وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

پۆمپیۆ دەچێتە وارشۆ بۆ پێکهێنانی هاوپەیمانی دژی ئێران

لەلایەن رێکار عەزیز 11/2/2019
 مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا
مایک پۆمپیۆ، وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا

رووداو-هەولێر

وەزیری دەرەوەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە گەشتێک دەستپێدەکات بۆ هەنگاریا و سلۆڤاکیا و پۆڵەندا بە ئامانجی پێکهێنانی هاوپەیمانییەک دژی هەڵسوکەوتەکانی ئێران.


چەند بەرپرسێکی ئیدارەی ئەمریکا ئاشکرایانکرد پۆمپیۆ لە گەشتەکەیدا هەوڵی قەرەبووکردنی نەبوونی ئەمریکا دەدات کە زیاتر زەمینەی رەخساند بۆ زیادبوونی هەژموونی چین و رووسیا لە ناوەڕاستی ئەوروپا.

گەشتەکەی وەزیری دەروەی ئەمریکا هەروەها سازکردنی کۆنگرەیەک لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا لەخۆ دەگرێ. هەروەها سەبارەت بە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەرپرسانی ئیدارەی ئەمریکا دەڵێن، واشنتن خوازیارە هاوپەیمانییەکی تێدا دروستبکات دژی ئێران.

هاوکات هەوڵی زیاتری مایک پۆمپیۆ لە گەشتەکەیدا بۆ رۆژهەڵاتی ئەوروپا زیاتر چڕ دەبێ لەسەر کۆنگرەی ئایندەی ئاشتی و ئاسایش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە بڕیارە لە 13ی ئەم مانگە لە وارشۆی پایتەختی پۆڵەندا سازبکرێ.

ئامانجی سەرەکی ئەمریکا لە کۆنگرەی وارشۆ زیاتر گوشارخستنە سەر ئێران دەبێ دژی هەڵسوکەوتی "رووخێنەری" ئێران لە ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆتاییهێنان بە بەرنامە ناوکی و مووشەکییەکەی.

لەلایەکی دیکەوە جێگری سەرۆکی ئێران، ئیسحاق جەهانگیری سەبارەت بە کۆنگرەی وارشۆ رایگەیاند: هۆکاری سازکردنی ئەم کۆنگرە، شکستهێنانی سزاکانی ئەمریکایە لە چۆکدادان بە ئێران.

پێداچوونەوە؛ عومەر شایان

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

Srur barzani | 11/02/2019 03:00:29 م
زۆر سوپاسی ئەم مامۆستایە و برایە دەکەم بە راسی ئەوە کارێکە کە بۆ کەسێک و دوو کەس نیە بۆ میلەتێکە ئەو کارە ئینشاللە بە هیوای سەرکەوتن و کاری باشتر و...
کەریم | 14/02/2019 09:43:37 ص
زۆر سپاس بۆ کاک بۆکانی بەڕێز بۆ ئەم کارە گەورەیە دەست خۆش و سەرکەوتوبیت.
گەنجێک هەوڵدەدات شێوەزاری سۆرانی بۆ گوگڵ زیادبکات
| 11/2/2019 | (2)
hershhaji | 11/02/2019 02:53:55 م
باشە لێرەدا پرسیار ئەوە یە ئەی چۆن بڕوانامەی پۆلی ۱۱ و۱۲یان داوەتێ ؟؟؟؟
omer salem | 13/02/2019 08:33:21 م
slaw
قوتابییەك لە زانكۆوە دەگەڕێندرێتەوە ئامادەیی
| 11/2/2019 | (2)
Rebwar | 11/02/2019 01:53:12 م
Dastxosh
پارتی دەبێ خۆی لەو داوە رزگار بكات
| 11/2/2019 | (1)
Adnan sherwani | 11/02/2019 12:16:27 م
كاك قوباد باسی لیڤەرپول دەكات لە بەر ئەوەی زۆر دەناڵێنن لە دەستی گەورەكەی ئینگلتڕا ولە 24 مانگ دوبارە لێتان دەبەینەوە لە ناو ئۆلتڕافۆرد
قوباد تاڵه‌بانی: سندان له‌ لیڤه‌رپوول
| 10/2/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

 ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە 5 کاژێر لەمەو بەر |

ئەمڕۆ نەخۆشخانەی گشتیی بلێ یادی سێیەمین ساڵیادی دامەزراندنی دەکاتەوە

نەخۆشخانەکەیان چەندین پێشکەوتنی بەرچاوی بەخۆیەوە زۆرتر
جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین دوێنێ کاژێر 01:48 |

جەواد زەریف بۆ رووداو: پەیوەندییەکی ئابووری باشتر لەگەڵ کوردستان بنیاددەنێین

"کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ راوێژکاری زۆرتر
خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات 14/2/2019 |

خەوی باش، سیستەمی بەرگری جەستە بەهێزدەکات

سیستەمی بەرگری وەڵامدانەوەی باشترە زۆرتر
0.281 seconds