وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

مادوورۆ رێگەنادات هاوکاری ئەمریکا بگاتە ڤەنزوێلا: پاکێجی فێڵکردنە

لەلایەن هۆشەنگ دارا 9/2/2019
نیکۆلاس مادوورۆ: "ئەمریکا پارەکەت دەدزێت و کلینێکست بە دیاری بۆ دەنێرێت"

رووداو - هەولێر

قەیرانی سیاسیی و ئابوورییەکانی ڤەنزوێلا بەردەوامن، سوپا بە فەرمانی سەرۆکی وڵات سنوورەکانی داخستووە و رێگریی لەوە دەکات یارمەتییە مرۆییەکان بگەنە نێو ئەو وڵاتە.

ئەمریکا و وڵاتانی دژ بە سەرۆکی ڤەنزوێلا، دەیانەوێت لەڕێگەی ناردنی یارمەتیی مرۆییەوە یارمەتیی خوان گوایدۆی، سەرۆکی ئۆپۆزیسیۆن بدەن کە خۆی وەک سەرۆکی کاتی وڵات ناساندووە. 

زۆرینەی وڵاتان بە سەرۆکایەتی ئەمریکا دەیانەوێت لەو رێگەی هاوکارییەکانەوە نیشانی خەڵکی ڤەنزوێلای بدەن کە ئەگەر لەگەڵ گوایدۆ و لە دژی مادوورۆی سەرۆکی وڵات بن، ئەوا کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەپشتیان دەبێت و ئابووری وڵاتە دەبووژێتەوە.

نیکۆلاس مادوورۆ لەوە تێدەگەیشتووە و رێگری لە گەیشتنی یارمەتییەکان دەکات؛ ئەو بە ئەمریکا و وڵاتانی دیکە دەڵێت، ئەگەر ئێوە دڵسۆزی گەلی ڤەنزوێلان ئەوا لە جێگەی ناردنی یارمەتی مرۆیی، سزاکانی سەریان هەڵبگرن، ئەوکات وڵات خۆی دەبووژێتەوە. 

نیکۆلاس مادوورۆ، سەرۆکی ڤەنزوێلا گوتی "وڵات بە وردەنان و سواڵکردن پێشناکەوێت، ئەمە راستییەکەیە و ئێمە ئەمە بە شکۆمەندییەوە دەیڵێین. لەکاتێکدا ئەمە دەڵێین کە بەپێچەوانەی تەوژمەکەوە مەلە دەکەین، چونکە ئەوان ئەم تەوژمەی ئێستایان بە سەر میدیای جیهانیدا سەپاندووە کە مادوورۆ یارمەتی و دیاری رەتدەکاتەوە. ئەوە دیارییەکی گەندەڵکراوە، ئەوە پاکێجی فێڵکردنە، پاکێجەکە لە دەرەوە زۆر جوانە، یارمەتی مرۆییە، بەڵام لە ناوەوە ژەهری سووکایەتیکردنە و هەوڵدەدات گەورەترین تاوان پەردەپۆش بکات، کە تاوانی دزینی سەرچاوەکانە لەڕێگەی گەمارۆ و سزای حکومەتی ئەمریکاوە بە سەر ڤەنزوێلادا. کۆتایی بە گەمارۆکە بهێنن، کۆتایی بە سەرکوتکاریی دارایی بهێنن، کۆتایی بە سزاکان بهێنن و لە ڤەنزوێلا گەڕێن" . 

سەرۆکی ڤەنزوێلا هەوڵیدا لە گوتارەکەیدا، باوەڕ بە گەلەکەی بهێنێت کە ئەمریکا "نەوت دەدزێت و لە بەرامبەردا کلێنکسی تەوالێت دەداتەوە بە خەڵک"، هەر وەک ئەوەی کە، بە گوتەی مادوورۆ، ئەمریکا لەگەڵ پویترۆ ریکۆ کردوویەتی.

نیکۆلاس مادوورۆ گوتی "ئەوان پارەکەت دەدزن و دواتر کلێنکسی تەوالێتت بە دیاری پێدەدەن، وەک چۆن دۆناڵد ترەمپ کلێنکسی تەوالێتی بۆ خەڵکی پویترۆ ریکۆ فڕێدەدا، کلێنکسی تەوالێتیان بۆ خەڵکی پویترۆ ریکۆ هێنابوو، دواتر رۆیشتن؛ هەموو یارمەتییە مرۆییەکە وەربگرن و بیدەن بە خەڵکی پویترۆ ریکۆ".  

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Zhino assad | 16/02/2019 10:06:03 م
شيكاريةكى زور واقعيانة ،،،،،،، نوسةريكى بةتوانا
حزبەكانی باشوور لەبەردەم وەرچەرخانی نەوەكاندا
| 15/2/2019 | (1)
Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت 11 کاژێر لەمەو بەر |

جێنیفێر لۆپێز وازهێنانی لە شەکر رادەگەیێنێت

جەستەی ئالوودەبووە بە شەکر زۆرتر
نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن 15 کاژێر لەمەو بەر |

نەتەوە یەکگرتووەکان: هەورامی و زمانی کلدانی لەژێر هەڕەشەی لەنێوچوونن

هیچ یاسایەکی نێودەوڵەتی نییە بۆ پاراستنی ئەو زۆرتر
لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی 20 کاژێر لەمەو بەر |

لامەركەزی بە دروومانێكی خۆماڵی

داڕشتنەوەی پەیكەری حكومەتی خۆجێیی و كاراكردنی زۆرتر
0.234 seconds