وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

هەواڵگری ئەمریکا: رووسیا زانیاری شەرمەزارکەری لەسەر ترەمپ کۆکردووەتەوە

لەلایەن زانا بەهرام 11/1/2017
ترەمپ و مێلانیای هاوژینی
ترەمپ و مێلانیای هاوژینی

رووداو - ئاژانسەكان

دوای ئەوەی چەند میدیایەکی ئەمریکا بڵاویانکردەوە، رووسیا زانیاری شەرمەزارکەری لەسەر سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کۆکردووەتەوە، گوتەبێژی کریمیلن رەتیکردەوە، مۆسكۆ هەوڵێکی لەو جۆرەی دابێت.

بەگوێرەی راپۆرتێکی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، رووسیا ئافرەتی لەشفرۆشی بەکارهێناوە بۆ ئەنجامدانی سێکس لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ لە کاتی مانەوەیدا لە یەکێک لە هوتێلەکانی مۆسکۆ.

دەزگای هەواڵگری ئەمریکا لە راپۆرتێکیدا ئاشکرای كردووە، رووسیا جگە لە هاکكردنی ئیمەیڵی هیلاری کلينتن و دەستوەردان لە هەڵبژرادنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، پێشتر ئافرەتی لەشفرۆشیشی بۆ کۆنترۆڵکردنی دۆناڵد ترەمپ بەکارهێناوە.

راپۆرتەکە دراوە بە هەر یەک لە باراک ئۆباما، سەرۆکی ئەمریکا و دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا.

هەر لە راپۆرتەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، دۆناڵد ترەمپ پەیوەندی راستەوخۆی لەگەڵ کریمیلن هەبووە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا و لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردنیشدا.

ئەو راپۆرتەی دەزگای هەواڵگری ئەمریکا هەرزوو لەلایەن مۆسکۆوە رەتکرایەوە و گوتەبێژی سەرۆكایەتی رووسیا، راپۆرتەکە بە ساختە ناوبرد.

رۆژی چوارشەممە 11-1-2017 دیمتری پیسکۆڤ، گوتەبێژی کۆشکی کریمیلن رایگەیاند "رووسیا هیچ زانیارییەکی شەرمەزارکەری لەسەر ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا کۆنەکردووەتەوە".

پیسکۆڤ راشیگەیاند، ئەو هەواڵانەی لە میدیاکانی ئەمریکا بڵاوبوونەتەوە "سەرلەبەری درووستکراون و هەوڵێکن بۆ تێکدانی پەیوەندی دوولایەنەمان".

لەبارەی تۆمەتەكان، دۆناڵد ترەمپ لە تویتەر رایگەیاند، نەیارە سیاسییەكانی پارەیان داوە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو هەواڵە ناڕاستە و "رووسیاش رایگەیاند، ئەو هەواڵە بەتەواوی هەڵبەستراو و بێ‌ مانایە".

ترەمپ گوتیشی "رووسیا هەرگیز هەوڵی سەرخستنی منی نەداوە. من هیچ شتێكم نییە لەگەڵ رووسیا؛ نەك رێككەوتن، نە قەرز، نەك هیچ شتێك".

دۆناڵد ترەمپ دەشڵێت، هەڵبژاردنەكەی بە ئاسانی بردووەتەوە و ئێستا نەیارەكانی دەیانەوێت ئەو سەركەوتنە بە هەواڵی ناڕاست بچووك بكەنەوە.

سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمریكا راشیگەیاندووە "دەزگا هەواڵگرییەكان نەدەبوو رێگەبدەن ئەو هەواڵە ناڕاستە بۆ رای گشتی بڵاوببێتەوە، كە دوایین كردنە ئامانجی منە. ئایا ئێمە لە سەردەمی نازییەكانی ئەڵمانیا دەژین".
بڵاوکردنەوەی ئەو راپۆرتە لە لایەن دەزگای هەواڵگری ئەمریکا، لەکاتێکدایە کە تەنیا نۆ رۆژ ماوە بۆ دەستبەکاربوونی ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا.

بڕیارە ئەمڕۆ (چوارشەممە 11-1-2017) دۆناڵد ترەمپ یەکەمین کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی وەك سەرۆكی ئەمریكا ئەنجامبدات، کە چاوەڕواندەکرێت پرسیاری بەشێک لە رۆژمەڤانان لەسەر پرسی دەستوەردانی رووسیا بێت لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکادا.

پێداچوونەوە: حەكیم داود

نیشانەکردن : دۆناڵد ترەمپ
20853 ژمارەی بینین

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

serwan | 16/01/2018 08:30:46 ص
xabat awha dabet
گوڵستان پەروەر: پارەی كۆنسێرتەكانمان بۆ پەكەكە بوو
| 22 کاژێر لەمەو بەر | (1)
مدحت كاكه ى | 16/01/2018 12:41:39 ص
زور بيم ناخوشه با هه مو كورد به يه ك ليسته دا به زين به شه ر له كه ليان دوراين به سيا س سه تيش دوراين با به ده نكدان يه ك بين .
پارتی بە تەنیا بەشداری هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات
| دوێنێ کاژێر 05:40 | (1)
كوشش | 14/01/2018 05:43:43 م
هه ر بزيت كاك ساماني هونه رمه ندي كورد و كوردوستان.. دل نيابه سه ره راي او هه موو بيلانه دوزمن كاريانه ي به رامبه ر نيشتيمانه كه مان و روله ده ربه...
Bilal kamaran | 15/01/2018 10:39:09 م
هەر بژیت
پەیکەرەکەی سامان هیدایەت لە نێوەڕاستی شاری مۆنهایمی ئەڵمانیا داندرا
| 14/1/2018 | (2)
قسه ره ق | 13/01/2018 08:05:52 ص
خودا ئاگادارو بیت متمانه ه هه یه که سه ر که وتو ده بن چونکه ده گه ل هه مو کوردکانی پارچه کانی تر جیوازیو له سه ر کوردایه تی خو هه یه چونگه خوتان...
نەریمان محمد | 15/01/2018 10:35:14 ص
ئەوەی تورکیا شەوو رۆژ دەیڵێت و دەیڵێتەوە ، زوڵم و تەعەدایەکی زۆر بێ مانایە و هەر هێرشێکیش بکات نارەوایەو هیچ شەرعیەتێک یان پاساوێکی مەعقولی نیە و هیچ...
ساڵح موسلیم لەبارەی هێرشکردنەسەر عەفرین هۆشداری دەدات
| 13/1/2018 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خواردەمەنی سوێر، زیان لە مێشک دەدات 8 کاژێر لەمەو بەر |

خواردەمەنی سوێر، زیان لە مێشک دەدات

رۆیشتنی خوێن بۆ مێشک کەمدەکاتەوە زۆرتر
ئەو منداڵانەی هاوڕێکانیان گێچەڵیان پێدەکەن، لە داهاتوو دەرووندروست نابن 9 کاژێر لەمەو بەر |

ئەو منداڵانەی هاوڕێکانیان گێچەڵیان پێدەکەن، لە داهاتوو دەرووندروست نابن

خەمۆکی و هزری خۆکوژییان زۆرتر دەبێ زۆرتر
فشاری سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرەیان دەکات 10 کاژێر لەمەو بەر |

فشاری سەر فەرمانبەران، تووشی شەکرەیان دەکات

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە زۆرتر
0.407 seconds