وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

ئه‌مریكا دوو مانگی دیكه لە سووریا‌ ده‌كشێته‌وه‌، دوای ئه‌وه‌ چی رووده‌دات؟

لەلایەن نامۆ عەبدوڵڵا 9/2/2019
بڕیاری کشانەوەی ئەمریکا لە مانگی نیسانەوە جێبەجێدەکرێت

رووداو - واشنتن

لە مانگی چواری ئەمساڵەوە بڕیاری کشانەوەی سەربازانی ئەمریکا لە سووریا جێبەجێدەکرێت. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش دەڵێت، نابێت هێرشبکرێتە سەر هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە).

رۆبه‌رت پاڵه‌دینۆ، جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا گوتی "به‌ ئاشكرا گوتوومانه‌ هێزه‌كانی سوریای دیموكرات -به‌ پێكهاته‌ كوردییه‌كه‌یه‌وه‌- نابێت هێرشی سه‌ربازیان بكرێته‌سه‌ر".

ئه‌وه‌ دوایین په‌یامی دڵنیاییه‌ بۆ كورد دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌واڵه‌ی، كه‌ مانگی نیسانی داهاتوو  هێزه‌كانی ئه‌مریكا له سووریا ده‌كشێنه‌وه‌. 

رۆژنامه‌ی "ۆڵ ستریت جوێرناڵ"ی ئه‌مریكی له‌ زاری به‌رپرسانی باڵای ئیداره‌ی تره‌مپه‌وه‌ ئاشکرای کرد،‌ ته‌واوی دوو هەزار سه‌ربازه‌كه‌ی ئه‌مریكا مانگی نیسانی ئەمساڵ سووریا جێده‌هێڵن. سه‌ره‌ڕای به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا، رۆژنامه‌كه‌ ده‌ڵێت واشنتن هێشتا میكانیزمێكی بۆ به‌رگریكردن له‌ كوردانی رۆژئاوای کوردستان نەدۆزیوە‌تەوە. 

بڕیاری كۆشكی سپی بۆ كشانه‌وه‌ له‌ سووریا ده‌بێته‌ هۆی ره‌خساندنی هه‌لێك بۆ نه‌یاره‌كانی ئه‌مریكا (وه‌كو رووسیا، ئێران و سووریا) تاوەکو ده‌سه‌ڵاتیان له‌نێو خاكی سووریادا فراوانتر بكه‌ن.

ئێرك ئێدڵمان، باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له‌ توركیا بە (رووداو)ی گوت "له‌ روانگه‌یه‌كی رووسییه‌وه‌، ئه‌وه‌ هه‌لێكی مه‌زن ده‌بێت بۆ رووسیا تاوه‌كو بڕیار له‌ داهاتووی سووریا بدات".

له‌كاتێكدا ئامانجی رووسیا گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ته‌واوی سووریایه‌ بۆ ژێر ده‌سه‌ڵاتی به‌شار ئه‌سه‌دی هاوپه‌یمانی، هه‌ندێك ده‌ڵێن ئێران ئامانجێكی فراوانتری هه‌یه‌ - كه‌ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا وه‌دیهێنانی ئاسانتر ده‌كات.

ئانا بۆرشێ شێڤسكایه‌، لێكۆڵه‌ری په‌یمانگەی واشنتن به‌ (رووداو)ی راگەیاند "ئێران، وه‌كو رووسیا، هه‌لی زیاتری بۆ ده‌ڕه‌خسێت تاوەکو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی مسۆگه‌ربكات. یه‌كێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بریتی بووه‌ له‌ گۆڕینی سووریا بۆ لوبنانێكی دیكه‌- دروستكردنی ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێت هیلالی شیعی".

فراوانبوونی كاریگه‌ری ئێران ره‌نگه‌ ئه‌نجامێكی نه‌خوازراوی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا بێت له‌ سووریا. ئێران پێشوازی له‌ رۆیشتنی هێزكانی ئه‌مریكا ده‌كات. ئه‌وه‌ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ هه‌وڵه‌كانی ئیداره‌ی تره‌مپ بۆ لاوازكردنی ئێران له‌ڕێگه‌ی سه‌پاندنی ئابڵوقه‌ی ئابووری توونده‌وه‌.

كوردانی رۆژئاوای کوردستان به‌ تووندی دژی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكان، چونكه‌ ده‌زانن ئه‌و كاره‌ ده‌بێته‌ هۆی زیادبوونی فشاره‌كان له‌سه‌ریان.

مێرڤه‌ تاهیرۆغڵو، پسپۆڕی توركیا لە په‌یمانگەی به‌رگریكردن له‌ دیموكراسی دەڵێت "به‌بێ ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا، پێموایه‌ ته‌نیا بژارده‌ی خراپ له‌به‌رده‌م كورددان".

هەرچەندە تاهیرۆغڵو باس لە "بژارده‌ی خراپ" دەکات، به‌ڵام به‌ڵێنه‌كانی ئه‌مریكا بۆ پابه‌ندبوونی به‌ ئاسایشی كورد ئه‌و هیوایه‌ی زیادكردووه‌ كه‌ بژارده‌كان ‌هێنده‌ خراپ نابن كورد جارێكی دیكه‌ رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵكوژی بكه‌نه‌وه‌. ‌

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 15 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 19 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.234 seconds