وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

بەریتانییەکان دەیانەوێت حکومەتێکی بەهێز لە کوردستان پێکبهێندرێت

لەلایەن کوردستان حەسەن 10/10/2018
حکومەتێکی تۆکمە کە پشتیوانی هەموو لایەنە کوردستانییەکانی هەبێ

رووداو-هەولێر

بەرپرسانی بەریتانیا چاویان لەوەیە هەرێمی کوردستان حکومەتێکی بەهیز پێکبهێنێت و دوای هەڵبژاردنی 30 ئەیلوول ئەو ناکۆکی و گرفتانە بەجێبێڵێ کە لە خولی چوارەمدا هەبوون. 

ئەو بەرپرسە بەریتانییانەی لە لەندەن قسەیان بۆ رووداو کردووە دەڵێن، دەبێ کوردستان ئەوەندە خۆی بەهێز بکات بەغدا ناچار بکات هەموو مافە دەستوورییەکانی بۆ زامن بکات، حکومەتێکی تۆکمە کە پشتیوانی هەموو لایەنە کوردستانییەکانی هەبێ دەتوانێ لە بەغدا کاریگەر و قسە رۆیشتوو بێت.

پیتەر هەین، وەزیر پێشووی دەوڵەت بۆ کار و مووچە بە رووداوی راگەیاند: "من پاڵپشتێکی بەهێزی مافەکانی گەلی کوردم و گرنگە مافەکانیان رێزیان لێبگیرێت وەک مافی چارەنووسیان لەنێو وڵاتانی ئێستایاندا لە ئێران و تورکیا و عێراق و سووریا، دەبێت ئەو کێشەیە لە ناوچەکە چارەسەربکرێت".

پارتە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا چاوەڕوانی کۆتایی ئەنجامی هەڵبژاردن دەکەن کە هێشتا لە بەغداش ئەنجامەکانی هەڵبژاردنی 12ـی ئایار نەیتوانیوە حکومەتی نوێ پێکبهێنێت، بۆیە چاوەکان لە یەککاتدا لەسەر رەوتی هەنگاوەکانن لەسەر بەغدا و هەولێر.

لە دوای ئەنجامدانی گشتپرسی سەربەخۆیی باشووری کوردستانەوە لەندەن خوازیاری ئەوە بووە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بگەڕێنەوە مەداری ئاسایی بوونەوەو کێشەکان چارەسەر بکرێن.

لە ساڵانی رابردوودا حکومەتی بەریتانیا سیاسەتێکی پیادە کردووە کە نایانەوێت بەهێزی بەغدا لەسەر بنەمای لاوازی هەرێمی کوردستان بێت، واتە گێڕانەوەی کەشوهەوای پێش شەڕی داعش. 

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:07:32 م
ده سخوش پارتی زور غه در خه یانه تی لیکراوه به لام له به رانبه ر خه لکی کوردستان و میژووی گه له که ی و ئازادیخوازانی جیهاندا سه ربه رز و سه رفیرازه و...
Rebwar | 15/10/2018 08:33:31 م
Dastxosh
سەفقەی سەرۆککۆمار
| دوێنێ کاژێر 06:53 | (4)
سید عبیداله رحمن | 15/10/2018 06:17:16 م
کاک "هیمن" ده سخوش به داخه وه راستی بو چوی "پیاو عیلاجی نه بی به حه لیفی دایکی ده لی خاله "!وادیاره کوردستان ده که ویته ده ستی جیلیکی نوی تاله بانی و...
پۆست شازدەی ئۆکتۆبەر
| 15/10/2018 | (1)
Rebwar | 15/10/2018 12:42:26 م
Dastxosh
Darbaz | 15/10/2018 04:36:05 م
هيچيان لة هيچيان باشتر نينه
ئەوجارە پارتی لوغمی چاندووە
| 15/10/2018 | (5)
حه مه ره سول | 06/10/2018 05:16:54 م
نوسينه نه كانت خوى قوتابخانه يه كه به راستى حسن علوي راستى فه رمووه كه وه سفى نوسينه كانتى كردوه وه وتوويه تى( لم يلد ولم يولد) منيش هاورام و ده...
کاوسێن | 15/10/2018 02:57:06 م
هیوادارم ئەم نوسینەی تۆ ببێتە سەرەتایەک بۆ نوسینەوەو ئاشکراکردنی ئەو بەسەر هاتانەی بەسەر کادیر وئەندامانی کۆمەڵەدا هات لەسەر جیاوازی بیروراو هەلوێستی...
كۆمیته‌ی هه‌رێمه‌كان هه‌ڵوه‌شایەوە.. یان هه‌ڵیانوه‌شانده‌وه‌ ؟
| 5/10/2018 | (5)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

تەندروستی جیهانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی سەرهەڵدانەوەی ئیبۆلا سازدەدات 14 کاژێر لەمەو بەر |

تەندروستی جیهانی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە لەبارەی سەرهەڵدانەوەی ئیبۆلا سازدەدات

ژمارەی حاڵەتەکان لە کۆنگۆ روو لە زیادبوونە زۆرتر
لە بەسرا زیاتر لە سەد هەزار کەس بە ئاوی پیس ژەهراویبوون دوێنێ کاژێر 10:22 |

لە بەسرا زیاتر لە سەد هەزار کەس بە ئاوی پیس ژەهراویبوون

پۆخڵیی ئاوەکە شەش هێندەی ئەوەیە کە بە نەشیاو زۆرتر
0.281 seconds