وەرە ژوورەوە / خۆت تۆمار بکە

وەک میوان بابەت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

وەکو میوان کۆمێنت دابنێ

ئیمەیلەکەت بە کەس پیشان نادرێت
کۆمێنتەکەت بەناوی خۆت بڵاوبکەوە

چوونە ژوورەوە

یان وەکو بەکارهێنەر پەیوەندیمان پێوە بکە
 

ئیمەیل

 

كوردى | Kurdî | English | Türkçe | عربي
Rudaw

جیهان

یەکێتیی ئەوروپا ماوەی برێکزیتی بۆ 31ـی ئۆکتۆبەر درێژکردەوە

لەلایەن ئاڵا شاڵی 11/4/2019
تێریزا مەی هیواخوازە پێش 22ی ئایار لە یەکێتیی ئەوروپا بچنەدەرەوە

رووداو - هەولێر

یەکێتیی ئەوروپا ماوەی دەستپێکردنی پرۆسەی برێکزیت (چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتییەکەی) بۆ 31ی ئۆکتۆبەری ئەمساڵ درێژکردەوە. سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا هیواخوازە پێش 22ی ئایار بچنەدەرەوە.

دۆناڵد توسک، سەرۆکی ئەنجوومەنی یەکێتیی ئەوروپا لەدوای لووتکەی یەکێتییەکە رایگەیاند، 27 وڵاتەکەی ئەندام لە یەکێتیی ئەوروپا لەگەڵ بەریتانیا رێککەوتن ماوەی برێکزیت بۆ 31ی ئۆکتۆبەر درێژبکەنەوە.

بەگوتەی دۆناڵد توسک، ئەو وادەیە شەش مانگی دیکە بە بەریتانیا دەدات کە "باشترین رێگەچارە" بۆ چوونە دەرەوەی لە یەکێتیی ئەوروپا بدۆزێتەوە.

درێژکردنەوەکە لەسەر داوای تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا بووە، ئەوەش دوای ئەوەی نەیتوانی پەرلەمانی وڵاتەکەی رازیبکات دەنگ بۆ رێککەوتنی نێوان لەندەن و برۆکسل لەو بارەوە بدەن.

مەی: بە قسەی منیان بکردایە ئێستا لە دەرەوە بووین

لەدوای کۆتاییهاتنی لووتکەی یەکێتی ئەوروپا تێریزا مەی، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیاش رایگەیاند، بۆ سێجار دەنگی بۆ چوونەدەرەوە لە یەکێتیی ئەوروپا داوە، ئەگەر پەرلەمانتارانی وڵاتەکەشی پشتیوانیان لەم چوونەدەرەوەیا کردبا، ئێستا لە دەرەوەی یەکێتییەکە بوون.

تێریزا  مەی راشیگەیاند، بۆ ئەوەی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا بەشدارنەبن، هیواخوازە بەر لە 22ی ئایار لە یەکێتییەکە بچنە دەرەوە.

مێرکڵ: برێکزیتی رێکخراو لە کاتەکەی گرنگترە

راوێژکاری ئەڵمانیا راشیگەیاند، ئەوەی گرنگە رێککەوتنێکی رێکخراوە نەک کاتی چوونەدەرەوەی بەریتانیا لە یەکێتیی ئەوروپا.

ئەنگێلا مێرکڵ گوتیشی "بە بۆچوونی من بۆ ئێستا گرنگە یەکێتیی ئەوروپا گوشاری زیاتر نەخاتە سەر بەریتانیای مەزن، داواکارییەکانی و چاوەڕوانییەکانی ئێمە زۆر روونن. دەبێت ئێمە ئەو رێگەیانە بدۆزینەوە کە دڵنیابین لەوەی پەیوەست دەبین بە رێککەوتنی کشانەوە، بۆیە گرنگ نییە کە کاتەکە کەی دەبێت".

کۆمێنتەکان

 
کۆمێنتێکی نوێ دابنێ
وەکو میوان کۆمێنت دادەنێی یان بە چوونە ژوورەوە؟

ببە بەشێک لە (رووداوی تۆ)

بابەت و وێنە و ڤیدیۆکانت لەگەڵ رووداو بەش بکە

قسەی تۆ

ره شید | 13/04/2019 05:18:11 م
ده ست خوش کاک " مامه ند" هه موو خه لکی کوردستان دلنیا بن کابینه ی نوی ؛ کوردستانیکی نوی پیشانی جیهان ده داتن !ئیمه سه رده که وین .
ستراتیژی كابینەی تازە
| 12/4/2019 | (1)
ئاسۆ | 12/04/2019 01:29:39 م
سڵاوو ڕێز، سەرەتا سپاس بۆ نوسینی ئەم بابەتە. هەر وەک بەڕێزتان ئاماژەتان بە نەبوونی دیپڵۆماسی دیجیتاڵی کورد کردووە،بەڵام، لە هەمانکاتدا لە کوردستان بە...
ستار | 12/04/2019 07:15:58 م
ده ست خۆش ڕاست ئه فه رمی های تاك له هه مو بواره کاندا ڕۆڵی کاریگه ری گێراوه له په یوه ندی و ئاڵو گۆڕی زانیاریدا
بارزانی لە سریلانكا
| 12/4/2019 | (3)
Aso | 12/04/2019 04:18:07 م
کاتێک لە هەموو شوێنێکی هەرێمی کوردستان ئاڵای عێراق شەکاوەیە و مووچەی خەڵکی کوردستان لە بەغداوە دێت ، دەبێ حکومەتی هەرێمی کوردستانیش ڕەچاوی ...
کۆنسوڵی ئێران لە هەولێر هۆشداریی دەداتە هەرێمی کوردستان
| 12/4/2019 | (1)
Peshwaz | 12/04/2019 04:06:32 م
بيزه حمه ت بوچى او زانياريانه كو اكه نه وه له خلقى پردى
23 گوندی شارۆچکەی بەرکاری زاخۆ چۆڵکراون
| 12/4/2019 | (1)

لە بەشەکانی دیکەی رووداوەوە

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە 13 کاژێر لەمەو بەر |

خۆپیشاندەرانی سوودان درووشمی تووندتر لەدژی سووپا دەڵێنەوە

جلوبەرگی ئەوانەیان هەڵواسی کە دەستیان لە کوشتنی زۆرتر
ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات 15 کاژێر لەمەو بەر |

ئاسایشی راپەڕین دوو کەس بە پێنج کیلۆ ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیردەکات

ماددە هۆشبەرەکە لە جۆری کریستاڵ بووە زۆرتر
لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز 17 کاژێر لەمەو بەر |

لافاوی حەشدی شەعبی لە ئەهواز

چەندین بۆچوون لەبارەی ئەم هەنگاوەی ئێران و عێراق زۆرتر
0.234 seconds