وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

پۆمپیۆ: ئەردۆغان پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی کوردانی سووریا دەربڕیوە

لەلایەن رێکار عەزیز 10/1/2019
پۆمپیۆ: بڕیارەکەی سەرۆک بۆ کشانەوە زۆر روونە، وێنە: AFP

رووداو - هەولێر 

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە هەولێر قسەی بۆ میدیاکان کرد و رایگەیاند ئەردۆغان پابەندبوونی خۆی بە پاراستنی کوردانی سووریا دەربڕیوە.


مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەدوای کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسروور بارزانی رایگەیاند دەبێت ئەوان دڵنیابن کە ئەو کوردانەی شان بەشانی ئەوان شەڕی داعشیان کردووە، پارێزراو دەبن.

پۆمپیۆ جەخت دەکاتەوە لەوەی؛ بەر لە کشانەوەیان لە سووریا، کۆتا بەشی ئەو چەکدارانەی داعش کە ماون لەناویان دەبەن. 

دەقی پرسیار و وەڵامەکان لە مایک پۆمپیۆ:

پرسیار: سەرۆک ئەردۆغان وا دەردەکەوێت کەمتر بە پەرۆش بێت سەبارەت بە کشانەوەکە لە سووریا، لەکاتێکدا ئێستا ئێوە پاراستنی کوردتان وەکو مەرجێک داناوە؛ ئایا ئەمە هەموو کشانەوەکە دەخاتە بەردەم مەترسی، یان چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەمەدا دەکەن؟ 

مایک پۆمپیۆ: نەخێر بڕیارەکەی سەرۆک بۆ کشانەوە زۆر روونە.

پرسیار: ئێوە چۆن مامەڵە لەگەڵ پەیوەندییەکانتان دەکەن لەگەڵ کورد و تورکیادا؟

مایک پۆمپیۆ: ئێمە حاڵی حازر لەگفتوگۆداین لەگەڵیان دەربارەی ئەوەی چۆن ئەمکارە ئەنجامبدەین بەشێوەیەک، کە هێزەکانمان پارێزراو بن و لەکاتی کشانەوەماندا ئەمریکییەکان سەلامەتن، هەروەها ئەرکی لەناوبردنی دواهەمین ئەندامی خەلافەت بەئەنجام دەگەیەنین.

پرسیار: ئایا بەشێک لەو ئەرکە پاراستنی کوردە، وەک ئەوەی هەفتەی رابردوو لە چاوپێکەوتنێکدا گوتت؟

مایک پۆمپیۆ: ئەوەی من گوتم، ئەوەی من هەفتەی رابردوو گوتم ئەوەیە: ئەمانە ئەو خەڵکانە بوون کە شانبەشانی ئێمە شەڕیان کرد و گرنگە ئێمە هەموو شتێک کە دەتوانین بیکەین، ئەنجامیبدەین بۆ دڵنیابوونەوە لەوەی ئەوان پارێزراو بن. ئەردۆغانیش بەڵێنی داوە؛ ئەو لەوە تێدەگات پێموابێت ئەو، ئەو زمانەی بەکارهێناوە. ئەو قسە لەسەر ئەوە دەکات کە هیچ کێشەیەکی لەگەڵ کورددا نییە. ئێمە دەمانەوێت دڵنیا بینەوە لەوەی کە ئەمە بابەتەکەیە، منیش دڵنیام لەوەی کە باڵیۆز جێفری و ئەوانی دیکەش لە چەند رۆژی داهاتوودا گەشتی ناوچەکە دەکەن، ئێمە لەو بارەوە پێشڤەچوونی راستەقینە بەدەستدێنین. 

پرسیار: ئەو هەروەها ئەم گرووپانەی وەک یەپەگەی بە هەڕەشەیەکی جددی بۆ سەر تورکیا ناوبردووە.

مایک پۆمپیۆ: ئەو قسەی لەسەر ئەوە کردووە کە تیرۆریستەکان دەبنە هەڕەشەیەکی گەورە. ئێمە دەزانین کە هەڕەشەیەک لە سەر تورکیا هەیە لە لایەن تیرۆریستانەوە و ئێمە زۆر پشتیوان دەبین. هەر شوێنێک کە ئێمە تووندڕەوەکان و تیرۆریستانی تێدا ببینینەوە، ئامادەین بۆ پشتیوانیکردن لە هەر وڵاتێک کە ئامادەیە لە دوای ئەوان بچێتە ئەوێ. ئەوە تورکیا و ئەوانی دیکەش دەگرێتەوە. 




 

پێداچوونەوە: هەڵات رێبوار

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : پۆمپیۆ
2612 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 19/01/2019 10:49:00 ص
هه تا کوردستان به شیک بیت له عیراق ئه مریکا و ئه وانیتریش ناتوانن کورد وه ک حه لیفیکی ستراتیژیک بو خویان دا بنین ! به واتایه کی دیکه کورد هه تا نه...
سرهد | 22/01/2019 08:30:35 ص
لێکدانەوەیەکى واقیعبینانەیە، دەست خۆش برا.
لە چاوەڕوانیی گۆڕانكارییە هەرێمییەكاندا
| 19/1/2019 | (2)
Azad Azad | 21/01/2019 08:38:25 م
ده‌ست خۆش بۆ بۆچونه‌كانت كاك مه‌جید گلی، به‌قه‌ناعه‌تی من ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌وێت توركیا راگرێت به‌ ئارامی وه‌ك هاو په‌یمان به‌ڵام له‌ راستیدا بۆ...
سیناریۆ و نهێنییەكانی پشت ناوچە ئارامەكەی سووریا
| دوێنێ کاژێر 09:49 | (1)
Azad Azad | 21/01/2019 07:25:55 م
تاوانی هه‌ر گه‌وره‌ و درندانه‌ منداڵ كوشتنه‌ ...!!! حه‌قی وایه‌ له‌هه‌ر كۆی دونیابێت بی هێنرێته‌وه‌ دادگای بكرێت و سزای هه‌ڵواسینی بۆ ده‌ركرێت.
وردەکاریی کوژرانی باوک و کوڕە سێ ساڵانەکەی لە حاجیاوا
| دوێنێ کاژێر 08:50 | (1)
Rebwar | 21/01/2019 12:09:08 م
Dastxosh
Rizgar Khoshnaw | 21/01/2019 05:08:48 م
خوێندنه وه ی شته کانی ڕێبوار تامێکی زۆر تایبه تی هه‌ یه ، هه‌ رچه نده له وانه یه ڕێک وه کو ئه و بیر نه که یته وه ، به ڵا م ئه وه نده ورده کاری به...
دوای ئۆكتۆبەرچییەكان نۆرەی بەرهەم ساڵحە
| 21/1/2019 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە دوێنێ کاژێر 10:24 |

وەرزشکردن ئەگەری نەخۆشییەکانی دڵ دووهێندە کەمدەکاتەوە

لەو کەسانەی فاکتەری مەترسیداریان هەیە زۆرتر
تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟ دوێنێ کاژێر 10:11 |

تەندروستترین پێکهاتەکانی ژەمی بەیانی چین؟

پێکهاتەکانی رەنگاورەنگ و هەمەجۆر بن زۆرتر
0.171 seconds