وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

حه‌وت كۆچبه‌ری کورد له‌ ده‌ریاكاندا گیریان خواردووه‌

لەلایەن هێمن عەساف 9/2/2019
وێنەیەکی ئەرشیڤی کۆچبەران لەنێو دەریا

رووداو- ئیسته‌نبووڵ 

حه‌وت گه‌نجی کۆچبەری كورد له‌ پاریس ده‌ستگیركران و ماوه‌ی سێ رۆژه‌ له‌نێو به‌له‌مێكدان و هیچ وڵاتێكیش وه‌ریانناگرێت. 

چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر هه‌ریه‌ك له‌ هه‌نگاو محه‌ممه‌د ئه‌مین، محه‌ممه‌د نه‌وزاد عه‌لی، به‌رهه‌م مسته‌فا عه‌لی، ئاری جه‌مال قادر، گه‌یلان ئه‌نوه‌ر ره‌شید، مسته‌فا محه‌ممه‌د مسته‌فا و ڤانگۆ جیڤارا مسته‌فا کە خه‌ڵكی شارەکانی هەرێمی کوردستانن، به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌رێگه‌ی نایاسایی سنووره‌كانی فه‌ره‌نسایان به‌زاندووه‌، له‌ پاریس ده‌ستگیركران و لەڕێگه‌ی به‌له‌مێكه‌وه‌ دیپۆرتكرانه‌وه‌، ماوه‌ی سێ رۆژه‌ له‌نێو به‌له‌مه‌كه‌دان و له‌ ده‌ریای ئیجه‌ و ده‌ریای سپیدان به‌ڵام هیچ وڵاتێك ئاماده‌نییه‌ وه‌ریانبگرێت. 

په‌نابه‌ره‌ گه‌نجه‌كان به‌هۆی ئه‌وه‌ی شه‌حنی مۆبایلیان نه‌ماوه‌، له‌ رێگه‌ی تۆڕی میدیایی رووداوه‌وه‌ داوای یارمه‌تی ده‌كه‌ن. به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه‌س ئه‌و گه‌نجانه‌ی قبووڵ نه‌كردووه‌، لەڕێگه‌ی هه‌مان به‌له‌مه‌وه‌ هه‌وڵی گه‌ڕانه‌وه‌ ده‌ده‌ن بۆ توركیا. 

گه‌نجه‌ كۆچبه‌ره‌كان ده‌ڵێن، ئه‌وان له‌ڕێگه‌ی ئیتاڵیاوه‌ چوونه‌ته‌ فه‌ره‌نسا، به‌ڵام دیپۆرتكراونه‌ته‌وه‌ و ئیتاڵیاش وه‌ریاننه‌گرت و نێردرانه‌ ماڵتا و له‌وێشه‌وه‌ قبوڵ نه‌كران و په‌لكێشكران بۆ سنووره‌كانی یۆنان. به‌ڵام یۆنانیش قبووڵی نه‌كردن و ئه‌مجاره‌ ئاراسته‌یان بۆ توركیا گۆڕی و ده‌شڵێن له‌لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی فه‌ره‌نسا لێیاندراوە و ئه‌شكه‌نجه‌دراون. 

ئه‌و گه‌نجانه‌ پێیانوایه‌ ئه‌گه‌ر توركیاش وه‌ریاننه‌گرێت، له‌ ده‌ریا گیر ده‌خۆن و چاره‌نووسیان خراپ ده‌بێت. گه‌نجه‌كان له‌ رێگه‌ی كۆمپانیای ده‌زگای لووتكه‌ هه‌وڵیانداوه‌ روو له‌ ئەوروپا بكه‌ن، به‌ڵام كورده‌ یاشار قه‌ساب لێپرسراوی نووسینگه‌ی توركیای كۆمپانیای ده‌زگای لووتكه‌ ده‌ڵێت ناتوانن هیچ شتێكیان بۆ بكه‌ن. 

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت 16 کاژێر لەمەو بەر |

گەڕی دووەمی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی ئۆکراینا بەڕێوەدەچێت

ئەمریکا: هەرکەسێک لەلایەن خەڵکەوە هەڵبژێردرێت، زۆرتر
هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات دوێنێ کاژێر 11:37 |

هەرێمی کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ماددەی هۆشبەر هاوکاریی بەسرە دەکات

بەسرە بووەتە ناوەندی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە زۆرتر
یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن  18/4/2019 |

یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگەکان رەخنە لە حکومەت دەگرن

1197 یەکەمی زانکۆ و پەیمانگەکان دامەزرێندراون زۆرتر
0.422 seconds