وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

دۆناڵد ترەمپ: هیچ رێککەوتنێکم لەگەڵ رووسیا نییە

لەلایەن عومەر شایان 11/1/2017
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا

رووداو- هەولێر

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە یەکەم کۆنفرانسی رۆژنامەڤانی خۆیدا لەدوای ئەوەی بە سەرۆکی ئەمریکا هەڵبژێردرا تیشکی خستە سەر کارە بازرگانییەکانی و دەستێوەردانی رووسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا. ئەو گوتی: "هیچ رێککەوتنێکم لەگەڵ رووسیا نییە و تەنیا دەبمە سەرۆکی ئەمریکا و لە بازرگانی دوور دەکەومەوە".

دۆناڵد ترەمپ لە قسەکانیدا سەبارەت بە رووسیا و راپۆرتی دەزگا هەواڵگرییەکانی ئەمریکا لەبارەی دەستێوەردانی ئەو وڵاتە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا وکۆبوونەوەی لەگەڵ دەزگا هەواڵگرییەکان گوتی: "کۆبوونەوەکان کۆبوونەوەی تایبەتی بوون و بێگومان ناتوانین هەندێک لە زانیارییەکان بڵاوبکەینەوە، ئەوانەی بڵاوکرانەوە هەمووی هەواڵی ساختەن و ئەو شتانەی دەربارەی من گوتراون هیچی راست نین و ئەوانەی بڵاویانکردووەتەوە دژی من بوون".

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا گوتی: "ئەوان نەیاری من و کەسانی نەخۆشن و هەمیشە بەم شێوەیە هەواڵ بڵاودەکەنەوە، ئەم هەواڵانە نەدەبوو لەنێو هیچ دام و دەزگایەکی میدیاییەوە بڵاوبکرانایەوە چونکە بەڕاستی ئەمە شەرمێکی زۆر گەورەیە کە شتی وا بڵاودەکرێتەوە".

سەبارەت بە رۆڵی رووسیا، دۆناڵد ترەمپ گوتی: "ئەوەی پەیوەندی بە رووسیاوە هەیە دەکرێت هێرشە ئەلیکترۆنییەکان لەلایەن رووسیاوە ئەنجام درابێت، بەڵام دەکرێت لەلایەن وڵاتانی دیکەیشەوە کرابێت، دەزانین کە ژمارەیەکی زۆر هاککەر خەریکی ئەنجامدانی هێرشە ئەلیکترۆنییەکانن، لەبەر ئەوە پێموایە دەکرێت رووسیا ئەو کارەی کردبێت و دەکرێت هاککەرانی چینیش ئەو کارەیان ئەنجام دابێت، هێرشی ئەلیکترۆنی پێموانییە شتێک بێت کە تەنیا لە ئەمریکا بێت".

دۆناڵد ترەمپ گوتی: "کۆمیتەی نیشتمانی دیموکراتەکان نەیتوانیبوو کە ستراتیژیەتێکی باش دابنێت بۆ ئەوەی رێگا نەدەن کۆمپیوتەرەکانیان هاک بکرێت و ئەوە بوو کە توانیان هێرشەکە ئەنجام بدەن. ئەوان هەوڵیاندا کۆمیتەی نیشتمانی کۆمارییەکانیش هاک بکەن و زانیارییان دەست بکەوێت بەڵام نەیانتوانی. پوتین و بەرپرسانی رووسیاش گوتویانە کە ئەو هەواڵانە دوورن لە راستییەوە و من رێز لەو هەڵوێستەیان دەگرم".

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ئاماژەی بەوەکرد کە: "شتی زۆر لەوە زیاتر لەبارەی منەوە وترا لەوەی لەبارەی هیلارییەوە دەگوترا، بەڵام لەو هێرشە نەشیاوانەدا شتی زۆر وروژێندرا لەبارەی سیاسەتی دیموکراتەکان و ئەمە شتێکی زۆر زۆر خراپ بوو".

سەبارەت بە پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووسیا دۆناڵد ترەمپ گوتی: "رووسیا دەتوانێت یارمەتیدەرمان بێت بۆ ئەوەی کۆتایی بە داعش بهێنین، دەسەڵاتی ئۆباما لەکاتێکدا کۆتایی دێت کە شەڕ لەگەڵ داعش هێشتا بەردەوامە، نازانم سیاسەتم لەبەرامبەر رووسیا چۆن دەبێت و هیوادارم بگەینە ئەنجامێکی باش و بگەینە رێککەوتنێک لەگەڵ پوتین بۆ ئەوەی بتوانین کێشەکان چارەسەر بکەین، بەڵام ئایا هیچ کەسێک لەنێو ئێوەدا هەیە کە پێیوایە هیلاری لەمن تووندتر بوو لەبەرامبەر پوتیندا؟".

دۆناڵد ترەمپ رەتیکردەوە رێککەوتنی لەگەڵ رووسیا هەبێت و گوتی: "من هیچ رێککەوتن و هیچ شتێکم لەگەڵ رووسیا نییە، ئێمە دەکرێت لەگەڵ رووسیا بگەینە چەند رێککەوتنێک و دەکرێت یارمەتیدەری یەکتر بین بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ شتێکم لەگەڵ رووسیا نییە".

سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا سەبارەت بە کارە بازرگانییەکانی و بەڕێوەبردنی وڵات گوتی: "لەماوەی چەند رۆژی رابردوودا نزیکەی دوو ملیار دۆلارم خرایە بەردەم بۆ ئەوەی کە چەند رێککەوتننامەیەک واژۆ بکەم و رێککەوتننامەکانیش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاستەوە هاتبوون، ئەو کەسێک بوو کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بازرگانی دەکات و داوایان لێکردم چەند پرۆژەیەک لە دوبەی ئەنجام بدەم بەڵام من رەتمکردەوە، چونکە بەڕاستی نامەوێت لەم کاتەدا خاڵێکی نیگەرانیکەر جێبەجێ بکەم".

دۆناڵد ترەمپ هەروەها گوتی: "من نامەوێت سوود لە پێگە و دەسەڵاتی خۆم وەربگرم بۆ بازرگانی، من خاوەنی کۆمەڵە شتێکم کە کەسانی دیکە نیانە، بۆیە دەزانم چی دەکەم و سنووری دەسەڵاتەکانم وەک سەرۆکی ئەمریکا کامانەن، من دەمتوانی کە کاری بازرگانیم راپەڕێنم و لەهەمانکاتیشدا کاری دەوڵەت، بەڵام نامەوێت بەو جۆرە بێت، دەمەوێت تەواوی هەوڵی خۆم بخەمە گەڕ وەک سەرۆکی ئەمریکا بۆ ئەوەی کارەکانی خۆم بەشێوەیەکی سەرکەوتوو راپەڕێنم".

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا لە رۆژی 20-1-2017 لە رێوڕەسمێکدا لە واشنتن وەک سەرۆکی ئەمریکا دەستبەکار دەبێت.


کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

به ختیار شاکه لی | 22/01/2017 11:15:10 ص
سلاو له ولاتی سوید شاری یان یانه یه که نیه به ناوی مالمو به لکو شاره که و یانه که ناوی مالموی یه سوپاس
ئەو کوردەی ئیبراهیمۆڤیچی بردە ماڵمۆ، ریکۆردێکی دیکەی تۆمارکرد
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (1)
بارزان | 22/01/2017 10:54:21 ص
انا للة وانا اليه راجعون ديمةنيكي زور ناخؤش و هةواليكي دلتةزينة
Farhad | 22/01/2017 11:11:48 ص
INNALILLAH WA INNA ILAYHI RAJIHUN. , XWDA LEYAN XOSHBET XWA SEBURI KASUKARIYAN BDATE GUNAHA AW KORPA XNJILANANA.
ناو و وێنه‌ی قوربانیانی رووداوەكەی كەڵەك
| 23 کاژێر لەمەو بەر | (3)
ئارمانج سەردەشتی | 19/01/2017 12:22:02 م
سڵاو دەست خۆش بۆ ماندوو بوونتان کە لە سەر تلێگڕامیش جێی دەستان دیارە تکام وایە کە بۆ ئەوەی وێنە و رووداوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان ئاسان تر و بە...
Azad Azad | 22/01/2017 10:42:17 ص
ئه‌م باڵه‌خانی ١٧ نهۆمیه‌ی تاران خاوه‌نه‌كه‌ی جوله‌كه‌یه‌ وه‌جمهوریه‌تی سێداره‌ له‌ سێداره‌شی داوه‌ باڵه‌خانه‌كه‌ش ده‌سی به‌سه‌ردا گیراوه‌ ...
 باڵەخانە 17 نهۆمییەکەی تاران داڕما
| 19/1/2017 | (2)
ئه‌نوه‌ر حمه‌ڕه‌ش | 21/01/2017 08:55:50 م
مانای ئه‌وه‌یه‌ شه‌ڕی براكوژیش له‌ ڕۆژئاوا مسۆگه‌ره‌.
ahmad | 22/01/2017 06:46:26 ص
پیاوه تی بکه ن ببن به یه ک هیز با نه له ژیر ناوی ئه وان بن نه ئیوه. پیم وایه ناحه ق نیه ئه گه ر نه هیلن بچنو بو سوریا له به ئه وه ی دوو هیز دروست نه...
كار بۆ دامەزراندنی سوپای رۆژئاوای كوردستان دەكرێت
| دوێنێ کاژێر 11:15 | (2)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە 49 خولەک لەمەوبەر |

لە باكووری كوردستان نەخۆشخانەیەكی تایبەت بە ئاژەڵان كراوەتەوە

نەشتەرگەری بۆ پشیلەیەك كرا زۆرتر
ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن 1 کاژێر لەمەوبەر |

ساڵانە 25 هەزار ئەفغانی بیناییان لەدەستدەدەن

رێژەی نابینابوون ستانداردی جیهانیی تێپەڕاندووە زۆرتر
کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی 1 کاژێر لەمەوبەر |

کارزان مەحموود میوزیک بۆ گەیمی "Battlefield-1" دادەنێت

ئه‌م گه‌یمه‌ به‌ به‌ناوبانگترین و پڕفرۆشترین زۆرتر
0.157 seconds