وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی ئیتاڵیا و فەرەنسا گرژیان تێکەوتووە

لەلایەن رێکار عەزیز 10/2/2019
جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا: ئامادەم بە پێ بچمە پاریس بۆ چارەسەری سێ کێشە

رووداو - هەولێر

حکومەتی فەرەنسا پشتگیریکردنی خۆپیشاندانی "هێلەک زەردەکان"ی لەلایەن حکومەتی ئیتاڵیاوە  بە ئاسایی وەرنەگرت و باڵیۆزی وڵاتەکەی لەو وڵاتە بانگهێشتکردەوە. 

هەڵوێست و مامەڵەی ئیتاڵیا لە بەرامبەر خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکاندا فەرەنسای تووڕەکردووە، بەتایبەتی لە چەند هەفتەی رابردوو کە داواکاری بەشێک لەو خۆپیشاندەرانی فەرەنسا بۆ دەستلەکارکێشانەوەی ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی ئەو وڵاتە گۆڕاوە.

ناتالی لیوزی، وەزیری فەرەنسا بۆ کاروباری ئەوروپا پشتگیری ئیتاڵیا لە هێلەک زەردەکان بە هەوڵێکی نادۆستانە ناودەبات و دەڵێت "وشە و هەڵسوکەوت هەن کە بەسەریەکدا کەڵەکەبوون و زۆر نادۆستانەن و پێویستیش نین. ویستمان لە بەرامبەر ئەم هەڵسوکەوتانەدا بەمشێوەیە ناڕەزایی خۆمان دەرببڕین. لەبەر ئەم هۆکارەدا باڵیۆزی خۆمان کشاندەوە. هیواخوازین پەیامەکەمان گەیشتبێت".

هۆکاری ناکۆکییەکانی ئێستای نێوان دوو وڵاتەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، هەفتەی رابردوو جێگری سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا لەگەڵ یەکێک لە رێکخەرانی هێلەک زەردەکان کۆبووەوە و پشتگیری رۆمایشی بۆ دەربڕی.

ناتالی لیوزی دەڵێت "ئەوەی بەتوندی دژی دەوەستمەوە ئەوەیە کەسێک کە ئەندامی حکومەتی ئیتاڵیایە دەچێتە وڵاتێکی دراوسێ کە دۆست و هاوپەیمانە بێ ئەوەی ئاگادارمان بکاتەوە، چاوی بە کەسێک دەکەوێت کە داوای دەستلەکارکێشانەوەی سەرۆککۆمار، هەڵوەشاندنەوەی حکومەت، داوای شەڕی ناوخۆ و دامەزراندنی حکومەتێکی سەربازی دەکات. ئەمە بیرۆکەیەکی زۆر خراپی بەڕێز دی ماتیۆیە".

وەزیرەکەی فەرەنسا کشاندنەوەی باڵیۆزی وڵاتەکەی لە رۆما بەکاتی دەزانێت. بەڵام دەشڵێت، یەکەم هەنگاویانە لە زنجیرە هەنگاوێک، ئەگەر ئیتاڵیا لەسەر پشتگیری خۆپیشاندەران بەردەوام بێت.

ناکۆکی نێوان فەرەنسا و ئیتاڵیا تەنیا پەیوەندی بە بابەتی خۆپیشاندانەکانەوە نییە، رۆما رەخنە لە هەندێک لە سیاسەتەکانی پاریس دەگرێت، بەتایبەت لە پرسی کۆچبەراندا.

حکومەتی فەرەنسا رێگەنادات هیچ کۆچبەرێک لەڕێگەی ئیتاڵیاوە بچێتە ناو وڵاتەکەی و ئەوەش وایکردووە، ژمارەیەکی زۆر کۆچبەر لە ئیتاڵیا بمێننەوە و گوشارێکی گەورە لە سەر حکومەت دروستبێت. 

رۆژی 7ـی ئەم مانگە، ماتیۆ سالڤینی، وەزیری ناوخۆی ئیتاڵیا، کە هاوکات جێگری سەرۆکوەزیرانی وڵاتەکەیەتی رایگەیاند، چەند جارێک ئامادەیی خۆی دەربڕیووە کە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان لەگەڵ فەرەنسا بچێتە پاریس و لەگەڵ بەرپرسانی ئەو وڵاتە کۆببێتەوە.

سالڤینی گوتی "من ئامادەم بچمە پاریس، هەتا ئەگەر پێویست بکات بە پێ دەڕۆم، چونکە سێ دۆسییەی پەیوەندیدار بە بەرژەوەندی نیشتمانی ئیتاڵیا هەن کە پێویستە چارەسەربکرێن".

ماتیۆ سالڤینی نێوەڕۆکی سێ پرسەکەی ئاشکراکرد و گوتی "یەکەم، 15 تیرۆرستی ئیتاڵی هەیەن کە بۆ چەندین دەیە دەبێت لە فەرەنسا شامپەین دەخۆنەوە، ئەمەش لە کاتێکدا دەبووایە لە ئیتاڵیا لە زینداندا بوونایە. دووەم، سەبارەت بە کێشەی ئەم دوو ساڵەی رابردوو لەسەر سنوورەکانی نێوان فەرەنسا و ئیتاڵیا، حکومەتی فەرەنسا کە لەڕووی بەخشندەیی و میواندۆزستییەوە وانەی بە ئێمە دەگوتووتەوە، ئێستا 60 هەزار کۆچبەر کە لەنێویاندا منداڵ و ژن هەن، رەتیکردوونەتەوە و لە شەوانە لەنێو دارستانەکاندا پشتگوێدەخرێن، کە لە دیدی من ئەوەش نابێت رەفتاری وڵاتێکی خاوەن شارستانی بێت. سێیەمیش جەندرمەکان کۆنترۆڵی گەشتیارانی نێو شەمەندەفەرەکانیان کردووە کە لە ئیتاڵیاوە بەرەو فەرەنسا دەچن، ئەوەش کاتێکی زۆری خەڵکی وڵاتی ئێمە بەفیڕۆدەدات".

لەگەڵ دروستبوونی ئەو گرژیەدا لە پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو ئەندامەی یەکێتیی ئەوروپا، شەپۆلێکی دیکەی خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان هەندێک لە شار و شارۆچکەکانی فەرەنسای گرتەوە.

ڤیڤیان، هاووڵاتی فەرەنسییە و دەڵێت "کاتێک هەژاری لە فەرەنسا دەبینم، کاتێک خەڵک دەبینم لەلایەن حکومەتەوە پشتگوێخراون، نەوەک تەنیا ئەمجارە بەڵکو چەندین ساڵە، ئینجا لە لایەن سارکۆزییەوە بێت یا ئەوانی دی، بەخۆم دەڵێم، پێویستە کردار بنوێنین. چیدی باوەڕم بە هەڵبژاردن نەماوە".

زیاتر لە 10 هەفتەیە خۆپیشاندانی هێلەک زەردەکان شار و شارۆچکەکانی فەرەنسای گرتووەتەوە.
خۆپیشاندانەکان لە چوارچێوەی داواکارییەکان بۆ باشترکردنی بژێوی ژیانی خەڵک نەماونەتەوە و خۆپیشاندەران داوای هەڵوەشاندنەوەی حکومەت دەکەن.


داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.265 seconds