وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریدەدات لە ئەگەری دروستبوونەوەی شەڕ

لەلایەن مەجید نیزامەدین گلی 12/11/2018
داوادەکرێ وڵاتان کار بە میکانیزمی فرەلایەن بکەن

رووداو - نیویۆرک

لە یادی 100 ساڵەی جەنگی یەکەمی جیهانیدا، کە نزیکەی 40 ملیۆن کەسی کوشت و بریندارکرد، سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریەکی مەترسیداریدا و رایگەیاند، پێویستە کار بە میکانیزمی فرەلایەنە بکرێت.

ئەنتۆنیۆ گوتێرێز، سکرتێری گشتی نەتەوەیکگرتووەکان گوتی "بەبێ میکانیزمی کاری فرەلایەنە بۆ چارەسەرکردنی کێشە نێودەوڵەتییەکان، جەنگی یەکەمی جیهانی دەستیپێکرد و پاشان جەنگی دووەمی جیهانی، ئینجا ئەم میکانزیمە فرەلایەنەی ئێستا دروستکرا".

سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو میکانیزمە نێودەوڵەتییەی بە هۆکاری سەرەکی دانا بۆ رێگەگرتن لە جەنگی سێیەمی جیهانی. بەڵام سکرتێری گشتی و نوێنەرانی دەیان وڵات لە کۆبوونەوەیەی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایانگەیاند، ئەو میکانیزمە ئێستا لەژێر هەڕەشەدایە. 

ئەو میکانیزمە بە "مەلتای لاترالیزم" ناسراوە. بەگوێرەی ئەو میکانیزمە وڵاتان لەجیاتی بە تەنیا یان بە دووقۆڵی کار بۆ ئامانجێک بکەن، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆر لە وڵاتان پێکەوە هاوکاری دەکەن بۆ گەشتن بە ئامانجێکی هاوبەش. لە ساڵی 1946 ئەمریکا و یەکێتی سۆڤیەت و بەریتانیا بۆ رێگەگرتن لە جەنگی سێیەمی جیهانی لەسەر ئەو میکانیزمە نەتەوەیەکگرتووەکانیان دامەزراند.

بەڵام دۆناڵد ترەمپ، یەکەمین سەرۆکی ئەمریکایە کە لەناو بارەگای سەرەکی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو میکانیزمی فرە لایەنانە و جیهانگیریەی رەتکردەوە کە بەهۆکاری رێگەگرتن لە جەنگی سەرتاسەری دادەنرێت.

دۆناڵد ترەمپ گوتی "ئێمە ئایدۆلۆژیای جیهانگیری رەتدەکەینەوە و نیشتیمانپەروەری جێبەجێدەکەین".

رۆژی هەینیش نیکی هایلی، نوێنەری ئەمریکا لە نەتەوەیەکگرتووەکان رایگەیاند، کاری فرەلایەنانە دەکرێت پێچەوانەی بەرژەوەندی ئەمریکا بێت.

و ئیدارەی ترەمپ ئەم بۆچوونەی بە کردار جێبەجێکردووە بەتایبەتی لە دژی ئێران کاتێک بەبێ هەماهەنگی لەگەڵ رووسیا و وڵاتە زلهێزەکانی دیکە لە رێککەوتننامە ئەتۆمییەکە کشایەوە و ئێستا ئەمریکا تاکلایەنانە سزای ئێران دەدات.

غوڵام عەلی خۆشروو، باڵیۆزی ئێران لە نەتەوەیەکگرتووەکان دەڵێت "جیهان نابێت رێگەبدات بە ئەمریکا کە بەردەوامبێت لە سیاسەتی لووتبەرزی تاکلایەنانە".

لە بەرامبەردا، نەتەوەیەکگرتووەکان نەک هەر هەڵوێستی نییە بەڵکو سکرتێری گشتی تاوەکو ئێستا وەڵامی نامەی فەرمی ناڕەزایی ئێرانی دەربارەی سزاکانی ئەمریکا نەداوەتەوە.

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟
نیشانەکردن : جەنگ
1117 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:03:40 ص
هه‌ زار ڕه حمه ت له گۆڕتان بەشیر موشیر و مامۆستا نه به ز .
Rebwar | 10/12/2018 12:48:56 م
Ruhhy ba bahasht shadbet
رەسمەن ئینفیسالی بوو
| 10/12/2018 | (2)
Hawas kakaey | 10/12/2018 10:20:17 ص
توركمانه كان پشتيان به توركيا قايمه ،مه سيحيه كان پشتيان به ئه مريكا قايمه ، ئه ى كاكه يى داماو پشت به كى ببه ستيت بو ئه وه ى وزاره تى ...
رووداو پشکی پارتی و یەکێتی و گۆڕان لە کابینەی نۆیەم ئاشکرا دەکات
| 10/12/2018 | (1)
كاميران بامه رنى | 09/12/2018 01:52:07 ص
وهگرتنی خه لاتی روزنه مه وانی UN پیروزت بئت هه رسه رکه وتوییت. بابه ته که ت زور گرنگ و له جئگا و کاتی خویدایه هیفیدارم لایه نه به رپرس و هه مو کوردیک...
فرهاد | 10/12/2018 09:28:46 ص
كاك مةجيد دةستت خوش بةراستي ئةوةى جنابت و نامو لةو جةند سالةى رابردوو كردتان تايبة ت لة ماوةى شةرى داعش بة ناسان\نى كور ئةو بة ناو فةرمانكةى...
ئەو دەرفەتەی کە کورد خەریکە لەدەستی دەدات
| 5/12/2018 | (9)
ئەختیار یارئەحمەد بەگ | 09/12/2018 10:26:56 ص
زۆر بە داخەوە بۆ دواماڵئاوایی گەورە پیاو مامۆستای خەمخۆری ڕاستەقینەی خەباتی کوردایەتی دکتۆر جەمال نەبەز. هەموومان مەبەستم نوخبەی ڕۆشنفکر، خەمخۆرانی...
Rizgar Khoshnaw | 10/12/2018 09:11:52 ص
بلیمه تێک ماڵ ئاوایی لێ کردین ، ڕۆحت شاد .
پرۆفیسۆر د.جەمال نەبەز کۆچی دواییکرد
| 8/12/2018 | (4)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە دوێنێ کاژێر 10:38 |

سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی زانکۆی هەولێری پزیشكی بەردەوامە

بە سپۆنسەری میدیایی تۆڕی میدیایی رووداو زۆرتر
ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت دوێنێ کاژێر 09:47 |

ئەمڕۆ لە سلێمانی و شەممە لە دهۆک پشكنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەکرێت

ئەنتیتۆباکۆ زاراوەیەکی تەندروستی جیهانییە و بە زۆرتر
پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات 12/12/2018 |

پشکنینی بەشداربووانی ئەنتیتۆباکۆ دەستپێدەکات

ژمارەی بەشداربووان 9000 کەسی تێپەڕاندووە زۆرتر
0.156 seconds