وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ناتەنیاهۆ: لە کۆنفرانسی وارشۆ باسی ئەوە دەکەین چۆن ئێران رابگرین

لەلایەن دیار کوردە 10/2/2019
 بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فۆتۆ: AFP
بنیامین ناتەنیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، فۆتۆ: AFP

رووداو - هەولێر

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، ئێران بابەتی سەرەکی کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست لە وارشۆ دەبێت. وەزیری دەرەوەی ئێرانیش دەڵێت، کۆنفرانسەکە پێش دەستپێکردن، شکستی هێناوە.

لە کۆبوونەوەی کابینەی حکومەتەکەیدا، بنیامین ناتەنیاهۆ رایگەیاند "ئەم هەفتەیە بەرەو کۆنفرانسی ئاشتی و ئاسایش لە وارشۆ بەڕێدەکەوم. لەوێ چاوم بە مایک پێنس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا و سەرکردەکانی دیکە دەکەوێت".

سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، لە هەفتەی یەکەمی کۆنفرانسەکەدا ئێران بابەتی سەرەکی دەبێت، باس لەوە دەکرێت کە "چۆن رێگری بکرێ لەوەی ئێران پێگەی خۆی لە سووریا بەهێز بکات و  کۆتایی بە شەڕەنگێزییەکانی لە ناوچەکەدا بهێنین". 

هەر لەبارەی کۆنفرانسەکەی وارشۆ، محەممەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە کۆنفرانسەکەدا ئەمریکا جەخت لە هەڵوێستی دژایەتی ئێران دەکاتەوە، بەڵام چارەنووسی کۆنفرانسەکە هەر پێش دەستپێکردنی، شکستهێنانە.

جەواد زەریف گوتی، ئەمریکا رێککەوتنێکی گەورەی کردبوو بۆ ئەوەی کۆنفرانسێکی دژە-ئێران بەڕێوەبچێت لە وارشۆ، بەڵام لەو هەنگاوەدا شکستیان هێناوە، هەر بۆیە ناوی کۆنفرانسەکەیان گۆڕی و گوتیان دژی ئێران نییە.

بەگوتەی وەزیری دەرەوەی ئێران، بەشدارینەکردنی سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسەکەدا یەکەم شکستی کۆنفرانسەکەیە، کە لە جێگەی ئەو جێگری سەرۆک بەشداری دەکات. دەشڵێت، کۆنفرانسەکە بەوشێوەیە بەڕێوەناچێ کە ئەمریکا خواستی لەسەری بوو.

کۆنفرانستی وارشۆ لەنێوان 13 و 14ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت و باس لە ئاشتی و سەقامگیری لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکرێت.

 

داڕشتنەوە: حەکیم داود

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.234 seconds