەی کتوپڕی ئەمریکیدا، بەو جۆرە خۆمان دەبینین کە گۆشەگیر دەبین. مەبەستم ئەوەیە، دەبێت چارەسەر بۆ خەڵکی خۆمان بدۆزینەوە. هەربۆیە قسەمان لەگەڵ رووسەکاندا کرد و داوامان لێکردن ئەم پەیامە بگەیێننە رژێمی ئەسەد". 

سەرۆکی دەستەی جێبەجێکاری ئەنجوومەنی سووریای دیموکرات گوتی، پەیامەکە ئەوەبوو، ئەگەر رووسیا رێگە بە هێزە سەربازییەکانی حکومەتی سووریا بدات لە سەر سنوور جێگیر بکرێن، ئەو هەنگاوە دەبێتە هۆی وەستاندنی هەڕەشەکانی تورکیا. 

ئیلهام ئەحمەد گوتیشی، "لەژێر رۆشنایی کشانەوەی ئەمریکادا، گرنگترین بابەت بۆ ئێمە بریتییە لەوەی گەرەنتی و دڵنیاییمان پێبدرێت کە ناوچەکەمان لە لایەن هیچ کەسێکەوە هێرشی ناکرێتە سەر و هاوبەشەکانی ئەمریکا لە لایەن هیچ کەسێکەوە رووبەڕووی کوشتار نابنەوە". 

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (1)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (1)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات دوێنێ کاژێر 06:53 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت دوێنێ کاژێر 05:33 |

دەرمانێکی نوێ بۆ چارەسەری خەمۆکی پەسند دەکرێت

بەشێوەی سپڕای لووت بەکاردەهێنرێت زۆرتر
 منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی 12/2/2019 |

منداڵێك بۆ چارەسەر لە سکی دایکی دەردەهێندرێت و دواتر دەخرێتە شوێنی خۆی

لەرێگەی سۆنار دەرکەوتووە کۆرپەکە تووشی نەخۆشیی زۆرتر
0.234 seconds