وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

تۆنی بلێر لەبارەی "برێکزت بەبێ رێککەوتن" هۆشداری دەدات

لەلایەن دیار کوردە 10/2/2019
تۆنی بلێر، فۆتۆ: AFP
تۆنی بلێر، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

تۆنی بلێر رایگەیاند، نەبوونی رێککەوتن لەبارەی برێکزت (چوونەدەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا)، لەڕووی ئابوورییەوە مەترسییەکی گەورەی بۆسەر بەریتانیا و پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هەردوو ئێرلەنداکە دەبێت.

لە هەڤپەیڤینێکدا تۆنی بلێر، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا رایگەیاند "ئەگەر هیچ رێککەوتنێکمان لەبارەی برێکزت نەبێت، ئەو کاتە لەڕووی ئابوورییەوە زۆر زۆر مەترسیدار دەبێت بۆ بەریتانیا".

بەگوتەی تۆنی بلێر، ئەگەر رێککەوتن نەبێت ئەوا  پرۆسەی ئاشتیش لە ئیرلەندا "رووبەڕووی تێکشکان دەبێتەوە". دەشڵێت "ئەو کاتە سنوورێکی زۆر تووندت دەبێت. نەبوونی هیچ رێککەوتنێک بۆ برێکزت واتە سنوورێکی زۆر تووند لە نێوان ئیرلەندای باکوور و باشوور. هەروەها درزێکی گەورەش لەنێو شانشینی بەریتانیا دروستدەکات".

لە هەمانکاتدا کریستین لاگارد، بەڕێوەبەری سندووقی نەختی نێودەوڵەتی  لە پانێڵێکدا لە کۆڕبەندی حکومەتەکانی جیهان لە ئیمارات رایگەیاند، چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا هەرچۆنێک بێت، "چوونەدەرەوەیەکی قورس دەبێت و پرۆسەیەکی ئاسان نابێت".

لاگارد گوتیشی، ئاڵوگۆڕە بازرگانییەکان لەنێوان بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا بە هەر شێوەیەک بێت، لە دوای برێکزیت لەم دۆخەی ئێستا باشتر نابێت. 

رۆژی 29ـی مانگی 3ـی ئەمساڵ دوا وادەیە بۆ رێککەوتنی برێکزت لەنێو بەریتانیا و یەکێتیی ئەوروپا. تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا لە هەوڵدایە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەوروپا رێککەوتنێکی نوێ واژۆبکەن، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو پەرلەمانی بەریتانیا رێککەوتنەکەی پێشووری رەتکردەوە.

دوای ئەوەی لە گشتپرسییەکەی ساڵی 2016، لە 52%ـی بەریتانییەکان دەنگیان بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا دا، لەو کاتەوە هەردوولا لە گفتوگۆدا بوون بۆ گەیشتن بە رێککەوتن، هەرچەندە دواتر رێککەوتن کرا بەڵام پەرلەمانی بەریتانیا رێککەوتنەکەی رەتکردەوە.

هەفتەی رابردووش دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی ئەوروپا رایگەیاند، یەکێتیی ئەوروپا و بەریتانیا هەموو بەڵگە و راپۆرتەکانیان خستوونەتە بەردەم یەکدی تاوەکو لەسەر برێکزیت رێککەوتوون و گوتیشی "ئێستا پەشیمانبوونەوە لە رێککەوتنەکە نییە و بژاردەی نوێشیان بۆ بەریتانیا نییە".



داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.187 seconds